جولیان آسانژ، پیش از آغاز محاکمه به خبرنگارانی که روبروی بنای دادگستری لندن گرد آمده بودند، گفت: «در هیچکجای دنیا شکایتی علیه من وجود ندارد.» وکلای آسانژ، پس از صدور حکم اعلام کردند که «تنها دیوان عالی بریتانیا میتواند، جولیان آسانژ را از استرداد به سوئد نجات دهد.» به گفتهی این وکلا، «جولیان آسانژ ولی نمیتواند هزینهی محاکمات بعدی را تأمین کند.»
متهم به تجاوز و آزار جنسی
جولیان آسانژ که سردبیر صفحهی افشاگر "ویکیلیکس" نیز هست، در سوئد به تجاوز و آزار جنسی دو زن شهروند این کشور متهم شده است. مقامات سوئد در این رابطه، درخواست استرداد این "متهم" را کردهاند که در ۷ دسامبر ۲۰۱۰ براساس حکم جلب بینالمللی از سوی پلیس لندن دستگیرشد.
فعالیتهای وب سایت ویکیلیکس از بدو راهاندازی، به دلیل انتشار برخی اسناد محرمانهی سیاسی از کشورهای جهان جنجال برانگیز بوده است. از ماه دسامبر ۲۰۱۰ و در پی افشای اسناد محرمانهی مربوط به دستگاه دولتی آمریکا، تحریمهای مالی شدیدی در مورد "ویکیلیکس" اعمال شده است.
پایهگذاران سایت چندی پیش اعلام کردند که افشاگریهای "ویکیلیکس" به دلیل بروز مشکلات مالی تعطیل میشود. به گفتهی کارشناسان، این پایگاه اینترنتی برای ادامهی کار، نیاز به سه میلیون و پانصد هزار دلار دارد.
خانه حقوق بشر ایران (رهانا): در ادامهی آزار و اذیت شهروندان بهایی ساکن سنندج، وزارت اطلاعات در تلاش جهت مصادره قبرستان بهائیان این شهر است.
در ادامهی افزایش فشارها بر شهروندان بهایی شهر سنندج، اخیرا تلاش هایی جهت مصادرهیقبرستان بهائیان این شهر شدهاست. در ابتدا وزارت اطلاعات و سپس سازمان محیط زیست این شهر، شهروندان بهائی را جهت تحویل دادن زمین این قبرستان ماهها است که تحت فشار قرار داده اند.
به گزارش «خانه حقوق بشر ایران»، آزار و اذیت شهروندان بهایی سنندج در حالی بیشتر از قبل شده است که همچنین تقی حائری یکی از شهروندان بهایی ساکن سنندج که به خارج از کشور سفر کرده بود، به هنگام بازگشت در فرودگاه امام خمینی توسط مسئولین مورد بازخواست قرار گرفته و پاسپورت ایشان ضبط شده است و مسئولین فرودگاه تهران، علت را “درخواست برادارن وزارت اطلاعات سنندج “اعلام کردند، که پس از مدتها پیگیری وی و چندین احضار و بازجوییهای کتبی و شفاهی، موفق به باز پس گرفتن پاسپورت خود شد.
سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد بۆ باشوور دەدوێت
لەمیانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤاری باشوور سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد ڕەتیدەکاتەوە بۆ چاپکردنی گۆڤارەکەیان پارەیان لەئیسرائیل وەرگرتبێت و بەپێچەوە کونسوڵی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کەئەو پارە لەئێرانەوە دێنێت بۆ تێکدانی بارودۆخی ئارامی کوردستان ئەوەش دەقی دیمانەكەیە.
*مەبەست چیە لەدامەزراندنی دەزگای ئیسرائیل کورد؟
دیارە زۆر ھۆکار ھەیە بۆ دامەزاندنی دەزگای (ئیسرائیل-کورد) کە من لێرەدا پێم باشە بە وردی باسی چەند ئامانجێکی سەرەکی بکەم لە بواری پێویستیەکانی ئەو دەزگایە لە کوردستان و ھەروەھا ئیسرائیل، بەمەبەستی گەشە پێدانی پەیوەندی سیاسی و رۆشنبیری و کولتوری لە نێوان گەلی کورد و برا کوردە جویەکان بە گشتی لە وڵاتی ئیسرائیل، دیارە دەزگای (ئیسرائیل-کورد) ھەروەک لە پەیام و ئامانج و کار و چالاکیەکانی ئەو سێ ساڵەی خۆیدا بە روون و ئاشکرا لەسەر زۆر خاڵی ھاوبەشی نێوان کورد و جوویەکان بە گشتی کاری کردوە، لە کوردستان نوخبەیەکی بەھێزی سیاسی و رۆشنبیری کورد ھەیە کە پشتگیری لە گەشەپێدانی پەیوەندی رۆشبیری و کولتوری لە نێوان کورد و جوو دەکەن، ھەروەک لە راپرسییە مەیدانیەکانیشدا بەدیار کەوتوە کە کۆمەڵگای کوردی سۆزێکی تایبەتی ھەیە بۆ پرسی ئیسرائیل و زۆرینەش رایان وایە کە دەبێ کورد پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل بەھێز بکات بێ ئەوەی ھیچ ترسی لە وڵاتانی دراوسێ ھەبی، ئەزموونی دەوڵەت و حوکمڕانی ئیسرائیل لە زۆرلایەنەوە دەتوانێ نموونەیەکی گونجاو بێ بۆ بەرەو پێشبردنی ئەزموونی دیموکراسی کورد لە ناوچەکدا، ھەروەک لە ئامانجە گشتیەکانی دەزگای (ئیسرائیل-کورد) دا باسمان لێوەکردوە، خوێندنەوەیەکی نوێ بە زۆر رەھەندی ئەو پەیوەندیە لە دەرەوەی بازنەی ئایدیۆلۆژێکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی یەکێک لە گرنگترین و بەھێزترین فاکتەرە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان کورد و گەلی جوودا، چۆن ئیسرائیل ھەمیشە لە روانگەیەکی تەسکی ئایدیۆلۆژی وڵاتانی عەرەبیەوە بۆ ئێمەی کورد پێناسەکراوە بێ ئەوە کە ئێمە بتوانین وەک نەتەوەی کورد خوێندنەوەیەکی تایبەتی خۆمان ھەبێ بۆ ئیسرائیل.
ھەروەک زۆربەی وڵاتانی دراوسێ کوردیش دەزگا و ناوەندی تایبەتی خۆیان ھەیە لەبواری پەیوەندی و لێکۆڵینەوە لەسەر وڵاتی ئیسرائیل و کولتوری جوویەکان، بۆ نموونە ئێران کە خۆی وەک دووژمنی ستراتیژیکی ئیسرائیل نیشاندەدات چەندین دەزگا و ناوەندی توێژینەوەیان ھەیە لەسەر ئیسرائیل ناسی، ھەروەھا وڵاتانی عەرەبیش بەگشتی، بۆیە ئێمەش لە کوردستان بە پێویستمان زانیوە کە لەو بوارەدا بتوانین خزمەتێک بکەین بە دروستبوونی پەیوەندی رۆشنبیری و کولتووری لە نێوان کورد و گەلی جوودا.
*بۆچی ناوی دەزگایە، بەڵام ئۆفیسی سەرەکیتان نیە..؟ھۆکاری ئەمنییە یاخود پێویستتان پێی نیە..؟
لە کوردستان کارکردن لەسەر پرسی کورد و جوو و گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییە لە ھەندێک لایەنەوە یاریکردنە لەسەر ژیان و داھاتووی خۆت، ھۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئێمە نەمانتوانیوە بە شێوەیەکی ئاشکرا ئۆفیسی خۆمان بکەینەوە، چونکە ھەڕەشەکان لەسەر ئێمە بەردەوامن و لە زۆر حاڵەتدا ئێمە لە ژێر مەترسی داین، رۆژانە بەردەوام لە رێگەی تەلەفۆن و نامە و ئیمێلەوە ھەڕەشەی کوشتن و سووکایەتیمان پێ دەکری، لەو حاڵەتەشدا کردنەوەی ئۆفیس بە شێوەیەی ئاشکرا مەترسی لەسەر ژیانی ئەندامان و دۆستانی ئێمە دروست دەکات بۆیە جارێ ناتوانین و زەمینەکە گونجاو نییە، بەڵام لە داھاتووێکی نزیکدا نووسینگەی دەزگای (ئیسرائیل-کورد) دەکرێتەوە.
*جگە لەدەرکردنی گۆڤارێک چ کارێکی تر دەکەن..؟
دیارە دەزگای (ئیسرائیل-کورد) کۆمەڵێک پڕۆژەی تایبەتی خۆی ھەیە لە دەرەوەی چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری (ئیسرائیل-کورد) کە تا ئێستا ٢٢ ژمارەی لە کوردستان لێ چاپکراوە،لە ھەمان کاتدا لە ئیسرائیلیش رۆژنامەی (ئیسرائیل-کورد) بڵاودەکرێتەوە بە زمانی ئینگلیزی و عیبری کە تیراژی زۆرە و لە ھەموو ئیسرائیلیدا بڵاودەکرێتەوە، گۆڤاری ئینگلیزی (ئیسرائیل-کورد)یش لە کوردستان چاپ دەکەین و بڵاڤۆکێ ئیسرائیل ناسیش کە بە شێوەی وەرزییە و تایبەتە بە بواری لێکۆلینەوەی زانستی لەسەر وڵاتی ئیسرائیل چاپ دەکەین، جگە لە کۆمەڵێک چالاکی تری راگەیاندنی و کولتوری لە گەڵ رێکخراوی نیشتیمانی کوردە جوویەکان لە ئۆرشەلیم، کە ھەموو ئەوانەش تەنیا بۆ خزمەتکردن و گەشەپێدان و ناسینی وڵاتی ئیسرائیل و ئەزموونی جوویەکان لە ھەموو رووێکەوە بۆ کورد و کۆمەڵگەی کوردیە، بە ھەمان شێوەیەش لە ناوخۆی ئیسرائیل رۆشنبیر و سیاسەتمدار و ئاکادیمستی جوویەکانیش ژمارەیان زۆرە کە لە بواری کورد ناسیدا کار دەکەن و ئاشنایەتی باشیان ھەیە لەسەر کۆمەڵگەی سێکۆلاری کوردی.
*لەبەڵگەنامەیەکی نھێنیدا نوێنەری حکومەتی ھەرێم داوا دەکات کەگۆڤارەکەی ئێوە دابخرێت تۆ ئەمە بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
بە ڕای من ئەوەی کە لە بەڵگەنامەکاندا بڵاوکرایەوە و بەتایبەت چەند بەڵگەیەک کە تایبەت بوون بە مەسەلەی پرسی گۆڤاری (ئیسرائیل-کورد) و بڵاوبوونەوەی ئەو گۆڤارە لە ھەرێمی کوردستان مەترسی زیارتری دروستکردوە بۆ سەر ئێران و بەرپرسانی ئێران بەئاشکرا گۆشار دەخەنە سەر ھەرێم کە دەبێ رێگە نەدەن کە دەزگەی (ئیسرائیل-کورد) چالاکی ھەبێ و باسی پەیوەندی کورد و ئیسرائیل بکات، ئێران ترسی زۆری ھەیە لە چالاکییەکانی(دەزگای (ئیسرائیل-کورد)) لە عێراق و ھەرێمی کوردستاندا، لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا وەک من چاوەدێری دەکەم زۆرترین ھێرش و ھەڕەشەی میدیایی بۆ سەر ئێمە لە ناوەندی راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتەدا کراوەتە سەر ئێمە کە ھەموو بەڵگەکانیش لەبەر دەستن، بە ھەموو شێوەیەک ئێران ھەوڵیداوە کە رێگری بکات لە چالاکیەکانی ئێمە و لەو چوارچێوەیەدا لە رێگەی ھەندێک ھێز و لایەنی سیاسی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش لە ھەوڵی دروستکردنی گوشاردابوونە بۆ سەر ئێمە، ھەموو ئەوانەش دەرخەری ئەو راستیەن کە ئێران ترسێکی زۆری ھەیە، بەڵام ئێمە بە ھەموو شێوەیەک داکۆکی دەکەین لە بەرەو پێشبردنی پڕۆژەکانمان لە کوردستان و ئیسرائیل.
ھەڵویستی نوێنەری حکومەتیش لە تاران زۆر جیاواز نیە لە ھەڕەشە و گوڕەشەکانی ئێران بە سەر ئێمە.
*پێت وانیە ئێوە مایەی سەرئێشە بن بۆ ھەرێمی کوردستان بەھۆی بەکارھێنانی ناوی ئیسرائیل لەپاڵ ناوی کورد لەسەر گۆڤارەکەتان؟
بە بۆچوونی من نەخێر،چونکە ئێمە ھەوڵدەدین کە خزمەت بە مێژوویەک بکەین کە لە رابردوودا ئەو پردە دروستبووە و پەیوەندی کورد و ئیسرائیل پەیوەندییەکی کۆن و مێژووییە و گەلی کورد و جوو لە ھەموو رووێکەوە کارەساتێکی ھاوشێوە و ھاوبەشیان ھەبووە، ئەمڕۆکەش ئێمە بێ ئەوەی دەست بخەێنە ناو کاروباری ھەرێمی کوردستانەوە، لەسەر پرسی دۆستایەتی و دروستبوونی پردێکی پەیوەندی کار دەکەین و لەو چوارچێوەیەشدا بەرنامە و پڕۆژەی خۆمان ھەیە کە بە باوەڕی من ھیچ مەرترسیێک دروست ناکات بۆ ھەرێم، ھەرچەندە زۆر لێکدانەوەی جیاواز ھەیە لەو بوارەوە، بەڵام زیاتر ئەوانەی کە ھەست بە ترس دەکەن و بە چاوێکی تر سەیری کارەکانی ئێمە دەکەن لە دەرەوی سنور و ناو سنور، بۆ نموونە لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە کۆمەلێک کەس و گروپی بەناو ئیسلامی رۆژانە ھێرشیان دەکردە سەر ئێمە کە گویا ئامانجی ئێمە تێکدانی کۆمەڵگای موسڵمانی کوردە و لە ھەندێک لە دەڤەرەکانی کوردستان گۆڤاری (ئیسرائیل-کورد) بە کۆمەل ئاگری تێبەردەدرا و لە بازار کۆ دەکرایەوە،لە کاتێکدا ھیچ کات فاکتەرەی ئاینی لە ئەجیندای کارەکانی ئێمەدا نییە،بەڵام بە ھەموو شێوەیەک داکۆکیمان لە پێکەوە ژیان و تۆلیرانسی ئاینی کردوە لە ھەرێمی کوردستاندا،چۆن کوردستان لە مێژووە تا ئێستا بەردەوام وەک لانکەی کەمینە ئاینەکان بوو و ھەموو کەمینەی ئاینی لە پاڵ یەکتر لە ئارامی و ئاسایشدا ژیاون.ھیچ ھۆکارییەک لە ئارادا نیە بۆ ئەوەی کە ئێمە ھەرێم تووشی سەر ئێشە بکەین.
*کونسوڵی ئێران لەھەولێر دەڵێت)ئەم گۆڤارەی ئێوە بەپارەی ئیسرائیل چاپ دەکرێت..؟!) ئەگەر ئەمە راستە ئایا دەتوانی پێمان بڵێیت ئەم پارەیە چەندە کە لە ئیسرائیلەوە بۆتان دێت بۆ چاپکردنی ئەم گۆڤارە..؟
دەتوانن ئەو پرسیارە لە کونسوڵی ئێران بکەن، کونسوڵی ئێران ئاگاداری ھیچ شتێک نییە تا بزانێ ئێمە لە کوێ پارە وەردەگرین و گۆڤاری پی چاپ دەکەین، بەڵام ئێمە دەتوانین بە بەڵگەوە باسی ئەوە بکەین کە ئەو بڕە پارەیە چەندە مانگانە ئێران بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق خەرجی دەکات لە رێگەی پڕچەکردنی رێکخراو و گروپە تیرۆریستەکانی ناوخۆی عێراق، یا بوونی ئەو ژمارە زۆرەی کۆمپانیای ئێرانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کە لە ژێر ناوی وەبەرھێنانەوە بە پارەی سوپای پاسداران کار دەکەن بۆ دەرباز بوونی ئێران لەو قەیرانە سیاسی و ئابوریەی کە ئێستا تێی کەوتووە، پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا ئێران بۆ کاری دیپلۆماسی و پەیوەندییە دراوسێییەکان لێرەیە یان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر میدیای ئازاد و رێکخراو و کۆمەڵەکانی مەدەنی و جڤاکی و کلتوری..؟!
*جگەلەوە وەک ئەوەی کونسوڵ زانیویەتی ئێوە ڕێگا بۆ دەیان کۆمپانیای ئیسرائیلی خۆش دەکەن بۆ ئەوەی بێنە ھەرێمی کوردستان و لەپەنای کاری وەبەرھێنان کاری سیخوڕی بکەن..؟ ئەگەر ئەم زانیاریە راستە مەبەست چیە لەم کارانەتان بۆچی وادەکەن..؟
ھەروەک پێشوو باسم کرد، کاری ئێمە زۆر جیاوازترە، ئێمە وەک دەزگایەکی رۆشنبیری و کولتوری کار دەکەین لە پێناو خزمەتکردن بە دوو نەتەوەی دێرینی رۆژھەڵات(کورد و جوو) لە ناوچەکدا،کاری ئێمە ھێنانی کۆمپانیای ئیسرائیلی نیە، ئەگەرچی ھاتنی کۆمپانیای ئیسرائیلی ھیچ زیانێک بە دۆزی رەوای کورد ناگەیەنێ بەڵکو ھەر کۆمپانیاکانی ئیران و تورکیایە لەژێرناوی وەبەرھێنان درێژە بە کاری تێکدەرایەتی و کوشت و بڕی شاراوە دەدەن، رەنگە کۆنسوڵی ئێران سەری لە شێواوە و ئەوەی ئەو باسی دەکات کار و بەرنامەی خۆیەتی کە رێگە خۆش دەکات بۆ ھێنانی کۆمپانیاکانی سوپای پاسداران و فەیلەقەکانی قودس و بەدر و رەمەزان و حەمزە و مەغدید لە کوردستان و عێراقدا، سەرچاوەی زۆر لەبەردەستە کە خودی ئەمریکایەکان لە عێراقدا بە فەردە بەڵگەیان بڵاوکردۆتەوە لەسەر کاری سیخوڕی ئێران لە رێگەی کۆمپانیاکانی بەرھەم ھێناوە، ساڵانە کۆی داھات و قازانجی ئەو کۆمپانیانەش لەبەر دەستە کە ھەمووی خەرج دەکرێ بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی بۆ گروپە تیرۆریستەکان و کاری تەقینەوە و تێکدان لە عێراقدا.
بۆیە بە بۆچوونی من ھاتنی کۆمپانیای ئیسرائیلی بۆ کاری بەرھەمھێنان لە ھەرێمی کوردستاندا ھەنگاوێکی زۆریش پیرۆزە و ئێمەش پێمانخۆشە کە ئیسرائیل کار بکات بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابوری کوردستان، تا چیتر رێگە نەدرێ کۆمپانیای ئێرانی و سوری و تورکی لە ھەرێمی کوردستاندا کاری وەبەرھھێنان بکەن و چەند ھەنگاو ئەولاتریش رۆژانە تۆپبارانی سنورەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن و ھاوڵاتیانی سڤیلی کورد لەسەر سنورەکان بکەنە قوربانی.
*پەیوەندیتان لەگەڵ ئیسرائیل چۆنە ئێوە سەر بەکام دەزگان لەئیسرائیل..؟
ئێمە سەر بە ھیچ دەزگایەکی تایبەتی ئیسرائیل نین، بەڵام لە چوارچێوەی بەرنامە و پڕۆژەکانی دەزگای (ئیسرائیل-کورد) دا کار دەکەین و لە ماوەی ئەو سێ ساڵەشدا پەیوەندی باشمان دروستکردوە لەگەل دەزگا و ناوەندەکانی راگەیاندن و کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری جوولەکەکان، چونکە لە ئیسرائیلیش بەشێکی زۆر نووسەر و رۆشنبیرانی جوو باسی ئازار و گرفت و کێشەی رەوای نەتەوەی کورد دەکەن و پاڵپشتی لە سەربەخۆیی کورد دەکەن وەک ھەموو نەتەوەکانیتر کە مافی خۆیەتی ببێتە خاوەنی کیانی سەربەخۆی خۆی، ئەوان ئاشناییەکی باشیان ھەیە لەسەر مێژووی کورد و کارەساتەکانی کە بەسەر ئەو نەتەوەیە ھاتووە لەلایەن وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، ئەمڕۆ ئەو وڵاتانەش دوژمنی ستراتیژی وڵاتی ئیسرائیلن، ئەو ئامانجە ھاوبەشە لە دووژمنەکانماندا ئەوەندیتر پرسی کورد زیندو دەکاتەوە لە ناوخۆی ئیسرائیلیدا.
بەشێکیتری پڕۆژەکانی ئێمەش لە ناوخۆی ئیسرائیل بە ھاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی نیشتیمانی کوردە جوویەکانی ئیسرائیلە کە لە ساڵی ١٩٤٦ەوە دامەزراوە و کار لەسەر پرسی کۆکردنەوەی ھەموو کوردە جوویەکان دەکات لە ئیسرائیل و لە رووی رۆشنبیری و کولتوری و ھونەری، بەبەردەوامی چالاکیان ھەیە لە ئۆرشەلیم و شارەکانی تری ئەو وڵاتە، بۆیە بەشێک لە پڕۆژەکانی ئێمەش بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەوان لە ناوخۆی ئیسرائیل بەڕێوە دەچێ، لە لایەکیتر ئەو رێکخراوە پێکھاتووە لە کۆی ھەموو کوردە جوویەکانی کە لە کوردستانی باشوور و رۆژھەڵات و رۆژئاوا و باکور گەڕاونەتەوە ئیسرائیل و ئێستاش لەوێ پشتگیری لە دۆزی رەوای کورد دەکەن، چ ئێران و چ سەرجەم دوژمنەکانی کورد ھەمیشە لە رووی سیخوڕیەوە لە پەیوەندییەکانی کورد دەڕوانن بۆیە ئەوان تۆقیون بە بوونی پەیوەندی لەنێوان کورد و جوو، من دەپرسم ئایا ئیران و تورکیا و سوریا و تەنانەت حکومەتەکەی مالکیش لە ھەرێمی کوردستان کۆمەکی چەند رۆژنامە و گۆڤار و رادیۆ و تەلەفزیۆن و رێکخراو و کۆمەڵە دەکەن بۆ دوژمنداری کورد، ئایا ئەو دەزگایانە کێن و چین و چۆنن کە داگیرکەران و دوژمنانی کورد خزاندویانەتە نێو ریزەکانی نێو ماڵی کورد بۆ پەرتەوازەکردن و شلەژاندنی گۆمی ئارامی کوردستان، بۆچی ئەو پرسیارانە لەو دەزگا و رێکخراو و لایەنە گومانلێکراوانە ناکەن کە سەد دەر سەد دژی ئەمنی قەومی کوردین و بوونیان لەھەر خولەکێک زیانی کوشندە بە نەتەوەکەمان دەگەیەنن.؟!
*تۆ یەکەم ڕۆژنامەنووسی کورد بوویت دیمانەی ڕۆژنامەوانیت لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل کرد؟ ئەگەر تۆ سەر بە ئیسرائیل نەبیت چۆن توانیت ئەم کارەبکەیت..؟
کاتێ رۆژنامەیەکی کوردی دیمانەی ئۆردۆگان دەکات یان خاتەمی یان مالکی یان ھەر سەرۆکێکی وڵاتانی(داگیرکەر) دەبێت ئەمە بچێتە چ خانەیەکەوە، ئەگەر تۆ رۆژنامەنووسێکی پرۆفیشناڵی پێویستە لەوە تێبگەیت کە ھیچ سنورێک بۆ رۆژنامەنووس نییە، بەلای رۆژنامەنووسەوە ھەموو لایەن و کەسەکان وەک یەکن، کارەسات ئەوەیە من وەکو رۆژنامەنووسێک بتوانم دیمانەی سەرۆکێکی دوژمنەکەم بکەم ئەوسا پرسیاری گوماناوی(چۆن و کەی و بۆ) گەیشتمە لای ئەو کەسە، رۆژنامەنووسێکی ئیسرائیلی ساڵی پار دیمانەی ئەحمەدی نەژادی کرد و کەسیش پێی نەگووت تۆ چۆن توانیت بگەیتە ئەحمەدی نەژاد، ئێمەی کورد ھیچ کێشەیەکی مەبدەئی و مێژوویی و دوژمنداریمان نییە لەگەڵ ئیسرائیل تا حکومەتەکەی سڵمان لێ بکاتەوە، تۆش دەتوانی بچیت دیمانەی ھەر کەسێکی بتەوێ بیکەیت لە ئیسرائیل، چونکە ئیسرائیل وڵاتێکی دیموکراتییە، نە وڵاتێکی ئاینی ساختەبازی وەک ئیرانە و نە تورکیایەکی دیموکراتی کەمالی و فەتحوڵاییە و نە سوریای دیکتاتۆریە.
*بەگوێرەی زانیاری لەبەردەستی ئێمەدایە ئێران ھەمیشە زانیاری لەسەر تۆ و ستاڤی دەزگاکەتان کۆدەکاتەوە..؟ ئایا لەڕووی ئەمنیەوە ترستان لەئێران نیە..؟
ڕاستە ئێمەش بە وردی ئاگادارین کە ئێران بە ھەموو شێوەیەک کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئێمە، بەڵگەش ھەیە کە ئێران لە ڕێگەی ھەندێک رۆژنامەنووس لە ھەرێم کار دەکات لەسەر ئێمە، بێگومان ترس ھەیە، چونکە حکومەتێکی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە ساڵانێکی زۆرە لەسەر تیرۆر و کووشتن و لەسێدارەدانی دژبەرانی خۆی کار دەکات، ھەرچەندە ئێمە لە چوارچێوی پڕۆژە و بەرنامەی تایبەت بە دەزگای (ئیسرائیل-کورد)دا لە ئاڕاستەی خزمەتکردن بە دۆستایەتی کورد و ئیسرائیلدا کار دەکەین، بێگومان کارکردن لەسەر پرسێکی بەو شێوەیەی کۆمەڵێک مەترسی خۆی ھەیە لەو ناوچەیەدا کە گەمارۆ دراوە بە بیری رادیکالیزمی ئاینی
*لەبەیاننامەیەکدا دەزگاکەی ئێوە ھەڕەشەی ئەوەی کرد کەئەگەر کونسوڵی ئێران بەردەوام بێت لەسەر ئەم تۆمەتانەی ڕاپێچی دادگای دەکەن، بەڵام ئێوە ئەم کارەتان نەکردوو و کونسوڵیش بەردەوامە لەسەر تۆمەتەکانی..؟
ئێمە لە کار و پڕۆژەماندا ئەوەندە کاتی خۆمان بە ئیرانەوە بە فیڕۆ نادەین، بەڵام دیارە کۆنسوڵی ئێران بە پڕۆژە کار دەکات بۆ تێکدان و بیروڕای گشتی لە کوردستان و دەرەوە، ئێمە ھەمیشە بارودۆخی ھەرێم لەبەرچاو دەگرین چونکە ئەمە وڵاتی ئێمەیە، ئەوەی بەدوای ئاژاوەنانەوە و سەرقاڵ کردنی شەقامی کوردییە لە باشوور ئیران و سیخوڕیخانەکەیەتی، ئیران بۆ ئەوەی چەواشەی رای گشتی بکات دێت تیشک دەخاتە سەر چەند شتی لاوەکی وەک بوونی پەژاک لە سنورەکان و بوونی دەزگاکەی ئێمە لە ھەرێم و...ھتد زەق کردنەوەی ئەم شتانە بۆ ھەڵخەڵەتاندنی رای گشتییە لەھەمبەر ئەو ھەموو دەستدرێژیەی سوپای پاسداران بە ئاشکرا و ئەو ھەموو تێکدەریە و رەشەکوژیەی سوپای سیخوڕی ئێران لە عێراق بەگشتی و ھەرێم بە تایبەتی، ئێمە نامانەوێ دادگا پیرۆزەکانی کوردستان بە سیخوڕە خوێنمژەکانی کونسوڵخانە پیس بکەین، بەڵکو دادگای کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە چاوەڕوانی ئەوانەن، بەھاری عەرەبی ھێدی ھێدی ئەم دار و دەستە خۆسەپێنەرە لەو دادگایە نزیکتر دەکاتەوە، بەڵام ئەوەش دەڵێم کە ئەگەر ئەم تۆمەتانە سنور ببەزێنێت لەوە زیاتر ئەوا ناچارین ئێمەش ئەمجارە وەڵامی خۆمان بدەینەوە بەو شێوەیەی کە گونجاوە بۆ بارودۆخی ھەرێم.
* بەگوێرەی زانیاری لەبەردەستی ئێمەدان ئێوە لەژێر فشاری حکومەتی ھەرێم لەئێستادا گۆڤارەکەتان چاپ ناکەن و تەنھا لەڕێگەی پی دی ئێفەوە بڵاویدەکەنەوە؟
لە وەڵامی پرسیاری پێشوو باسم لەوە کرد کە ئێمە ئەو وڵات و حکومەتە بە ھی خۆمان دەزانین بۆیە دەبێت وەک ھاوڵاتیەک لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی رەچاوی ھەندێ لە بارودۆخ و تەکنیکی کار بکەین، بەڵام نەک بەو ئاراستەی فشارەکان بەڵکو ئەوەی ئەرکی سەرشانمانە بۆ بەرەو پێشەوەبردنی کار و خەبات و پرسی کورد درێغی لێ ناکەین، ئێمە نەھاتووین بە ئاراستەیەکی دوژمنداری تیشک بخەینە سەر ھیچ گروپ و لایەن و حکومەت و دەوڵەتێک ئێمە دژی ھەموو دوژمنانی کورد کاردەکەین، ئێمە لەپێناو زیندووکردنەوەی مێژووە زیندەبەچاڵکراوەکان کاردەکەین، زیندووکردنەوەی مێژوو و چاند بۆ لەدایکبوونی ناسنامەی نەتەوەییە، ئەمەش ئەوپەڕی دژایەتی کردنی داگیرکەرەکەتە.
ئێمە یەک دوو ژمارەمان راگرت ھۆکارەکەی تەکنیکی بوو یەک لەو ھۆکارانە ئەوسا چەند ژمارەیەک گۆڤارمان لە ئیسرائیل بەچاپ گەیاند و دەمانوویست کە ڕای گشتی ئیسرائیلیش بە وەردی ئاگاداری کار و چالاکییەکانی ئێمە بن،بەڵام ئێستا ھەروەک ئێوەش ئاگادارن دەبین گۆڤاری ئیسرائیل-کورد بەردەوام چاپ دەکری و لە ھەموو کوردستانیشدا بڵاودەکریتەوە.
گۆڤاری باشوور ژمارە ٥
سازدانی: دیاری محمد
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر