Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ آذر ۶, یکشنبه

سالۆگری دامەرزاندەنی پارتی کریکارانی کوردستان لە سەر جەم گەلی کورد لە هەر چوارپارچی کوردستان پێرۆز دەکێن بە ریبرایەتی فیلسۆف دانشمەندی گەلی کورد و ئیرادی گەلی کورد بەریز عەبدۆلا ئەوجالان پیغەمبری کوردان


سالۆگری دامەرزاندەنی پارتی کریکارانی کوردستان لە سەر جەم گەلی کورد لە هەر چوارپارچی کوردستان پێرۆز دەکێن بە ریبرایەتی فیلسۆف دانشمەندی گەلی کورد و ئیرادی گەلی کورد بەریز عەبدۆلا ئەوجالان پیغەمبری کوردان
و ماندەلای کوردستان لە گەل ریز و سۆپاسمدا ساموئیل کرماشانی
-----------------
سالروز تاسیس حزب کارگران کردستان به رهبری اراده ملت کرد و فیلسوف و دانشمند ملت کرد عبدالله اوجالان به ملت کرد و دست اندرکاران حزب کارگران کردستان و دوستان و یاران ملت کرد در سرتاسر جهان بخصوص سرتاسر کردستان تبریک میگویم با تشکر ساموئیل کرماشانی
---------------------------
ئاژانسی پاراستن رێبازی بارزانییەكان بەرەو چ ئاقارێك دەبا
kurdane.com
مورتزا جەعفەری(كولیایی): لە سەرەتای مانگی 7ی 2010ی زایینییەوە بە هۆی كەشفی راستییەكی زۆر گرینگ لە حاست حزبەكانی كوردستانی ئێران, چ وەك تاكی خۆم و چ وەك پارتی چالاكی راگیراوی ئازادیی كوردستانی ئێران دەستمان دایە خەباتێكی ئەستەم لەپێناو لەقاودان و بەرپەرچدانەوەی سیاسەتە شاراوەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرانبەر بزووتنەوەی حەقخوازانەی كوردستانی ئێران. بەخۆشییەوە وێڕای هەول و رۆڵە زیرەكانە و جۆراوجۆرەكانی دەزگای پاراستن و كۆماری ئیسلامی بۆ خنكاندنی دەنگی ئێمە و شاردنەوەی راستییەكان, ئێمە توانیمان تا رادەیەكی باش خەڵك و لایەنە جۆراوجۆرەكان لە راستییەكان ئاگادار بكەینەوە و هەنووكە كاتی ئەوە هاتووە كە راستییەكی زۆر گرینگتر و چارەنووسسازتر ئاشكرا بكەین كە تاكوو ئەمڕۆ وەك تاكتیكێكی لێزانانە بۆ مانەوەی خۆمان و پێشگرتن لە خنكاندن و لەناوبردنی یەكجاریمان, رانەگەیەندراوە, ئەویش هاوكارییەكانی ئاژانسی پاراستنە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران كە باسكردن و سەلماندن و پچڕاندنی ئەو هاوكارییانە, خزمەتێكی نەتەوەیی زۆر گەورەیە بە كوردی كوردستانی ئێران و بزووتنەوە ئازادیخوازەكەی.
راستییەكی تاڵە كە پارتی دیموكراتی كوردستان و بەتایبەتی شەخسی بەڕێز مەسعوود بارزانی نەك هەر لەمێژە زانیویانە بەناو پارتی ئازادیی كوردستان سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانە, بەڵكوو زۆر بەداخەوە بە شێوازی پێویست ئاسانكارییان كردووە بۆ جێبەجێ كردنی پیلانەكانی لە نێو بزووتنەوة.
ئەم رێكخراوە تەنیا خزمەتی بە كۆماری ئیسلامی نەكردووە بەڵكوو دەزگایەك بووە بۆ وەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی هەردوولایەن كە لە 2006ەوە ئاسەوارەكانی بە روونی دیارن.
پارتی دیموكراتی كوردستان و بەتایبەتی ئاژانسی پاراستنەكەی وەك پێشبینیمان كردبوو, لە سەرەتای دەركەوتنی نهێنییەكانەوە لە 2010 سيناریۆی جۆراوجۆریان وەڕێخست بۆ ئەوەی دەستی هاوكاریی خۆیان بشارنەوە و منیش وێڕای تێگەییشتن لە راستییەكان, هەتاكوو دەرفەتی گونجاو واتە ئێستا, بە كارێكی عاقڵانەم نەزانی باسێك لەوبارەوە بكەم و تەنانەت لە كوێش پێویستی كردبێ لەوپێناوەدا بە نووسین و كردەوە و هەڵوێستی گونجاو, یارمەتیدەریان بووم. 
لێرەدا لەگەڵ چاوخشاندنێك بە رووداوەكان لە هەڵوێستە جۆراوجۆرەكانی برادەرانی بەڕێزی پارتی و پاراستن تێدەگەن. هیوادارم ئەو بەڕێزانە بەمهۆیەوە بمبوورن و تێبگەن كە چیدیكە ناتوانین دەرك و تەحەموڵی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی ئەوان و كۆماری ئیسلامی بكەین, بۆ من بەرژەوەندییەكانی گەلەكەم لەسەرۆی هەموو شتێكەوەیە. ئەم كارەى من دڵسۆزییەكە بۆ رێبازی نەمر مەلامستەفا بارزانی و پارتی و تەنانەت بۆ پاراستنیش.

بێجگە لە مەسەلەی شەهید جەهانگیر و وەراست وەرگەڕانی وتەكانی لە دوای تێپەڕبوونی زەمان, مەسەلەی مستەفا یەزدانپەنا و مادەسڕكەرەكان, پرسيارە جۆراوجۆرەكان لەسەر سەرچاوەی مادییمان, گیران و دەربازبوونی گوماناویی ئەندامێك لەسەر سنوور, پاڵپشتی لە ئینشعابات و شەڕی ناوخۆیی لایەنەكوردییەكانی كوردستانی ئێران, نامە یان بۆچوون و بڕیارە نێردراوەكان بۆ سەحەر, مەسەلەی دەرمانخواردكرنی ئەندامەكانمان یان سناریۆی ئەو كارە لە بنكەی سلێمانی,جۆرى هەڵوێست لەسەر دەوری دەیەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری, دەربازكردنی ئەندامێكی سپای پاسداران لە سلێمانی و هێنانی بۆ هەولێر و هەناردنەوەی بە هاوكاریی پاراستن, سيناریۆی ناكۆكییەكانی حەسەن و حوسەین, خەباتی ناوخۆیی محەممەد یەزدانپەنا, ئاسانكاریی بەرپرسان بۆ ئاژاوەگێڕییەكانی ناوخۆ و شەڕی رەوانیی نێوحزب, شانۆگەریی سوپای رزگاری, هەڵوێستەكان لەبەرانبەر ئەحزابی وەك جوندوڵڵای بەلووچستان, لێدوانی حوسەین بۆ داڕشتنی نەخشەی هەڵوەشاندنەوەی ئێران لە شیرایتۆنی هەولێر, لێدوان لەسەر مەنگوڕەكان لەپاش تەقینەوەكەی مەهاباد, تۆمەت هەڵبەستن بۆ شەهیدی نەمر د.عەبدولرەحمان قاسملوو و دەیان مەسەلەی تر كە شیاوی باسن, شك و گۆمانی تەواویان لەسەر ئەم رێكخراوە بۆ دروستكردبووم و لەو هەوڵەدا بووم لە دەرفەتی لەباردا لەقاوی بدەم و ئەو برینانەی كە بەهۆیانەوە وەبەر بزووتنەوەی كوردی رۆژهەڵات كەوتبوو سارێژ بكەمەوە. 
بۆیە وەك هوشداری ئاخر و بە خۆ گێل كردن لە رۆڵی حوسەین و هێنانی ناوی كۆردیناتۆری كۆمیتەی ناوەندی وەك بەرپرس لە شەبەكەیەكی ناوخۆیی (كەسانی وەك "شاهۆ بانەیی" و "هۆشیار") داوای لێكۆڵینەوە و روونكردنەوەم لە خودی حوسەین كرد وەك بەرپرسی ئەمنی. هاوكات لەو دەسەڵاتەی وەك سەرنووسەری بڵاوكراوەی حزب هەمبوو كەڵكم وەرگرت و وتارێكم بە ناونیشانی "لۆژیكی قانوونەكانی دادوەری"بڵاوكردەوە.
دوای یەك یان دوو رۆژ هەوڵيان دا دەرمانخواردم بكەن كە بە یارمەتیی خوای گەورە لەوە رزگارم بوو. ئەمن راپۆرتێكی نهێنییم لە 9ی مانگی 7ی ئەو ساڵە دایە بنكەی ئاسایشی "سێبیران" و لەگەڵ ئەوەشدا بە نامەیەك لە بەڕێز كەریم شنگاری وەزیری ناوخۆ داوای یارمەتیم كرد. هەروەها لە ئەندامێكی خۆمان كە هاوكات ئەندامیەتیی لە پارتییشدا هەبوو و بەهەمانشێوە بەناو رۆژنامەنووسێكیش كە نەمدەزانی دەركردنەكەی لەحزب لە رابردوودا سيناریۆ بوو و هەر لەگەڵ ئەو رێكخراوە كاری دەكرد و ئەویش "خالید موحەممەدزادە" بوو. بۆیە پاراستن نەیدەتوانی بێهەڵوێست بێت و دەبا كارێكی بكردبا كە شكێك لەسەر خۆی بۆ هاودەستی لەگەڵ ئەو رێكخراوە نەهێڵێتەوە, ئەو رێكخراوەی كە ئەو لە هەولێر جێگای دابوو, لەلای ئەمریكییەكان گەرەنتیی كردبوو, فێستیڤاڵی كۆماری كوردستانی بۆ دەگرت و لە شیرایتۆن كۆنگرەی بۆ دەبەست و .... هتد. هەربۆیە دوای 3 رۆژ لە زیندانی كردنی شاراوەی من لە "ئەمین عامەكان"راوێژەكانیان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی گەیشتە ئەو شوێنەی شانۆگەریی حیساب نەكردن بۆ ئەو رێكخراوە و رژانەسەر شوێنەكە و دەرهێنانی من لە سجنەكە بەڕێوەبەرن. بەر لە رزگاركردنم هەرلەوپێناوەدا ئەو رێكخراوە چەند شتێكی پێ وتم كە بە داوای پارتی بووە: 
ئێمە بەرپرسێكی پارتیمان لە حاجی ئۆمەران تیرۆر كرد و ئەوان هیچیان پێ نەكرا, ئێمە لە سەلاح بەدرەدینی نوێنەری مەسعوود بارزانیمان دا و هیچیان پێ نەكرا و ... هتد.
رۆژی 13ی 7 بە رێكەوت (!!؟؟) ئەندامێكی پاراستن لە رۆڵی كرێكارێك هاتە نێو ماڵەكەی حوسەین و بەرێكەوت موبەڕدەی پێش پەنجرەی سجنەكەی لابرد و منی دیت و بە داوای من ئاسایشی بانگ كرد و ئەمانیش هاتن و بەبێ تەقە و دوای شكاندنی دەرگاكە منیان رزگاركرد و دوای 3 رۆژ لە ئاسایشی گشتی ئەندامێكی پاراستن لە رۆڵی "حاكمی ئاسایش" موقابلەیەكی لەگەڵ كردم و بریاری دا وەك میوانی پاراستن بۆ بەڕەواڵەت لێكۆڵینەوەی وردتر و دەركەوتنی راستیەكان و لەراستیدا بۆ تێگەییشتن لە رادەی كەشفی نهێنییەكان, بمبەن بۆ مەسیف سەلاحەددین.
ِ
لە مەسیف بۆ ماوەی نزیك بە 20 رۆژ لە هۆتێل "گۆران" دەرفەتی ئەوكارەیان هەبوو و وێڕای وەرگرتنی 40 لاپەڕە لەو زانیارییە ئاساییانەی بە حوسەینیش درابوو, بە كامێرا وتووێژی من و حاكمی قوللابی لەسەر رووداوەكان بۆ ماوەی زۆرتر لە دوو سەعات هەڵگیرا بەو بیانووەی ئەوە بۆ ئەوان بەڵگەیە, بەڵام لە راستیدا پیشانی حوسەین و بەرپرسانی سەرەوەی پاراستن درابوو بۆ تەدبیری هاوبەش.
هەر لەو ماوەیەدا بۆ باشتر ون كردنی ئاسەوارەكانی هاودەستییان لەگەڵ ئەو رێكخراوە, زانیاریی وەرگرتنی پارە لە ژنە لەشفرۆشەكان و كوشتنی ژنێك لە كوورانی عەنكاوە بە من درا. هەروەها لەسەر مەسەلەی ماددەسڕكەرەكان و ئینشعاباتی نێو كۆمەڵە و دیموكرات و هەڵوێستی پارتی پرسیاری جۆراوجۆریان لێ كردم بەو ئامانجەی بزانن فارس وەتەنی بۆنێكم لەو مەسەلانەش بردووە یان نە؟
هەر لە مەسیف وەك بەراورد و تاقیكردنەوەیەك بۆ تێگەییشتنی باشتر لە ئیلاقاتی پاراستن و ئەو رێكخراوە و باڵەكەی تری واتە جەماعەتی سمكۆ, ئاماژەیەكم بە مەسەلەی شانۆگەریی كێشەكانی نێوان ئەو و حوسەین كرد و چاوەڕوانی كاردانەوە و هەڵوێستی ئەوان بووم بۆ دەركی تەواو. ئەو دوو برایەش هەر ئەو كاتە لەو مەسەلەیە ئاگادار كرانەوە و بەپەلە بە هاواهەنگی لەگەڵ پاراستن لە" كوورانی عەنكاوە" و "موفتی" شەڕێكیان ساز كرد بۆ بە حیساب لابردنی شك و گۆمانی شانۆگەری بوونی كێشەكانیان و ... هتد, دوواتریش ئاتۆیەكی تریان دا( لەو كاتە كە لە نووسینەكانمدا ئاماژەم بەو شانۆگەرییە دا, ديسان شەڕ ساز بوو و سمكۆیش دووبارە رەوانەی سجن كرا.)

هۆكارە بنەڕەتییەكان بۆ شانۆگەریی شەڕی حەسەن و حوسین:
یەكەم, ترسی ئەوە كە لەپاش گۆڕینی ناوی رێكخراوەكە بۆ بەناوی پارتی ئازادی كەس بەو ناوەوە خەبات بكات و سمكۆ ئەو بۆشاییە پڕ بكاتەوە.
دووهەم, هايدپاركێك بۆ ئەو رێكخراوە دابنرێ.‌ 
سێهەم, زیندووڕاگرتنی رۆحی عەشیرەیی و بنەماڵەیی و خێڵەكی بۆ بە رەواج و ئاسایی نیشاندانی سیستەمی سەركردایەتی پارتی, بۆ ئەوەی كەمتر رەخنەیان لێ بگیردرێ و بارزانییەكان بڵێن ئەوەتا لە پارچەكانی تریشدا ئەو سیستەمە بوونی هەیە.
چوارەم, وەدرۆخستن و شێواندنی مەسەلەی سەربە كۆماری ئیسلامی بوونی ئەو رێكخراوە بە درۆی شاخدار و بێبنەما لە لایەن حەسەنەوە (كە وێدچێ لەكاتی شەڕی پارتی و یەكێتی ئەو راستییە بۆ یەكێتی نیشتمانی روون بووبێ و هەر ئەوكات بە كۆماری ئیسلامیی وتبێ ئەو رێكخراوە سەربەخۆتە و خەریكە سیخۆڕییش بۆ پارتی دەكا! كۆماری ئیسلامییش بۆ شاردنەوەی ئەو راستییە و بوونی كەێن و بەینێكی لەگەڵ پارتی لە ژێرەوە, بە حوسەین بڕباری دابێ‌ پێشمەرگە رەسەنەكان ئامادە بكات بۆ ئەوەی شەهیدیان بكات و بیانكاتە قوربانیی لابردنی ئەو شكە و دووای مەسەلەی شەهیدانی سووسێ, بە یەكێتیی وتبێ‌ ئەگەر سەربە من بووایەن, ئاوەها چەند كەسیانم نەدەكوشت.

لە بەشەكانی تری ئەم وتارە ئەم خاڵانە دەكەوێتە پێش چاوی خوێنەرانی بەڕێز و بەو هۆیەوە كە دڵنیام لەمەو بەدوا گوشارەكانی دەزگای پاراستن بۆ سەر من پەرە دەستێنێ‌(و هەر ئێستاش لە بەرەبەری تەواوكردنی كاری ویبسایتەكەمان دڵیان تۆقیوە,) ئەوەندەی مەجال هەیە مەسەلەكانم شی كردووەتەوە و وەك ئاكامگیری عەرزم كردوون: 

1- پاراستن لە مەسیف وەك چاوەڕوان دەكرا هەڵوێستێكی واى لە بەرانبەر كردەوەی" ئەمین عامەكان" نەبوو و بە كۆماری ئیسلامیی وتبوو بەتەمای جیابوونەوە و دركاندنی نهێنییەكانم.
2- هەڵوێستی پاراستن لە كاتی هەڵاتنم لەو رێكخراوە و رووداوەكانی دووای بەجێ هێشتنی هوتێل مودێرن سیتی و هاتنی ئەندامێكی ئاسایشی گشتی (مولازم ئێحسان) بۆ بنكەی پێوەندییەكانی حدك و راگەیەندراوە گونگەكی كاك مەسروور بارزانی بۆ "بەردەوامی لەسەر پاراستنی هاوڵاتیان" دوای هەڵاتن و هەوڵی دركاندنی راستییەكان (دوای نزیك بە 3 مانگ)
3- پێشوازیی كاك مەسعوود لە شێخ مادێح نەقشبەندی وەك ركابەری سەرەكیی حوسەین لە مەسەلەی سپا, هاوكات لەگەڵ باسكردنی راستییەكانی سپای رزگاری لە مەسیف(بۆ ئەوەی دەستی هاوكاریی پاراستن لەو كارەش بشارنەوە, دوواتر پیشاندانی نامەیەك كە بە راست یان بە درۆ حوسەین بۆ سەرۆك جەلال تاڵەبانیی نووسیبوو, هەر لەو پێناوەدا بوو.
4- دامەزراندنی "پارتی كۆماریی كوردستان" لە باشوور لە لایەن پاراستنەوە بە داوای كۆماری ئیسلامی.
5- كار و پیلانە هاوبەشەكانی پاراستن و كۆماری ئیسلامی بۆ ئینشعاب لە نێو دیمۆكرات و كۆمەڵە و خةبات و هاوكێشەی نێوان پاراستن و حدك و كۆمەڵەی زەحمەكێشان‌ و هۆكارەكانی چوونی "بارام رەزایی" و هاورێیانی بۆ ناو كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ كە لە مەسیفدا باسێكی ئەو بەڕێزەمان كردبوو.
6- تەقە كردنی كۆماری ئیسلامی لە بارەگای كۆمەڵەی زەحمەتكێشان هاوكات لەگەڵ باسكردنی هەندێك راستیی سەر ئەوان لە مەسیف, بۆ لەناوبردنی شك و گۆمانەكان.
7- هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ زەبروەشاندن لە یەكێتیی خەڵكی سلێمانی و یەكێتی نیشتمانی و دەوری حیفازەت لە وەڕێكەوتنی نائارامییەكانی ماوەی رابردوو لە پێنجوێنەوە و كاری كەسانی وەك "حەمەی مام تاهیر" و ئاگاداریی پاراستن لەو مەسەلانە.
8- دامەزراندنی گرووپە سیخۆڕییەكان بە ناوی رۆژنامەنووسەوە لە هەولێر و سلێمانی بە هاوكاریی پاراستن بۆ كەڵكی هاوبەش و رۆڵی ئەندامانی پاراستن - حیفازەت لە هاوڵاتی, ئاوێنە, لێڤین, میدیا و ... هتد.
9- هۆكاری ئەوەی یەكەم ئامانجی ناڕەزاییەتییەكانی گۆڕان لە سلێمانی بنكەیەكی پارتی بوو, بۆ ئەوەی ئاگاداریی پاراستن لە چۆنیەتیی وەڕێكەوتنی ئەو نائارامییانە دیار نەبێ. 
10- هەوڵەكانی پاراستن و پێوەندییەكانی پارتی بۆ بە كۆمەڵایەتی ناساندنی كێشەكانی نێوان من و حوسەین لەسەر بنەمای 3 نامەی شەخسیی من بۆ حوسەین كە یەكەم:"3 مانگ دووای چەخماخەی ئەسڵی رووداوەكان و لەكاتی جیابوونەوەدا نووسراون" دووهەم:"هۆكارەكانی كێشەكان هەر لە سەرەتاوە روونن بە دیتنی راپۆرتەكەی ئاسایش, تەنانەت بە وتەی كەسی ناسێندراو بە حاكم, ئیعترافی خودی حوسەینيش بە هەندێك شت.
11- هاواهەنگیی كۆماری ئیسلامی(حةسةن و حوسةين) و پاراستن بۆ رووداوەكەی گەڕەكی موفتی.
12- دەستێوەردانی پاراستن لە كاروبارى دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر و بنكەی ئیسكان كە سكاڵاكەمان كەوتووەتە ئەستۆی ئەوان.
13- هەوڵی دروستكردنی پاپووشی ئەخڵاقی لە تەك كچێك بە هاوكاریی پاراستن لە بنكەی سمكۆوان.
14- چوونی كاك مەسعوود بۆ تاران و گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ شەرعییەت بەخشینەوە بە رێكخراوەكەیان و دەركردنی راگەیەندراوێك لە لایەن پاراستنەوە كە بوونی دەستێوەردان لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر و بنكەی پۆلیسی ئیسكان رەت دەكاتەوە.
15- داواكاریی كۆماری ئیسلامی لە پارتى بۆ دانیشتن لەگەڵ ئێمە بەو ئامانجەی كە بۆ خەڵك بیسەلمێنن ئەو رێكخراوە و كێشەكانی جیاوازیی لەگەڵ دیموكرات و كۆمەڵە نییە و وەك ئەوانى تر رەسەنە و دوواتر بەرلەوەی خۆمان بگرین و ببین بە سەكۆیەكی روونكردنەوەی سیاسەتەكانیان, بە 2 -3 بیانوو بە گوشاری پاراستن لە باریكە بۆ سەر ئێمە, (بەعەقڵی خۆیان) لەناومان ببەن.
16- كردنەوەی پێی ئەندامێكی یەكێتی نيشتمانی لەناو مەسەلەكان لە لایەن پاراستنەوە, بۆ تەواوكردنی جنایەتەكان بە ناوی یەكێتییەوە.
17- شانۆگەریی هەڵاتنی "مەنسوور دادگوستەر" و دركاندنی ناوی پیاوەكانی كۆماری ئیسلامی (بۆ ئەوەی بڵێن پیاوی كۆماری ئیسلامی بێجگە لەوەی ئەو دەیڵێ كەسی تر نییە) بە هەمانشێوە هاك كرانی مایل و دەرخستنی هاوكارییەكانی پارتی و كۆماری ئیسلامی و كورت كردنەوەیان بەو رادەیە كە باس كراوە.
18- وەدرۆخستنەوەی " سولح" لە سەر سكاڵای دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر و راگەیاندنی ئەو راستییەی كە كۆماری ئیسلامی بڕیاری بە پارتی داوە كە بۆی نییە تەنانەت بۆ وەرگرتنەوەی هەندێك ئەوراق و مەداركی شەخسیی منیش گوشاریان بۆ بێنێ.
19- زیندانی كردنم لە 27ی 7 تا 2 ی مانگی 8 ی 2011 لە زیندانی ئاسایشی گشتیی هەولێر.
20- مەسەڵەی دانی زانیاریی پلانی تیرۆری كاك مەسعوود لە سەردەمی بەعس, لە لایەن كاك ئەحسەن نەقشبەندییەوە كە خودی پاراستن پێی دابوون بۆ ئەوەی بە هۆی منەوە بڵاوببێتەوە و بەشێكی تر لە شكەكانی هاودەستی پارتی و كۆماری ئیسلامی بشاردرێتەوە و زۆر شتی تر كە كارى رۆژانە بۆ وەدەستهێنانی سووتەمەنیی خەباتەكەم رێگا نادا هەمووی ئێستا باس بكەم.
لە كۆتاییدا عەرز دەكەم ئەی خەڵكی كورد! بنەماڵەی پاك و بەڕێزی بارزانی! ئەندامانی بەشەرەفی نێو پارتی! بزانن پاراستن رێبازی پیرۆزی بارزانی بەرةو چ ئاقارێك دەبا و پێش بە سەرەڕۆییەكانی بگرن.


------------------------------
بەشداری کردن لە کونگرەی سەراسەری و یەکدەست یارسانی




Untitled-300x147
دویای چەند ساڵ لە ڕقابەت سیاسی، دودەستەگی، لە یەک دویری و سەرف کردن ئنرژییەکان لە جەهەتگەل نەخوازیاگ، سەرئەنجام ئرادە و خواست مەردم یارسان ئەڕا ئتحاد و وەیەکوە کار کردن مەوەفەق بی و هەردک جەریان یارسانی وە لە وەر چەو گرتن بەرژەوندییە سیاسییە گشتیەکان وە کردەوە نیشان دان کە


خواست و مونفەعەت مەردم قورسایی فرەترە و فەعالین کومەڵگاکەمان توانن لە مەوقعییەتە سەرنوشتسازەکانا تەسمیم وە جێ و دروس کە شایستەی مەردم یارسان بود بگرن. دویای بازتاب خەوەر مەوەفەقیەت و ئتحاد یارسانی لە ٢٤ سپتامبر تا ئیسە لە ناو مەردم یارسانی و غەێر یارسانی باس و ڕاوێژ فرەێک کریاگە و لەی ڕابتە وە شێوەیک فراوان و دڵگەرمکەر پێشوازی لەی یەکیەتی و یەکدەستەگیە کریاگە. ئی شێوە تەعاموڵ ناو کومەڵگای یارسانیە نیشاندەر ئەوەسە کە ئتحاد ئی دو جەریان یارسانیە بێشتر لە جاران ئەفکار عمومی وە خوەی مەشغول کردگە و وەی حەرەکەتە فرە خوشحاڵ و دڵگرمن. کومیتەی هاوبەش جارێکتر لە ڕێگای ئی پەیاموە دەسخوەشی و سوپاس خوەی پێشکەش وە تەمام دڵسوزان و خومخوەران ئازادی و ئتحاد یارسانی کەێت و داواکارە کە تاکەکان یارسانی لە تەڵاش ئەڕا وە دەسهاوردن حەق و حقوقەکانمان دەسهەڵنەگرن و فەعالانە بانە ناو پروسەکە. بێشک پیروز بین ئی پروسە نیاز وە تەمام پوتانشیاڵ و فکرە جیاوازەکان وەخاتر دروسکردن و بنیاتناین یەک حەرەکەت مودرن، دموکراتیک، واقعگرا و ئیمڕوژ پەسەند دێرێت تا بتوانێ لە معادڵات سیاسی و روابت دیپلماتیک وە عەنوان هێزێک لە ئەرز واقع لە سەرێ حەساو بکریەت.


کومیتەی هاوبەش باوەڕ دێرێت کە بەشداری فەعالانەی مەردم توانێت زهنیەت پوزەتیڤ لە عەرسەێ کار و کردەوەکان ئایندەمان دروست بکەێت و کولتور کار وە یەکوەکردن بکەێتە یەکیک لە بنەماکان پیروزیەکانمان نسبەت وە سەبت کردن وە سەمەر ڕەسانن ئایدیا و فکر و بەرنامەکانمان لە ئایندە.


کومیتەی هاوبەش وە عەرزتان ڕسنێت کە کونگرەی ئتحاد یارسانی لە ڕوژەکان ٧ و ٨ ئاپریل لە شار شوپینگ لە وڵات سوئد وە ڕێوە چوت. هاتنتان ئەڕا کونگرە و بەشداری فەعالانەتان توانێت وە ڕەوەند پیروزی لە کارەکانمان بێتەرین کومەک بکەێت.


کومیتە لە ئایندە فرە نزیک لە ئادرس و کارە تکنیکییکان ئەڕا بەشداری لە کونگرە ئاگادارتان کەێت.


 داواکاریم کە لە ڕێگای ئی مایل کومیتەی هاوبەشوە لە نەزەرات، دیدگاکان، ڕخنە و پێشنیارەکان خوەتان ئاگادارمان بکەن. هەر لە تەریق ئی ئیمایلوە توانین ئەڕا بەشداری لە کونگرە ناو نویسی بکەین.


 کومیتەی هاوبەش


٢٤.١١.٢٠١١

Kongreh2012@hotmail.fi



---------------------------------------
کشف اجساد 3 کودک در اطراف شهر ارومیه
کردانه: به گزارش سایت کومله در شهر ارومیه طی روزهای گذشته اجساد 3 کودک که چندی قبل ناپدید شده بودند، بدون اعضای داخلی بدنشان کشف گردیده است. خبر مذکور می افزاید در طول آبانماه بیش از 15 کودک و نوجوان در شهر ارومیه ربوده شده و ظن آن می رود که اجزای داخلی این کودکان در بازار سیاه داد و ستد گردد. متاسفانه جسد 3 تن از این کودکان ربوده شده در خارج از شهر و بدون اجزای داخلیشان یافت شده است. این اخبار هم مردم را شدیدا متاثر و هم به وحشت انداخته است. تاکنون هویت فرد یا افرادی که اقدام به این جنایت ها نموده اند مشخص نیست.
--------------------------------
گەلی کورد و یەکیتی یان نەبۆنی یەکیتی لە ریزەکانی گەلی کورد دا دۆ هۆکاری سەرەکی هەن کە دەبێت رۆژیەک بە راژکاوانە باسی بەکردرێت ئەویش نەخۆشینی دەلپیسیە لە ناو تاکی کورد دا  نیسبەت بە یەکترکە لە جیایتەی ئەوی دەست بە فەعال بۆن بەکات کۆشش دەکەن ریگیر بۆن بە بر بەست کردنی خەباتی کسایەتیکانی دیکە ئەها ئەوە ئەیەویت لە ئەو ریگدا خۆیئ مەعرۆف بەکات یەعنی لە جیگای ئەوی خۆیی دەست بە خەبات بەکات خەریکی ریگیریەی لە خەباتی دەلسۆزانی میلەتی کورد یانی کورد نەخۆشە  خۆ خۆرە دۆژمنی خۆیەیتی تاکۆ ئەو نەخۆشینە چارەسەر نەکردرێت کورد بە هیچ نابێت سامۆئیل کرماشانی 

-----------------------

به‌ستنی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌لومه‌رجی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

( نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)
هه‌روه‌ک له‌ وتاره‌کانی پێشوترم دا به‌ مانشێتی جۆراوجۆره‌وه‌ باسم لێوه‌کردوه‌ ، که‌ بۆ نمونه‌ وه‌بیر خوێنه‌ری به‌رێزی دێنمه‌وه‌ وتاری '' با به ‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بچین'' ئه‌و وتاره‌م له‌ ساڵی 2008 دا نوسی ، له پاش ئه‌وه‌ی به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی پێشکه‌ش به‌ پارله‌مانی کوردستان کرد و داوای ئاماده‌کاری و خۆسازدانی کرد. دوهه‌مینان له‌ مانگی ئاگوستی ئه‌و ساڵ دا له‌ ژێر ناوی ''ته‌نها کلیلی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هاوده‌نگیه''‌.
ئێستاش له‌ دوایی دانیشتنه‌کانی هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ک خۆیان باسیان لێوه‌ کردوه‌ یه‌کێک له‌ ته‌وه‌ره‌کانی باس و خواستی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاماده‌کاریه‌کانی بوه‌.
هه‌ر وه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ ماڵپه‌ره‌ ئینترنێتیه‌کانی کوردانی رۆژهه‌ڵات دا هاتوه‌، له‌ ژێر ناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و بێ ئاگایی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( مه‌به‌ست ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمزه‌)،
زۆر راسته‌ ، ره‌نگه‌ هیچکام له‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و پێوه‌ندیه‌ دا شتێکیان به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن پارتی و یه‌کێتی یا خود باشتر وایه‌ بڵێین له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستانه‌وه‌ پینه‌گه‌شتوه‌.
لێره‌ دا ئه‌و پرسیاره‌ دروست ده‌بێت له‌ تاوتوێ کردن و خۆ ئاماده‌ کردن بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستانه‌وه‌‌ ، ته‌نها حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن که‌ به‌ فه‌رمی هیچ شتێکیان پێ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ ، یان نوێنه‌رایه‌تی 3 پارچه‌که‌ی دیکه‌ش هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ن؟
ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نیا حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م بابه‌ته‌ له‌ ئێستا دا بێبه‌ری کرابێتن ، ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ دوای هۆکاره‌کانی دا بگه‌ڕیین و لای خۆمان پرسیار دروست که‌ین، بۆ؟
بڵێی ، ئه‌گه‌ر سه‌رکرادیه‌تی سیاسی باشوری کوردستان سه‌باره‌ت به‌ خۆ ئاماده‌ کردن بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌ندی به‌ نوێنه‌رانی باکوری کوردستانه‌وه‌ کردبێت ، پێوه‌ندی به‌ کێوه‌ کردبێت؟ ده‌م راستان و نوێنه‌رانی باکوری کوردستان کێین ؟ هه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ش بۆ رۆژئاوای کوردستان ده‌کێن، ئه‌ی نوێنه‌رانی رۆژئاوای کوردستان کێن؟
ئه‌گه‌ر سه‌ر له‌ خۆمان نه‌شێوێنین و راستیه‌کان وه‌ک خۆی ببینین ، ئه‌وه‌ له‌ باکوری کوردستان ئه‌و هێزه‌ی که‌ بزوێنه‌ره‌ و دور و نزیک راوێژی پێده‌کرێت له‌ 2 هێز به‌ده‌ر نیه‌ واته‌ پارتی کرێکارانی کوردستان pkk پارتی ئاشتیو دیموکراسی bdp که‌ پێوه‌ندی ئه‌و دوه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌که‌س شاراوه‌ نیه‌ .
له‌ رۆژئاوای کوردستانیش به‌ خۆشیه‌وه‌ له‌ مانگی مارسی ئه‌مساڵ دا که‌ به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌پۆلی دیموکڕاسی خوازی رووی له‌ سوریه‌ش کردوه‌ حیزب و رێکخراوه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ له‌ کوردستانی له‌ په‌ڕته‌وازه‌یی ده‌رهێناو ئێستا له‌ ئێئتلافێکی باش دا خاوه‌ن هه‌ڵوێستن و زۆربه‌یان له‌ ژێر ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد له‌ سوریه‌ بۆ دوارۆژی ئه‌و به‌شه‌ له‌ کوردستان کار ده‌که‌ن، که‌وا بوو سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خۆ ئاماده‌ کردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ میزبان و خانه‌خوێ ده‌زانێت پێوه‌ندی به‌ کێوه‌ بکات.
به‌ڵام
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ ساڵی 2007 وه‌ سه‌رجه‌م حیزبه‌ ناوداره‌کانی توشی دو له‌ت بون و چه‌ن له‌ت بون و ئینشعاب هاتوین .
له‌م حاڵه‌ته‌ دا به‌ شه‌هامه‌ته‌وه‌ ده‌بێت هێنده‌ک لۆمه‌ی خۆمان بکه‌ین ، دیاره‌ ئه‌م لۆمه‌ کردنه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئینشعاب خراپه‌ یان چاکه‌ ، زۆر جار ئینشعاب دیارده‌یه‌کی دیموکڕاتیکه‌ و ده‌بێته‌ هۆی به‌ره‌و پێش چوون. ئه‌وه‌ی که‌ جێگای لۆمه‌یه‌ ئه‌ویه‌ که‌ له‌ پاش جیا بوونه‌وه‌ کان که‌ ئێستا به‌ره‌و 5 ساڵ ده‌چێت نه‌مانتوانیوه‌ به‌ هه‌موومان ناوه‌ندێکی بڕیار دان که‌ له‌ ده‌نگی هه‌مومان پێک هاتبێت بئافرێنین.
هێشتا نه‌چوه‌ بچێت ، ئه‌گه‌ر تاکوو ئێستا زه‌ره‌ر مه‌ندی کردوین و په‌رته‌وازه‌یه‌کانمان وه‌یه‌ک ده‌نگ نه‌بونمان و نه‌بوونی ناوه‌ندێکی بڕیار دان پێشی به‌ سه‌رنج راکێشانی دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ( چ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و چ گه‌لانی ناوچه‌که‌ و چ ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ ده‌ستی جیهان و چ میزبانانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی) هێشتا دره‌نگ نه‌بوه‌. ده‌توانین له‌ ماوه‌یه‌کی کورت دا کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببه‌ستین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بئاخفین و کۆمه‌ڵه‌ شتێک پرۆگرامیزه‌ که‌ین و دونیای ده‌ور و به‌رمان له‌ چۆنیه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردانی رۆژهه‌ڵات ئاگادار که‌ین و به‌م چه‌شنه‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی که‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 میلیۆنی گوتاری خۆی یه‌ک بخات ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین.
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
ئه‌گه‌ر بێتو تا به‌ر له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م دوخاڵه‌ی خواره‌وه‌ رچاو نه‌که‌ین واته‌:
1- نه‌توانین له‌ ده‌وری یه‌ک بۆ باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆبینه‌وه‌ و هه‌ڵوێستێکی شه‌فافمان هه‌بێت.
2- نه‌توانین نه‌خشه‌ رێگایه‌کی هاوبه‌ش بۆ جۆری خه‌باتمان له‌ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنیه‌تی دژبه‌ریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌کوو داگیرکه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دارێژین .
ئه‌وه‌ له‌ نه‌بوونی گوتاری هاوبه‌ش و یه‌کده‌نگی و نه‌خشه‌ رێگای هاوبه‌ش له‌و کۆنگره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا هه‌رچه‌ند که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گو‌تاری نه‌ته‌وه‌یش یه‌کبخرێت ، کوردانی رۆژهه‌ڵات که‌مترین پشکیان پێده‌درێت و خۆمان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌خه‌ینه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ پێکهێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌شمان ده‌خۆن یان غه‌درمان لێده‌که‌ن ، یا خود نوێنه‌رانی یه‌کده‌نگی رۆژئاوا یان باکوری کوردستان له‌ نه‌بوونی هاوده‌نگی له‌ نێوان حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ڵکی خراپ وه‌رده‌گرن.
نا
به‌ڵکوو خۆمان ده‌بینه‌ هۆکاری لاواز بوونی گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازانه‌ی خه‌لکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وان هیواکانیان له‌سه‌ر وجود و بوونی ئێمه‌ومانان داناوه‌.
خۆ ناکرێت 15 ملوێن کوردی رۆژهه‌ڵات پێکه‌وه‌ به‌شداری کۆنگره‌که‌ بکه‌ن...ده‌کرێت شتی وا؟
که‌وا بوو هه‌رکام له‌ حیزبه‌کان به‌ پێی کار و کردار و پێشینه‌ و خزمه‌ت نوێنه‌رایه‌تی به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ ده‌که‌ن ، له‌و حاڵه‌ته‌ دا ئه‌گه‌ر بێت و ناوه‌ندێکی بڕیار دانمان لا دروست بێت ئه‌وه‌ گه‌ل هیوا و هومێدی به‌و ناوه‌نده‌ زۆر ده‌بێت و به‌ باشترین شێواز ده‌بێته‌ سه‌کۆی ده‌نگ و ره‌نگی 15 ملوێن کورد که‌ خوازیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌کخستنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی بوونی نه‌ته‌وه‌یمان.
ئه‌گه‌ر پێمان وابێت له‌و کۆنگره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ دا که‌ خه‌ریکه‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ و ئاماده‌کاری بۆ ده‌کرێت ، هه‌رهه‌مومان واته‌ سه‌رجه‌م حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌ی گوتاری حیزبی خۆیان پێده‌درێت ، نازانم ، پێم وابێت هێنده‌ک نامه‌نتقیه‌ !!!
گریمان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شمان پێبدرێت و هه‌رکامه‌ و له‌ حیزبه‌کان له‌ روانگه‌ی حیزبیانه‌وه‌ قامک بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تێڕوانینمان بۆ گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بخه‌ینه‌ به‌ر باس ، ئه‌وه‌ ئه‌و سه‌رلێشێواوی وپڕش و بڵاویه‌ی که‌ ئێستا له‌گه‌ڵمان ده‌ژیت له‌ کۆنگره‌که‌ش دا رو له‌ ئاماده‌بوانی ده‌کات و لێمان تێناگه‌ن و ده‌رئه‌نجام ته‌سلیمی پرۆگرامێک ده‌بین که‌ خواستی هیچکام له‌ ئێمه‌ نابێت.
هێشتا ده‌رفه‌تمان له‌به‌ر ده‌ست دا ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ وه‌ک حیزبه‌کانی 3 پارچه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستان ئێمه‌ش وته‌بێژێک یان لانی که‌م له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌مو خاله‌ هاوبه‌شه‌ 3 نوێنه‌ر ده‌ستنیشان بکه‌ین.
کواته‌ تکایه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کوردانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ ده‌رئه‌نجام پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کوردستانی گه‌وره‌ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت با ده‌ستوبرد که‌ین و بۆ له‌ ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ هێنده‌ک چاو پۆشی له‌ حه‌زه‌ شه‌خسی و حیزبیه‌که‌مان بکه‌ین.
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
سەرچاوە لە ریگای ئیمیل

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر