Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ بهمن ۹, یکشنبه

لە كۆنگرەی پارتە كوردەكانی سوریا، PYD دیسان بانگهێشت نەكرابوو. بارزانیش رایگەیاند كۆنگرەی نەتەوەیی كوردان دەبەسترێ‌


لە كۆنگرەی پارتە كوردەكانی سوریا، PYD دیسان بانگهێشت نەكرابوو. بارزانیش رایگەیاند
 كۆنگرەی نەتەوەیی كوردان دەبەسترێ‌
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌ کۆنگره‌ی کوردێن سوریا دا ده‌ستنیشانی کرد که‌ ده‌بێ کورد له‌ سوریا کۆنسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دروست بکه‌ن و وتی" ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر کۆنگره‌ی پارته‌ کوردییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت".
له‌ هه‌ولێر "کۆنگره‌ی کوردێن سوریا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات" سازکرا. له‌کۆنگره‌که‌دا که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م ساڵحیش تێیدا ئاماده‌بوون. جێی سه‌رنجه‌ که‌ کۆردیناسیۆنی گۆڕانکاری هێزه‌ دیموکراتییه‌کان که‌ پارتی یه‌کێتی دیموکراتی و چوار پارتی تری کوردیشیان له‌ناودانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بانگهێشتی کۆنگره‌که‌ نه‌کرابوون.
سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ستنیشانی کرد که‌ پێویسته‌ کورد خۆی بۆ هه‌موو گۆڕانکارییه‌کی سوریا ئاماده‌ بکات و وتی"مه‌رجی پشتگیری هه‌رێمی کوردستان بۆ کوردستانیانی سوریا ئه‌وه‌یه‌ یه‌کێتی ریزه‌کانی خۆیان بپارێزن".
بارزانی داوای کرد که‌ کورد له‌ سوریا "له‌ ژێر بانی کوردستانی"دا خۆیان رێکبخه‌ن و وتی" ئه‌مساڵ له‌شاری هه‌ولێر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ به‌شداربوونی کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ساز ده‌کرێت" به‌ڵام به‌رواری کۆنگره‌که‌ی رانه‌گه‌یاند.
---------------------------

برای کسانی که در جمهوری اسلامی به جرم بیگناهی اعدام می شوند و دنیا چشمهایش را می بندد برای لقمان و زانیار مرادی : 
جویبار فرو می غلتد 
آرامش کوهستان در رقص بلوط های وحشی 
نسیم گلها را نوازش می کند 
بار هستی بر شانه های وجدانم سنگینی می کند 
اکنون از خودم می پرسم : که آنها که در این شب های سرد اعدام می شوند
کسانی که سرود زندگی را سر داده و در فروتنی شکوفه ها را بوسیده اند
چرا محکوم به مرگ شده اند ؟
می دانم
می دانم
که دوباره خواهیم روئید
می دانم که دوباره ....... لب های آنها برای بوسه های قشنگ جوانه خواهد زد
می دانم ...
اما چه کسی اندوه بی گناهی مادران و عشق آنها را التیام خواهد داد ؟
چه کسی بر زخم کاری قلب آنها مرحمی تسکین آمیز خواهد گذارد ؟
می دانم که نزدگی جویباری نزدیک به قلب ما است
آبراهه ای خروشان در کوهسار امید و رویا
اما دیگر لقمان و زانیاری نخواهد بود ...اگر سکوت ما شکوفه ها را زمستانی کند
معشوقه ی لقمان اشک هایش خشکیده ، ولی همچنان قلبش نورانی از آرزو است .
هر شب در خواب هایش او را می بیند که از پنجره ی برف گرفته به درون کلبه می خزد ...
و هر شب از خود می پرسد
عاشق من کی باز خواهد گشت ؟
کوه های امید قلب من کی جویبار زندگیم را نوازش خواهد کرد ؟
هنوز لب هایش بوی بوسه های شکوفه ها را دارد
حتی در واپسین لحظاتی که حکم اعدامش ، جویبارها را می لرزاند ...
حکم براو صادر شده : حلق آویز به جرم گناه بیگناهی ...
حکم بر او نازل شده ؛ بوسه های شکوفه ات را به جویبارها بسپار و بگذر
و
چشمهایت را به در سلول باز نگهدار
وجدان جهانی همراه با عاطفه ی محبت دیر سالی است که در این سرزمین های بلا خیز شکوفه های بوسه را گم کرده است ...
و
اکنون زانیار ...
چشمهایت را به در سلول بدوز ، اوباما ، سارکوزی ، مرکل ... وقتی برای فکر کردن به تو ندارند ...
نترس ، جلال طالبانی و مسعود بارزانی هم زندگی را معامله می کنند ...
اما
تو دوباره خواهی روئید ، حتی زمانی که وجدان دنیا همه ی بیگناهان را فراموش کند .... تو
تو
تو دوباره لب هایت شکوفه ها را خواهی بوسید ...
معشوقه ات چشم براه تو است ...
دل استوار ، همچنان والا و سربلند بمان ....
شکوفه ها تو را دوست دارند ...
همه ی شکوفه ها ...

- رومینا سبز نیوز

عکس مادر زانیار مرادی در بند


Hi, I'm Eqbal Moradi Zanyar moradis father who currently sits with his cousin loqman Moradi in the Iranian prison in Karaj and waiting for execution, they sit under torture and violation of the Iranian regime's prison guards Iranian regime forbidden to call someone or to meet up close relatives we have not talked to my son for 30 months have not met either, right now we ask everyone who works for human rights throughout the world for help to stop execution of my son and his cousin please please save my son and his cousin I am so grateful if you could help us and stop the execution of my son Zanyar Moradi I love my son very much he did not do any crime just because I am not in Iran and was a member of a Kurdish organization because it grabbed my son and tortured him in several months please help us I can not sleep day and night thinking of my son.
Sincerely Eqbal Moradi

حکم اعدام لقمان و زانیار مرادی به بخش اجرای احکام فرستاده شد
با تایید حکم اعدام لقمان و زانیار مرادی، احتمال آن میرود این دو زندانی سیاسی اعدام شوند.
دوستان گرامیم لطفا لینک را باز و امضا کنید
فقط کلیک کافی نیست این کار فقط چند دقیقه وقت شما را خواهد گرفت
سپاسگزارم

Save Loghman and Zanyar Moradiwww.gopetition.com
We the undersigned demand that the international community bring all possible pressure to bear upon the Islamic Republic of Iran to 1) drop all charges against Loghman and Zanyar Moradi 2) immediately and unconditionally release Loghman and Zanyar..
ahkurdem stop executions in iran now .avi

--------------------------------

نێچیرڤان بارزانی نیگەرانە لە هەڵوێستی یەكگرتوو
نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان نیگه‌رانی‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی‌  یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان راگه‌یاند.
بارزانی‌ كه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی‌ عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كرد دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان متسه‌فای‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد.
نێچیرڤان بارزانی‌ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ سه‌ردانی‌ یه‌كگرتوو بكات، به‌ڵام یه‌كگرتوو به‌هۆی‌ رووداوه‌كانی‌ بادینانه‌وه‌ كه‌ پارتی‌ پێ تۆمه‌تباركرد پێشوازیكردن له‌ هه‌ر به‌رپرسێكی‌ پارتی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
نێچیرڤان بارزانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ عه‌لی‌ باپیر وتی‌ “یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان هه‌موو ده‌رگاكانی‌ گفتوگۆی‌ لێ داخستوین، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌”.
هه‌روه‌ها وتی‌ “ئه‌وان نه‌كه‌س ده‌بینن نه‌ پێشوازی‌ له‌كه‌س ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت، هیوادارم یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی‌ وه‌كو وته‌بێژه‌كه‌ی‌ نه‌بێت كه‌ رایگه‌یاندبوو ئه‌وان پێشوازی‌ له‌هیچ به‌رپرسێكی‌ پارتی‌ ناكه‌ن.

--------------------------

کورته‌ مێژووێک لە ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان

کۆماری کوردستان له‌ڕێکه‌وتی 2 ڕیبه‌ندانی سالی 1324به‌رامبه‌ر به‌22ی ژانڤییه‌ی 1946 له‌شاری مه‌هاباد دامه‌زرا. کۆماری کوردستان له‌مه‌یدانی چوارچرا به‌به‌شداری پیاوه‌ ئایینییه‌کان، سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان‌و نوێنه‌رانی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵک‌دا به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا. قازی محه‌مه‌د وه‌ک سه‌رۆککۆماری کوردستان له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌که‌وه‌کۆماری کوردستانی راگه‌یاندو وتی: "گه‌لی کورد ته‌نیا گه‌لێک نیه‌که‌ولاته‌که‌یان داگیر و دابه‌شکراوه‌، به‌ڵکوو ‌له‌سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانیان که‌ ‌مافی چاره‌نوسه‌ بێبه‌شن." دواتر قازی محه‌مه‌د به‌جلو به‌رگی ژنرالی به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ی کوردستان، کابینه‌ی کۆماری کوردستانی ڕاگه‌یاند.
کۆماری کوردستان له‌ژێر کارتێکه‌ری و باندۆڕی بارودۆخی سه‌رده‌م‌دا هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 11 مانگ بوو به‌ڵام له‌و ماوه‌که‌مه‌‌دا توانی زۆر ده‌سکه‌وتی گرینگ وه‌ده‌س بێنی. له‌ته‌مه‌نی کورتی کۆماردا زۆر گۆڤارو رۆژنامه‌کوردی وه‌ک ‌رۆژنامه‌ی کوردستان، هه‌ڵاڵه‌، گڕ‌وگاڵی منداڵ، هاواری کورد و نیشتمان که‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ پێشخستنی ئه‌ده‌ب‌و زمانی کوردیدا نه‌خشی گه‌وره‌یان هه‌بوو، چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه‌. پێکهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وه‌ک سوپای نه‌ته‌وه‌یی کورد، دامه‌زراندنی ڕێکخراوی ژنان بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژووی کوردا، دابینکردنی ئارامی و هێمنی و ئازادی بیروراده‌ربڕین له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی دیکه‌بوون که‌له‌کۆماری کوردستاندا وه‌ده‌ستهاتن.
له‌هه‌مان کاتدا ئاسایش و هێمنی له‌و شوێنانه‌ی کۆماری کوردستان ده‌سه‌ڵاتی تێدا هه‌بوو، سه‌قامگیر بوو و دیارده‌ی وه‌ک دزی، تاڵان،کوشت‌وبڕو گه‌نده‌ڵی ئیداریو به‌رتیل خواردن نه‌مابوو. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ گرفتی زۆر گه‌وره‌بۆ کۆماری کوردستان هاته‌ئاراوه‌. لهسه‌رده‌مه‌می کۆماردا له‌نێوان کورداندا یه‌کیه‌تییه‌کی زۆر به‌هێز نه‌بوو. هه‌رچی بریتانیا و ئه‌مریکاش بوون، به‌دلگه‌رمی چاویان له‌کۆماری کوردستان نه‌ده‌کرد. ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانیش هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێک بوون که‌هیواو ئامانجی کوردان تێکبشکێنن. له‌ هه‌مانکات دا یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تیش له‌به‌ر به‌رژییه‌وندییه‌کانی خۆی، کۆماری کوردستانی به‌لاوه‌ناوبوو.
په‌یمانیکی نوێ له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران و سۆڤیه‌ت هاته‌ئاراوه‌. له‌و‌په‌یمانه‌دا به‌ڵین به‌سۆڤیه‌ت درا که‌بتوانێت نه‌وتی باکووری ئێران به‌ هه‌رزان به‌ده‌ست بخات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا داوای ئه‌وه‌ی لێکرا که‌ده‌ست له‌پشتگیری کۆماری کوردستان وکۆماری ئازه‌ربایجان هه‌ڵبگرێت. به‌م شێوه‌یه‌ هه‌م کۆماری ئازه‌ربایجان و هه‌میش کۆماری کوردستان بی پشتیوانی ده‌ره‌کی مانه‌وه‌.
دوابه‌دوای گۆڕینی سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت سه‌باره‌ت به‌کۆماری کوردستان و بیده‌نگی ئینگلیزه‌کان و ئه‌مریکایه‌کان، کۆماری کوردستان له‌چوار لاوه‌ده‌وره‌ی گیرابوو. پێشه‌وا قازی زۆر هه‌ولی دا که‌دژبه‌رانی خۆی ڕازی بکات و له‌ده‌وری کۆمار کۆیان بکاته‌وه‌، ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌سه‌ری نه‌گرت.
حکوومه‌تی ئێران بڕیاری هێرشکردنی بۆ سه‌ر ئه‌م دوو کۆماره‌دا. کۆماری کوردستان له‌به‌رده‌م بڕیارێکی چاره‌نووس سازدا مابوو. به‌رگری یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان. له‌نێو شاری مه‌هاباد دا هه‌م باس له‌به‌رگری و هه‌م باس له‌خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌کرا. هێندێک که‌س پێیان وابوو ده‌بێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌رته‌شی شا به‌رگری بکرێ. ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش وه‌ک چه‌ند پیاوی ئایینیو چه‌ند سه‌رۆک عه‌شیره‌ت له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌بوون که‌به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی شا، بێ که‌ڵکه‌. هاوکات ئه‌و عه‌شیره‌ت و ئاغایانه‌ی که‌پێشتر له‌گه‌ڵ شادا پێوه‌ندی نهێنی و ئاشکرایان به‌ستبوو و له‌دژی کۆماری کوردستان که‌وتبوونه‌جموجۆڵ، بۆ پێشوازی له‌شکری شا. به‌هه‌مان شێوه‌ش پێشه‌وا قازی مه‌حه‌مه‌د که‌وتبووه‌به‌ر ده‌م دوو هه‌ڵوێست. له‌لایه‌ک هیوای به‌پشتیوانی سۆڤیه‌ت نه‌مابوو، له‌لایه‌کی دیکهش به‌هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک عه‌شیره‌ت‌و درووستبوونی ناهومێدی له‌نێو خه‌ڵکدا باوه‌ڕێکی وا به‌به‌رخۆدان نه‌مابوو.
رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1946 ئه‌رته‌شی شا گه‌یشته‌ مه‌هاباد و رێبه‌رانی کۆمار خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا. به‌و شێوه‌یه‌کۆماری کوردستان وه‌ک یه‌کێک له‌هیواو ئاواته‌کانی گه‌لی کورد ڕووخا. به‌ڵام گه‌لی کورد قه‌د چۆکی دانه‌داو له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بۆ وهدیهاتنی ئاواره‌کانی کۆماری کوردستان هه‌وڵ و تێکۆشانی کوردان به‌رده‌وام بوو. ئه‌و خه‌بات و کۆڵنه‌دانه‌ش که‌به‌نرخی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان هه‌زار کورد ته‌واو بووه‌، هه‌تا ڕۆژی ئیمڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر