---------------------------------------------------------- سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بە سەردانێكی گەویشتە ئیسرائیل و لەلایەن سەرۆكی كنیستی ئیسرائیل پێشوازی لێكرا |
لە داوی كردنەوەی ئۆفیسی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە شاری ئۆرشەلیم، بۆ زیاتر ناساندنی كار و چاڵاكییەكانی دەزگای ئیسرائیل -كورد و گۆڤاری ئیسرائیل-كورد لە ئیسرائیل و هەروەها كۆمەلێك پرۆژەی هاوبەشی نێوان دەزگای ئیسرائیل-كورد و رێكخراوی نیشتیمانی كوردە جووەیەكان لە ئیسرائیل،بەسەردانێكی فەرمی سەرۆكی دەزگای (ئیسرائیل-كورد) داود باغستانی گەویشتە ئیسرائیل ولەلایەن سەرۆكی كنیستی (پەرلەمانی) ئیسرائیل رۆفین ریفلین پێشوازی لێكرا. لەو كۆبوونەوەدا كە چەند كاتژمێری خایاندوە، سەرۆكی كنیستی ئیسرائیل رۆفێن ڕیفلین وێرای بەخێرهاتن و پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد،خۆشخالی خۆی نیشانداوە بەو سەردانی سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد و بە كردنەوەی ئۆفیسی دەزگاكەمان لە شاری ئۆرشەلیم و چاپ و بلاوكردنەوەی رۆژنامەی ئیسرائیل-كورد لە ئیسرائیل، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لە لایەن سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بە گشتی تیشك خرایە سەر كارەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە كوردستان لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا و رەنگدانەوە كار و چالاكییەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە كوردستان و ئیسرائیل و باس و بابەتی پەیوەندیدار بە مەسەلەی پشتگیری و پیشتوانی گەلی جوو لە گەلی كورد تەوەری سەرەكی ئەو گفتوگۆیە بوون، سەرۆكی كنیستی ئیسرائیلیش لە لای خۆیەوە ئەو هەنگاوی ئیسرائیل-كوردی بە هەنگاوێكی مێژوویی ناوبردوە، وەك سەرەتاییەكی گرنگ لە پەیوەندی ودۆستایەتی كورد و ئیسرائیل بۆ مەسەلەی ناسینی كولتوری دوو نەتەوی كە لە مێژوودا رووبەروی تاوانی جینۆساید و لە ناوبردن بوونە لە لایەن دووژمنانی كورد و جوو لە هەموو روویەكەوە، هەر لە میانەی ئەو چاوپێكەوتنەدا سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل و كورد داود باغستانی زۆر خۆشحالی خۆی نیشانداوە بە پێشوازی سەرۆكی كنیستی ئیسرائیل و هەڵوێستی بەرێزیان لەمەر مەسەلەی نەتەوەی كورد و دۆزی رەوای ئەو نەتەوە زوولم لێكراوە، هیوای خواست كە ئیسرائیل بتوانی لە هەموو روویەكەوە هاوكاری گەلی كورد بكات بۆ گەویشتن بە ماف و ئازادییەكانی خۆی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان. |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر