کۆردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK: ئه‌و هێرشانه به هاپه‌یمانی له گه‌ل رژێمی ئێران دژ به بزوتنه‌وه‌ی
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه که له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هێزی پێشمه‌رگه به چه‌کی قورس له جۆری (تانک، تۆپ) ره‌وانه‌ی هه‌رێمه‌کانی حه‌له‌بچه، پێنجوێن و پشده‌ر کراوه. هاوکات ده‌مێکه هێرشی راگه‌یاندنی و ره‌ش کردن به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ کردوه. به به‌ناو کردنی PJAK وه‌ک رێکخراوێکی تروریستی له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عراق هوشیار زێباری و دوابه‌دوای ئه‌وه له سێداره‌دانی ئه‌ندامی پارتیمان هه‌ڤاڵ حسه‌ین خزری که له ئه‌نجامی ئه‌و به‌ناو کردنه ره‌واکردنی له سێداره‌دان بوو به پیلانێک و هاوپه‌یمانیێک که هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه له ئاستی هه‌رێمیدا به‌تایبه‌ت له گه‌ل حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا به‌رێوه ده‌چێت. هه‌روه‌ها بۆمان روون بۆته‌وه که هێرشی راگه‌یاندنی ئه‌م دواییه له سه‌ر پارتیمان و گیراوانی سیاسی و هه‌روه‌ها نرخه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان که هه‌مان شه‌هیدانی رێگای ئازادین له لایه‌ن که‌سانی دیار و هندێک پارت و رێکخراوه، به رێوه‌ده‌چێت به‌شێکه له کۆنسپتێکی به‌رفراوان دژ به بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌لی کورد که ئامانجی ترۆریزه کردن، ئیزۆله کردن و دواتریش له ناو بردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه.
له‌م کۆنسێپته‌دا که له لایه‌ن رژێمی ئێران ده‌ستی پێ کردوه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێندێک پارت و لایه‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت عه‌بدۆڵا موهته‌دی به‌شداریان تێیدایه که دواتر بۆ رای گشتی هه‌موو ئه‌و پیلان و کونسپته ئاشکرا ده‌که‌ین. هه‌وڵدانێک بۆ ئاواکردنی ره‌وابوونی هێرش،سه‌رکوت کردن و سیاسه‌تی سێداره بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له ئارادایه. بردنه ژێر پرسیاری مافی پاراستنی ره‌وا که وه‌ک تاکه رێگای خۆپاراستن له به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی رژێمه له راستیدا هه‌وڵدانێکه بۆ داسپاندنی پاسیڤ بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ سه‌ر گه‌لی کورد وبزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی ئه‌و. له‌م پێناوشدا ده‌یانه‌وێت زه‌مینه‌یێک بۆ گه‌مارۆدان و هێرشی نیزامی له سه‌ر پارتیمان و هه‌روه‌ها ره‌وا کردنی له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی و سه‌رکوت کردنی گه‌لی کورد به ده‌ستی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئاوا بکه‌ن. ئه‌م پیلانگێڕیه که له لایه‌ن رژێمی کۆماری ئیسلامیه‌وه به رێوه‌ده‌چێت، ماوێکی درێژه به سناریۆی جۆراوجۆری وه‌ک جنایه‌ته‌کانی رێکخستنی دژه پژاک به تایبه‌ت له هه‌رێمی مه‌ریوان و ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد وهه‌روه‌ها کوشتنی کارمه‌ندانی ئیداره‌ی ژێنگه شاری سنه ده‌ستی پێ کردووه ، له‌م قۆناخه‌شدا به پێی زانیاری که به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه ده‌یانه‌وێت به کوشتنی مامۆستاێکی ئایینی سوننی (به گومانی زۆر مه‌لا قادر قادری ئیمامی جومعه‌ی شاری پاوه)، هێرش بۆ سه‌ر بانکێک و کوشتنی کارمه‌ند یا پاسه‌وانه‌کانی و هه‌روه‌ها تهقاندنهوهیی مزگه‌وتێکی کورده شێعه‌کان له سه‌ر ناوی په‌ژاک بۆ ترۆریزه کردنی بزوتنه‌وه‌ی ازادیخوازی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.هاوکات له گه‌ل ئه‌وه‌دا گوناهبارکردنی پژاک به ئه‌نجامدانی توندوتیژی له گایهن چه‌ند پارتییه‌کی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان و شکاندنه‌وه‌ی تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی به سه‌ر پژاک دا له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ههرهدواییش له‌شکه‌رکێشی له به‌رامبه‌ر پارتیمان دا به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کۆنسێپتهن. به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی به‌رپرسیارانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م له‌شکه‌رکێشییه به‌شێکه له پیلانێکی پاکتاوکه‌رانه له دژی پارتیمان .هاوکات بوونی ئه‌م له‌شکه‌رکێشییه له گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزه‌کانی کۆماتی ئیسلامی له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م راستییه پشت‌راست ده‌کاته‌وه.
له هه‌مان کاتدا دوابه‌دوای ناره‌زایه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان ده‌سه‌ڵات به هه‌مووشێوازێک ده‌ستی داوه‌ته سه‌رکوت کردنی ناره‌زایه‌تیه‌کان که داخوازی دیموکراتیکی گه‌له. له‌م چوارچێوه‌دا دوای سه‌ردانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران دیار ده‌بێت که له پێناو سه‌رکوت کردن و بێده‌نگ کردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له باشوور له ئه‌زموونی سه‌رکوت کردنی ناڕه‌زایه‌تی رژێمی ئێران که‌ڵک وه‌ربگرێت. به پێی ئه‌و هاپهیمانیه له باشوور به هاوکاری رژێمی ئێران ناڕه‌زایه‌تیه‌کان سه‌رکوت بکرێت و له‌م پێناوه‌شدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراقی له ته‌نگاوکردن و زخت خستنه‌سه‌ر پارت و رێکخستنه‌کانی کورد و ئێرانی له گه‌ل رژێمی ئێران هاوکاری بکات.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که هێنانی ئه‌م هێزه له گه‌ل چه‌کی قورس به ته‌نیا دوو مه‌به‌ستی له پشته. یه‌که‌م له پێناو سه‌رکوت کردن و چاو ترسێن کردنی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان و دووهه‌م بۆ ئابلۆقهدانان له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و به نیه‌تی ته‌نگاو کردنی گه‌ریلاکانی ئازادیه. ئه‌م کونسێپته که هاوکات له‌گه‌ل بابه‌تی سه‌رکوت کردن و له سێداره‌دانی چالاکانی مافی مرۆڤ و سیاسی مه‌ده‌نی له ئارادایه به پیلانێکی دیاری کراو به‌رێوه ده‌چێت. ئێستاش رۆژی له سێداره‌دانی چالاکی سیاسی شێرکۆ معارفی دیار کراوه و ده‌یانه‌وێت به‌م شێوازه ره‌واکردنی ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه که به جاران له لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه پێک هاتووه ئه‌م جاره به ده‌ستی پارتی و ده‌سه‌ڵاتداره کوردیه‌کان واژۆ بکرێت. هاوکات بوونی گواستنه‌وه‌ی هێزی نیزامی هه‌م له هه‌رێمی کوردستان و هه‌م له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رێمه‌کانی بانه هه‌تا سه‌رده‌شت و شاهۆ، هه‌ورامان، کامیاران هه‌تا مه‌ریوان که ئۆپراسیونی نیزامی له لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه ده‌ستی پێ کردوه نیشانه‌ی هاوپهیمانیێکه له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌م هه‌وڵدانانه که به شێوازی کۆنسێپت له قۆناخه جیاوازه‌کاندا به رێوه چووه، له رۆژی 1 گۆڵانی ساڵی 2008 له ئه‌نجامی هێرشێکی هاوبه‌شی چه‌ن لایه‌ن و ده‌وله‌ت وه‌کوو ئێران و تورکیه، فڕۆکه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک هێرشێکی هه‌واییان کرده سه‌ر ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتیمان که له ئاکامدا 6 هه‌ڤاڵی پێشه‌نگمان شه‌هید بوون. لێره‌دا به بۆنه‌ی هاتنی 1 گۆڵان به بیریان دێنینه‌وه و یادیان به‌رز راده‌گرین.
گه‌لی کورد له قۆناخێکدایه و هه‌روه‌ها گه‌یشتوه‌ته ئاستێک که ده‌توانێت چاره‌نوسی خۆی به ده‌ستی خۆی دیار بکات، بۆیه پێویسته له‌م پێناوه‌دا هه‌ر که‌س به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی کوردستان و پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان بزانن که هاوپه‌یمانی و کرده‌وه‌کانیان نه‌که‌وێته خزمه‌ت دوژمنانی گه‌لی کورده‌وه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که له‌م ماوه‌یه‌دا له باشووری کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستی پێکردوه نه ته‌نیا خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی و ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان ناکات به‌ڵکوو به پێچه‌وانه به ته‌واوی ده‌که‌وێته خزمه‌ت دوژمنانی گه‌لی کوردوه و هێزی رژێمی ئێران له باشووری کوردستان دا به هێزتر ده‌کات. بۆیه پێویسته که له‌م قۆناخه‌دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارت و رێکخستنه‌کان به‌رپرسیارانه هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن.
له مهرحهلهیێکی وه‌ها هه‌ستیاردا که رۆژهه‌ڵاتی ناوین له ئاڵوگۆڕێکی جدی دایه و گه‌لان له پێناو به ده‌سخستنی مافی ره‌وای خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته سه‌رهه‌ڵدان، پێویسته داخوازی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان ببیندرێت و له‌م پێناوه‌دا که داخوازی ره‌وا و دیموکراتیکی گه‌له به شێوازی دیموکراتی، نه‌ک سه‌رکوت و له ناو بردن له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه وڵام بدرێته‌وه و چاره‌سه‌ر بکرێت. هاوکات تێکۆشانی گه‌لی کورد له هه‌رکام له به‌شه‌کانی کوردستان رێزی بۆ دابنرێت و نرخه نه‌ته‌وه‌یه‌کان بپارێزرێت.
کۆردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
30.4.2011
---------------------------------
به گفته شاهدان عینی چهار تانک، بیست خودروی زرهی و یک آمبولانس نظامی روز جمعه وارد شهر درعا شده است. درعا در جنوب سوریه و در نزدیکی مرز اردن قرار دارد و از هفته گذشته در اشغال نیروهای نظامی است .
در درگیری های روز جمعه نیروهای امنیتی سوریه با تظاهر کنندگان بیش از 60 نفر دراین شهر جان باختند.
تصاویر منتشر شده از سوی شهروندان در شهر درعا نشان می دهد که نیروهای امنیتی سوریه برای مقابله با تظاهر کنندگان مستقیما آنها را هدف گلوله قرار داده اند.
تظاهرات روز خشم در سوریه به نشانه همبستگی با مردم شهر درعا و به دعوت گروههای مخالف دولت در شهرهای دمشق، درعا، هولا، حمص و دیرالزور بعد از نماز جمعه برپاشده بود که با سرکوب شدید نیروهای نظامی مواجه بود.
هیلاری کلینتون، وزیر امور خارجه آ‌مریکا گفت:“هدف تحریم های اعمال شدۀ امروز این است تا دولت سوریه خود را مسئول رفتار و اعمال خود بداند. دولت سوریه باید به حقوق و خواست های مشروع مردم خود احترام بگذارد و پاسخ دهد.”
با ادامه اعتراضات در سوریه در روز جمعه و کشته شدن 62 تن از معترضان، باراک اوباما رئیس جمهوری آ‌مریکا، چند تن از مقامات دولتی سوریه و سپاه پاسداران ایران را تحریم کرد.
آ‌مریکا نیروی قدس سپاه پاسداران ایران را متهم می کند که در سرکوب معترضان به دولت سوریه کمک می کند. ایران این اتهام آ‌مریکا را رد می کند.
علی‌رغم این که شورای حقوق بشر سازمان ملل متحد نیز سرکوب اعتراضات سوریه را محکوم کرده است، اما با استناد به برخی از کارشناسان به نظر می رسد برخورد غرب با جنبش های اصلاح طلبانه در کشورهای عربی یکسان نیست.
برایان کوتولیس، پژوهشگر ارشد در“مرکز مطالعاتی پیش‌رفت آ‌مریکا“، با اشاره به این موضوغ و برخورد دوگانه غرب با سوریه و لیبی می گوید:“در این برهه از زمان، مطمئناً برخورد دوگانه ای صورت می گیرد.در مورد لیبی عمل کردیم چرا که می توانستیم، در مورد سوریه عمل نمی کنیم چرا که گزینه های نظامی و برخی گزینه های دیگر به سادگی در مورد سوریه قابل اجرا نیست.”
اعتراضات سوری ها پس از قیام مردم تونس و مصر، در 24 اسفند آغاز شد. معترضان سوریه، خواستار اصلاحات و آزادی های سیاسی هستند.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر