Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۰ اسفند ۱۶, دوشنبه

شەرمە بوو ئەو جۆرەپیاوە دەرندانەی وا دەست هەلدەبرەن لە ژن ئەدەن و یان ژن ئەکۆژن







شەرمە بوو ئەو جۆرەپیاوە دەرندانەی وا دەست هەلدەبرەن لە ژن ئەدەن و یان ژن ئەکۆژن ماریا داوایی لە ئاسایش کرد هاواری کرد یارمەتی بەدەن کە نیکۆژن چی هیچ کەس بە هانای ماریای زولم لیکراوە نەهات چی ئاخری کوشتیان دەرندەکان کوشتیان
لە پێشوازی ڕۆژی جیھانی ژناندا دوێنێ شەو لە شەقامێکی ھەولێر ژنێكی ٢٠ ساڵ بەناوی ماریا ( ئیمان سامی ) کوژرا !
سەروین ، شنیار ، ماریا !!!
ستۆپ چەند ژنی تر ئەکوژن ! 
ژن کە لەدايك ئەبێت
هەر وەک نێرە پياوسالارەکان
بە ڕووتی لە دايك بوە
وازی لێ بهێنە با بە باڵی
خۆی بە چ شێوەيەك ئەيەوێت
ئازادانە بفڕێ بۆ ژيان ....
دەی با ئەم رۆژەی
جەژنی 8 مارس بۆ کوشتنی. ( ماريا )
مەشغەڵی کڵپەی گڕو قينەی ژيلەمۆ هەڵ بگرسێ
سەرتا سەری کوردستان ڕاپەڕين بکرێ
دژ بە ژن کوشتن ناو بنرێ ڕاپەرينی
( ژن ژيانە مەيکوژە ) .....
با هەرچی سەری پياوسالارانە ببڕێ ...
با دەستوو قاچيان بە زنجير ببەسرێ و بە شەقامەکانی شارا وەک ئەمنەکانی بەعس
ڕابکێشرێن ...
دەبا هەرچی ڕێکخراوە شڕو ووڕەکانی کۆيلەی حيزبەکان وێران کرێ و بڕوخێ
دەبا بکرێ بە ڕاپەڕينێ هەموو ئەو ژنە کوژراوانەی بێ خاوەند بێ ڕێز نێژراوون
هەڵسن لەخەونی ترسناکيان و پێشڕەوی ڕاپەرينەکەتان بن ....
تاکەی ئێمە لەدوورەوە بە فەيس بووك دژی کوشتنی ژن بين و
ناڕەزایی دوای کوشتنی ژن
پۆست بکەين ........!!!
بەم پۆستەی منيشە ...!!
پەيمان بێت هەر هاتنە سەر شەقامەکان و ڕاپەڕينتان کرد دژ بە ژن کوشتن من يەکەم کەس بم بەرد هەڵئەگرم و ئەيهاوژم و هاوشانتان ئەبم دەبا هەرچی کوردە لە دەرەوەی ووڵات بگەرێتەوەو ژنێك بە بەردێكی دەستی
لە کوشتن ڕزگار کات و بيپارێزێ ....
ئێمەی کورد
ئەو ميلەتەين کە ژن هاواری هێناو دەنگی بەرزکردەوە
ئەگريا بۆ ئازادی بوونی ژيانی خۆی
بەو شێوەيەی کە بە مافی خۆی ئەزانی
هەر هەموومان تاك بە تاکمان لە هەرشوێنێک بيبينين چاوی خۆمان دەگرين ...يان تەنانەت ناوی ببيستين گوێمان لە دەنگی بێت گوێچکەمان ئەگرين زمانی خۆمان ئەبڕين و
لاڵە پەتە ئەبين .....!!
هەر کە کوژرا هەر هەمووی پشتگيری و يادی دەنگی هاوارو پاڵپشتی بۆ دەر دەبڕن و گريانمان دێ بۆی ....!!!
هەر نەژين ڕێکخراوە هەڵوەشاوەکانی ژنانی کوردستان هەر نەمێنن دەستەڵات دارانی بێ دەستووری مافی رەوای ژنان ...
هەزاران جار کۆمەڵگای کۆيلەو ذڕندم ڕۆۆ ...
ژن ژيانە مەیکوژن
پەری شارێ 😡😭

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر