گاردیان باس له هاوشێوه‌یی ماندێلا و ئۆجالان ده‌کات
فورات
رۆژنامه‌ی گاردیان له‌دوای کۆچی دوایی سه‌رۆکی ئه‌فسانه‌یی باشوری ئه‌فریقا ( نێڵسۆن ماندێلا ) له ته‌مه‌نی (95) ساڵیدا، سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر یه‌کێک له‌پێشه‌نگانی تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆیی هندستان (جه‌واهیرلال نه‌هرو) و هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی برمانیا ( ئاونگ سانگ سو‌و کی ) و رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان که هاوشێوه‌ی ماندێلا چه‌ندین ساڵ له زیندانه‌وه درێژه‌یان به تێکۆشان داوه .
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئۆجالان و ماندێلا وه‌کو دوو سه‌رکرده‌ی تێکۆشه‌ر له‌پێناو رێکه‌وتنی یه‌کسان به‌ناو کردووه و سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر ره‌وشی ئۆجالان و ده‌ستنیشانی کردووه که سه‌ره‌ڕای هه‌موو ره‌وشێکی زیندان، په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌له‌که‌ی دانه‌بڕیوه .
گاردیان له‌ژێر سه‌ردێڕی " به‌ر له هه‌موو شتێک سه‌رکرده‌یه‌ک " باس له که‌سایه‌تی ماندێلا ده‌کات و ده‌ڵێت:" خاسیه‌تی ئه‌و و ژیانی که ماوه‌یه‌کی زۆر دووره‌په‌رێزی کردبوو، تێکه‌ڵه‌ی زانایی و مهعسومیهتێکی تایبه‌تی خوڵقاندبوو . "
رۆژنامه‌که ده‌ستنیشانی ده‌کات که ماندێلا سیمبۆڵی تێکۆشانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فریقا (ANC) ه و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه که ماندێلا وه‌کو بوونێکی ئه‌خلاقی به‌دوور له ساکارییه، که ئه‌مه‌شی وه‌کو پاراستنی سه‌رسوڕهێنه‌ریی له‌قه‌ڵه‌مداوه .
گاردیان له لێکدانه‌وه‌یه‌کدا ماندێلا وه‌ک " سه‌رکردی مافی مه‌ده‌نی ــ بێکاریگه‌ر و ئاماتۆر له‌و سه‌رکردایه‌تییه کورتخایه‌نه‌ی گه‌ریلایه‌تی " هه‌ڵسه‌نگاندووه و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ماندێلا له زیندانیش به‌سه‌ریبردووه پێناسه‌ی " یه‌کێکه له‌و سه‌رکردانه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م که له‌زیندانه‌کاندا ئیعتیباری به‌ده‌ستهێناوه "ی بۆ به‌کارهێناوه و ماندێلای له‌گه‌ڵ (3) ناوی جیاواز به‌راورد کردووه .
یه‌کێک له‌پێشه‌نگانی تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆیی هیندستان (جه‌واهیرلال نه‌هرو)، سه‌رکرده‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی برمانیا ( ئاونگ سانگ سو‌و کی ) و رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالانی ریزبه‌ند کردووه که هاوشێوه‌ی ماندێلا چه‌ندین ساڵ له زیندانه‌وه درێژه‌یان به تێکۆشان داوه .
له رۆژنامه‌که‌دا هاتووه :" زیندان وه‌کو له جه‌واهیرلال نه‌هرۆ دا به‌دیکرا، بۆ سیاسه‌ت کردن وه‌کو قۆناخی ئاماده‌کاری دوای ده‌چوونی خوێندکارێک ده‌بێت، ئه‌م ره‌وشه بۆ رێبه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هیندستان جیاوازه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌لومه‌رجێکی باشتردابووه، زیندان و ده‌ستبه‌سه‌رییان وه‌ک هه‌لی هه‌ناسه‌دانێک بووه له نێو تێکۆشانیان دژ به به‌ریتانیا . نزیکترین هاوشێوه‌یی ده‌کرێ له ( ئاونگ سانگ سو‌و کی ) دا به‌دی بکرێت که له ژیانی سه‌رده‌می زیندانییدا به ئه‌ندازه‌یه‌ک به ئاستی ( عهیزیزییهت ) گهیشبوو، هه‌روه‌ها ناهومێدییه‌کی هاوشێوه‌شی ده‌خوڵقێنێت . خۆڵه‌مێشی پیرۆزکراوی که که‌وته ناو ژیانی سیاسییه‌وه فیداکاری و که چه‌وتیشی کرد بێ گومان هه‌ندێک شت له‌ده‌ست ده‌چن . "
رۆژنامه‌که دواتر ئاماژه به هاوشێوه‌یی نێوان ماندێلا و ئۆجالان ده‌کات و سه‌رنج راده‌کێشێته سه‌ر ماوه‌ی زیندانی ئۆجالان و ده‌ڵێت :" سه‌ره‌ڕای هه‌موو ره‌وشێکی زیندان، په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌له‌که‌ی دانه‌بڕیوه . "
گاردیان ده‌ڵێت :" ده‌کرێت هاوشێوه‌یی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان دا بکرێت که ئێستاکه له زیندانی دورگه‌دا گرێدانی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره و به‌هێز له‌گه‌ڵ لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا ده‌پارێزێت و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا به واتایه‌ک له‌پێناو هه‌لومه‌رجی یه‌کساندا رێکه‌وتن به‌ڕێوه ده‌بات . به‌ڵام لایه‌نگرانی له شێوه‌ی رێبازگیری ئۆجالان، یه‌کانگیر نابن له‌گه‌ڵ تابلۆکه‌ی ماندێلا دا . له تێکه‌ڵه‌ی زانایی و مهعسومیهتیدا نهێنی، خاسیه‌ت و ژیانی دوورهپهرێزگرتنی ماندێلا که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ دروستکردبوو شاراوه‌یه. "
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر