Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ دی ۱۰, چهارشنبه

جه‌عفه‌ر سه‌حراڕوودی ئه‌و كوردكوژه‌ی پیاوچاكانی هه‌رێم به‌گه‌رمی پێشوازییان لێی كرد؟



جهعفهر سهحراڕوودی ئهو كوردكوژهی پیاوچاكانی ههرێم بهگهرمی پێشوازییان لێی كرد؟

لهپرهنسیبهكانی دیپلۆماسیدا ئاساییهكهوڵاتان لهكاتی پێوهندی دیپلۆماتیكدا كهڵك لهو كهسایهتییانهوهربگرن كهكاریگهری ئهرێنیان له‌‌سهر لایهنی بهرامبهرهوهههیهو لهچارهسهر كردنی كێشهكانی نێوانیان ڕۆڵی چارهسهر و ئهرێنی دهگێڕن. بهتاییبهت ئهگهر ئهو كهسایهتییانهلهلایهن لایهنی بهرامبهرهوهبهكهسایهتییهكی كاریگهر پێناسهبكرێت و ڕێزی لێ بنرێت و پێوهندی تووندوتۆڵی لهگهڵ لایهنی بهرامبهردا ههبێت.

لهدونیای ئهمڕۆدا كهدیپلۆماسی گرینگترین ویستگهی چارهسهر كردنی كێشهكانه، كهواتا ئاساییهكهكهڵك لهو كهسانهوهربگرن كهباشتر لهزمانی بهرامبهر تێ دهگهن و لهگهڵ كولتووری لایهنی بهرامبهردا ئاشنان و كهسایهتییهكی بههێز و ناسراویان لهئاستی نێودهوڵهتیدا ههیه‌‪. ههروهها نامۆیهكهوڵاتێك كهڵك لهكهس و كهسایهتییهك وهربگرێت كهلهلایهن وڵاتی بهرامبهرهوه‌‌ یانخود لهلایهن بهشێك لهدانیشتووانی وڵاتی خانهخوێوهكهسایهتیی ئهو كهسهنهرێنی بێت و ڕۆڵی چارهسهركهر لهپێوهندی بهكێشهكان نهگێڕێت و پێچهوانهكێشهكان پتر ئاڵۆز بكات و شهقام بورووژێنێت.

ناردنی ئهو چهشنهلهكهسایهتییهكان كهڕۆڵی نهرێنی دهگێڕن و توانای دیپلۆماسیان لهئاستێكی نزم دایهو لهلایهن بهشێك لهپێكهاتهكانی وڵاتی خانهخوێوهكهسایهتییهكی لاوازی ههیهو دژكردهوهی بهشێك لهدانیشتووانی وڵاتی خانهخوێ بهدوای خۆیدا دههێنێت لهوانهیهئامانجێكی سیاسیی و تهنانهت دهكرێ تاكتیكێكی سهربازیشی لهپشتهوهبێت.

ئامانج لهناردنی ئهو كهسایهتییانهپهرهدانهبهئاژاوهو ئاڵۆزكردنی پێوهندی نێوان پێكهاتهی سیاسیی وڵاتێك و بهمهبهستی پهلكێشكردنی قهوارهكانی سیاسیی و پێكهاتهگهلی جیاوازی وڵات بۆ شهڕێكی دهروونی و نهخوازراوهكهتهنیا كۆمهڵگای سیاسیی وڵات یانخود نهتهوهی خانهخوێ تێیدا زهرهرمهندی یهكهم دهبێت. ئهم چهشنهلهپێوهندی دیپلۆماسی لهسهردهمی شهڕی جیهانی یهكهم و دووهم و تهنانهت لهسهردهمی شهڕی ساردیشدا كهڵكی لێوهر گیراوهو كاریگهری نهرێنی خۆشی داناوه.

بهڵام لهدوونیای ئهمڕۆدا كهدیپلۆماسی بهپڕۆسهیهكی گرینگ و چارهسهركهری كێشهكانی نێوان وڵاتان پێناسهدهكرێت، پێش هاتن و ڕۆییشتنی شاندێك لهوڵاتێكهوهبۆ وڵاتێكی دیكهههر دوو لایهن لهبارهی كهسایهتییهكانهوهگفتوگۆ دهكهن و ئهو كهسانهدهنێرن كهدڵخوازی ههردوو وڵات بن، تهنانهت لهسهر كهسی پێشوازیكهریش ڕێكهوتن دهكهن كهكام كهس لهفڕۆكهخانهپێشوازی لهنوێنهری وڵاتی مێوان دهكات و كام كهس دانیشتن و گفتوگۆی لهگهڵ دهكات.

هاوكات ههردوو وڵات مافی ئهوهیان ههیهكهكهسایهتییهكانی پێشنیاركراو بۆ ناردن وهك نوێنهر و تهنانهت وهك پێشوازیكهریش ڕهفز بكهنهوهو داوای گۆڕانكاری لهئهندامانی شاندی نێردراو یانخود پێشوازیكهر بكهن و بهتهواوهتی لهسهر ههموو پرسهكانی پێوهندیدار بهوردی گفتوگۆ و ڕێكهوتن بكهن.
وهك ئاماژهلهدوونیای دیپلۆماسیدا ئاساییهكهسهرۆكی پارلهمانی وڵاتی مێوان تهنیا لهگهڵ سهرۆكی پارلهمانی وڵاتی خانهخوێ دانیشتن و گفتوگۆ بكات.

بهڵام كاتێ كهسهرۆكوهزیری وڵات، سهرۆكی وڵات، سهرۆكی پارلهمانی وڵات و تێكڕای سهرۆك و جێگری سكرتێرهكانی پارتهكانی سیاسیی وڵات و تهنانهت ئهندامانی سهركردایهتیی حیزبهكانیش بهبنهماڵهكانیشیانهوهپێشوازی لهنوێنهر و كهسایهتیی وڵاتی مێوان دهكهن، ئهوهئیتر شتێكی ئاسایی نییه‌. ئهگهریش كهسایهتیی و نوێنهری وڵاتی مێوانیش سهرۆكی پارلهمان بێت و بهرپرسی یهكهمی وڵات نهبێت ئهوهئیتر كارهساته‌. گرینگ نییهكهسهرۆك و سهرۆكوهزیر و سهرۆك پارلهمانی ههرێمێك بیت یانخود وڵاتێك، گرینگ ئهوهیهكهسهرۆكێكی فهرمیت و لهلایهن یاسای بنهڕهتی وڵاتهوهوهك ههرێم و سهرۆك ههرێمێك دانت پێدا نراوه‌. بچووكی و گهورهیی وڵات هیچ لهباییخت كهم ناكاتهوهچونكهیاسای بنهڕهتی وڵات دانی پێتدا ناوه.

چۆن دهبێ كهسهرۆكی ههرێمی كوردستان، سهرۆكی پارلهمان، سهرۆكوهزیر و سكرتێر و جێگرانی سكرتێر و سهرۆكی حیزبهكانی كوردستان بهئهندامانی سهركردایهتییهوهپێشوازی لهكهسێك بكهن كهلهلایهن بهشێكی سهرهكیی لهنهتهوهی كوردهوهبهكهسێكی تاوهنبار پێناسهدهكرێت و ڕاستهوخۆ دهستی لهتیرۆركردنی سهركردهیهكی كورد ههبوو بێت. باشهئهگهر دهڵێن كهئێمهدهسهڵاتمان نهبووهڕێگری لههاتنی ئهو كهسهبكهن، خۆ دهتانتوانی لههاتنی بۆ ههرێم ڕێگری بكهن ئهوهش بهپێی یاسای ههرێم. باشهخۆ دهتاتوانی لهڕێگای ئهو نوێنهرهوهكهلهوهزارهتی دهرهوهی ئێراق ههتانهڕێ لههاتنی بۆ نێو ئێراق بگرن. باشهخۆ دهتانتوانی لهو ئاستهبهرزهدا پێشوازی لێنهكهن. باشهخۆ دهتانتوانی خۆتان لهپێشوازیكردنی ئهو كهسهلهههرێم بكهنهوه، یانخود دهتانتوانی بهشێوهی نهێنی پێشوازی لێ بكهن و بهجیا لهسهرۆكی پارلهمانی ئێران پێشوازی بكهن. لهڕاستیدا ڕێگهزۆر بوو كهڕێ لههاتنی ئهو تیرۆرستهبۆ كوردستان بگرن. بهڵام دیارهسیاسهتی ئێوهش دهروڕووی نییه!

تهنانهت ڕژیمی ئێرانیش لهنزمیی كهسایهتیی سهحراڕوودی ئاگادارهههربۆیهلهو ههواڵانهی میدیاكانی فهرمیی ئێران و پارلهمانی ئێرانهوهباس لهچوونی سهحراڕوودی بۆ ئێراق و لوبنان نهكراوه، تهنانهت لهو شاندهدا كهلهلایهن حوكوومهتی ئێراقهوهپێشوازی لێكراوهنابینرێ، باشهبۆ ههركهدهگاتهكوردستان دهبێتهكهسایهتییهكی زهق و بهرچاوی شاندهكهی حوكوومهتی ئێران! ئهم سیاسهتهههڵهیهو نابێ دووپات بێتهوه، چونكهلهمهزنیی نهتهوهی كورد كهم دهكاتهوهو دهسهڵاتی ئێرانی لهههرێم بێ سنوور دهكات و حوكوومهتی ههرێمیش ڕۆڵی لهجاران لاوازتر دهبێت. نههاتنی شاندێك زۆر لهوهباشترهكهبێن و بێڕێزیت پێ بكهن و كێشهو ئاژاوهت بۆ درووست بكهن. ئامانج لهناردنی ئهو چهشنهكهسانهوهك نوێنهر لهگهڵ شاندێكدا بهمانای داننان بهدهسهڵاتی سیاسیی وڵاتێك یانخود ههرێمێك نایهت و پێچهوانهمانای پێچهوانهدهگهیهنێت و ئاماژهبهدۆستایهتیی نێوان دوو وڵات و دوو نهتهوهناكات. دهبێ وڵاتان ڕێز لهههستی یهكتر بگرن، تهنانهت دوو وڵاتی دووژمنیش لهكاتی پێوهندی دیپلۆماسی لهگهڵ یهكتردا كهڵك لهو كهسانهوهرناگرن.

دوایین قسهی من ئهوهیهبا لهو پرسهگهڕهیین كهپێوهندی بهسیاسهت و پرسهكانی سیاسیی و دیپلۆماسییهوهههیه، كهپێوهندی بهبهرژهوهندی ههرێمیی و حیزبیی و دهسهڵاتهوهههیه، ههروهك چۆن ههرێم ڕهخنهی لهسهرهپارتهكانی ڕۆژههڵاتیش بهههمان شێوهڕهخنهیان لهسهرهكهچۆن مۆڵهكهئهوهندهچۆڵهكهكهسانێكی وهك سهحراڕوودی بهئاسانی دێن و دهچن و كهسیش لێیان ناپرسێتهوه‌! من دهڵێم با دهسهڵاتی باشوور ئاوڕێك لهڕۆژههڵاتییهكانی باشوور بداتهوهو وهك پهنابهر سهیریان نهكات و مافیان ژێرپێ نهخرێت و وهك هاوڵاتی كورد چاویان لێبكات نهك وهك بێگانه.

كاتی خۆی دهسهڵاتدارانی ههرێمی كوردستان لهگهڵ ڕژیمی بهحسی ئێراق بهسهرۆكایهتیی سهدام حسێن كهوتنهگفتوگۆوه، ئهوهلهكاتێكدا بوو كهبهشێك لهبنهماڵهی ئهو سهركردانهی باشوور لهلایهن سهدام و ڕژیمی بهحسهوهئهنفال، زیندهبهچاڵ و لهسێدارهدرابوون، بهڵام لهبهر چارهسهری كێشهی سیاسیی كورد لهگهڵ سهدام دانیشتنی ڕاستهوخۆیان كرد. ئهو كات ئهو دانیشتنهلهو بارودۆخهدا بۆ چارهسهركردنی كێشهی كورد بهڕێوهچوون، بهڵام دڵنیام كهئێران ئامانجی ئاژاوهگێڕییهو یاریكردنهبهڕۆژههڵات و باشوور و مهبهستی ئهوهیهكهدرز بخاتهنێوان پێكهاتهكانی نهتهوهی كورد و بهتاییبهت بهشێك لهپارتهكانی باشوور و ڕۆژههڵاتی كوردستان. هاوكات دان بهدهسهڵاتی سیاسیی ههرێم وهك كیانێكی سهربهست و ئازاد نانێت. ئێران پێی وایهكهههرێمێكی لهو چهشنهنهبههێز و نهلاواز لهبهرژهوهندی ئێران نییه، چونكههاوكێشهكان لهئێراق دهگۆڕێت. بهڵام دهیههوێت كهههرێمی كوردستان پشتیوانی ڕۆژههڵاتییهكان لهدهست بدات و تهنیا بمێنێتهوهو لهڕۆژی تهنگانهدا تهنیا دهست بۆ ئێران درێژ بكات. چونكهلهباری ژئۆپلۆتیكهوهڕۆژههڵات گهلێك گرینگهبۆ باشوور و ههروهها باشووریش گرینگهبۆ ڕژههڵات. دابڕن و لێك دووركهوتنهوهی باشوور و ڕۆژههڵات ئێران لهئامانجهكانی نزیكتر دهكاتهوه.

تێبینی؛ نهمویست لهم بارهوهبنووسم بهڵام كهبینیم ڕژیمی ئێران خۆشی باسی لهچوونی سهحراڕوودی بۆ ئێراق نهكردووهو لهنزمیی كهسایهتیی ئهو تیرۆرستهئاگادارهو دهزانێ كهجهعفهر سهحراڕوودی كهسایهتییهكی دیپلۆماتیكی نییه، خۆنهویستانهكهوتمهنێو ئهم باسهوه.

لهنووسینی؛ ئاریتما موحهممهدی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر