Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ خرداد ۱۷, جمعه

دوو پەیڕەوی ئاینی یارسان خۆیان سوتاند‌و دژی سوكایەتی بەو ئاینەش خۆپیشاندان دەكرێت


دوو پەیڕەوی ئاینی یارسان خۆیان سوتاند‌و دژی سوكایەتی بەو ئاینەش خۆپیشاندان دەكرێت

هاوڵاتی
لەشاری هەمەدان بەرامبەر سوكایەتی بەئاینەكەیان دوو لە پەیڕەوانی ئاینی یارسان خۆیان سوتاند‌و یەكێكیان گیانی لەدەستدا، بۆ ئیدانەكردنی ئەو سوكایەتیەش لەكرماشان رۆژی یەكشەممە خۆپیشاندان دەكرێت.

لە شاری‌ هەمەدانی رۆژهەڵاتی كوردستان، هێزە ئەمنیەكانی‌ ئێران بە زۆر سمێڵیان بە پیاوێكی یارسانی تاشی، دوو گەنجی شوێنكەوتوی ئەو ئاینە لەو شارە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداو بەو هۆیەوە یەكیان گیانی‌ لە دەستدا.
ژمارەیەك چالاكوانی كورد لەرۆهەڵاتی كوردستان لەببانگەوازێكدا نارەزایی خۆیان لەو كردەوانەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕن‌و داوا لە “خەڵكی بوێری و چاونەترسی كوردستان و بەتایبەتی ئوستانی كرماشان دەكەن، كە لەهەمبەر ئەو زوڵم و ناعەداڵەتیانەی كە دەسەڵاتی سەركوتكەری ئیسلامی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا لە هەمبەر خەڵكی كوردستاندا بەڕێوەی بردووە، بێ دەنگ نەبن”.
بریارە كاتمێری 10ی سەر لەبەیانی رۆژی یەكشەممە لەبەردەم ئوستانداریی كرماشان، گردبونەوەیەكی نارەزایی ئەنجامبدرێت.
شوێنكەوتووانی ئاینی‌ (قەڵخانی) لە كوردستانی‌ رۆژهەڵاتن،بە زۆری‌ لە پارێزگای‌ كرماشان، هەمان ئەو ئاینەیە كە لە هەرێمی‌ كوردستان بە (كاكەیی) ناودەبرێت‌و لە ئێرانیش بە “یارسان” ناسراون، یەكێك لە تایبەتمەندیەكانیشیان هێشتنەوەی‌ سمیڵە.
دەقی بانگەوازەكە:
سڵاو لە خوێنی پاكی شەهیدانی رێگەی ئازادی

خەڵكی بەشەرەفی كوردستانی ئێران
خەڵكی ماف ویستی یارسان
چالاكانی مەدەنی و فەرهەنگیی كورد

هەروەك ئاگادارن، بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا دوو هاووڵاتیی خۆشەویست و دڵسۆزی كوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان، بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین و هەروەها لە قاودانی زەبروزەنگی رێژیمی ئیسلامی لە هەمبەر كەمینە نەتەوەیی و ئایینیەكان لە بەرامبەر فەرمانداریی شاری هەمەدان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداو بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە یەكێك لەو ئازیزانە بەناوی نیكمەرد تاهیری” باوكی ٢ منداڵ گیانی لەدەست دا.
ئێمە وەك چالاكانی كۆمەڵەی یارسانییەكان داوا لە خەڵكی بوێری و چاونەترسی كوردستان و بەتایبەتی ئوستانی كرماشان دەكەین، كە لەهەمبەر ئەو زوڵم و ناعەداڵەتیانەی كە دەسەڵاتی سەركوتكەری ئیسلامی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا لە هەمبەر خەڵكی كوردستاندا بەڕێوەی بردووە، بێ دەنگ نەبن و بۆ دەستەبەر كردنی مافی رەوا و ئینسانیی خۆمان و هەروەها پشتیوانی لەو دوو ئازیزە كە گیانی خۆیان لە پێناو ئارمانجی رەوای خۆیاندا كردە قوربانی، بە یەكدەنگییەوە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە بەدەم ئوستانداریی كرماشان رێكبخەین.
شوێنی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی: كرماشان، بەردەم ئوستانداریی كرماشان
رۆژی كۆبوونەوە: یەكشەممە ١٩/٣/١٣٩٢ی هەتاوی
كاتی كۆبوونەوە كاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی
لەگەڵ ریز و ئەمەگناسی بۆ گەلی كورد لە كوردستانی ئێران

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر