دەستەلاتی کۆماری پەتوسیداری ئیران لە هەرێمی کوردستان
شلێر باپیری : دادوه‌ر گوتی ناتوانم کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به متمانه .ئازاد بکه‌م چونکه بڕیاره‌که بڕیاری من نییه
زیاتر له 20 ڕۆژه حه‌وت کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ولێر گیراون و له‌گه‌ڵ ئه‌و کهمهینانهی بۆیان ده‌کرێت هێشتا ئازاد نه‌کراون.
ئه‌و حه‌وت کورده پاش خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ئه‌و له‌سێداره دانانه‌ی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌پاندیه سه‌ر جودابیرانی کورد ده‌ستگیر کران به تاوانی به‌ردبارانکردنی کونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری هه‌ولێر.
شلێر باپیری، ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی ئازادکردنی ئه‌و حه‌وت کورده‌ی ڕۆژهه‌ڵاته و ده‌ڵێت دۆسێکه‌یان بۆته دۆسێیه‌کی سیاسی و کونسوڵخانه‌ی ئێران داوای یاسایی تۆمارکردووه و ئێستاش هیچ به‌دواداچونێکی له‌سه‌ر ناکات و ئه‌مه‌ش دۆسێکه‌ی ئاڵۆزکردووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ شلێر باپیری ده‌شڵێت ئه‌و حه‌وت کورده‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌پێی به‌ندی 10 ی یاسای خۆپیشاندان ده‌ستگیر کراون و به‌وپێیه‌ش ده‌بوایه پاش 24 کاژمێر له ده‌ستگیرکردنیان به متمانه‌ی دارایی تا ڕۆژی دادگایی‌کردنیان ئازاد بکرانایه.
شلێر باپیری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات جیاوازی له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه و ده‌شڵێت هه‌تا ئێستا هیچ هه‌واڵێکی پشتڕاست کراوه نییه که کۆماری ئیسلامی ئێران داوای ئه‌و حه‌وت کورده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کردبێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر