دەوڵەتی ئێران بەردەوامە لە چەوساندنەوە سیستماتیکەکانی دژی گەلی کورد و دەنگی ناڕازی لە هەموو وڵات. لە کاتێکدا دەستگیرکردن، غەرامەکردن و دەرکردن لە کارەکان بووەتە شتێکی ڕۆژانە، گوشارەکان بە تایبەت دژی ژنان بەردەوامە.
نموونەیەک لەم چەوساندنەوانە لەم دواییانەدا لە شاری جوانڕۆ ڕوویدا. زەیتون کەهزادی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی فێردۆسی سەرەتایی کچان، دوای ئەوەی خوێندکارەکانی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا گۆرانییەکی کوردی شۆڕشگێڕانە بە ناوی "ڕێی خەباتمان"یان گوتووتەوە. لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی ئێرانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و دواتر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر