ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی له که‌لار ده‌کوژرێت
چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراو له شـاری که‌لار چوونه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ و په‌یامنێری ئاوێنه کاوه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به کاوه گه‌رمیانی و له به‌رده‌می ده‌رگای ماڵه‌که‌ی کوشتوویانه.
به‌پـێی لێـدوانی دایکی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه چه‌کدارێـک له ده‌رگای ماڵه‌که‌ی داون و داوای کۆڕه‌که‌ی کردووه و له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی کاوه بۆ به‌رده‌رگا به کلاشینکۆف ته‌قه‌یان لێـکردووه و به سه‌ختی برینداریان کردووه و له ئاکامدا گیانی لهدهسـتدهدات.
سه‌ردار محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ئاوێنه، تیرۆرکردنه‌که‌ی به توندی سه‌رزه‌نشت کرد و به تاوانێـکی سیاسی گه‌وره ناودێری کرد و ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کان به به‌رپرسیار ده‌زانێت، ده‌ڵێت که‌م ته‌رخه‌م بوون له پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه.
جێی ئاماژه‌یه کاوه گه‌رمیانی ته‌مه‌ن 31 سـاڵ زۆر جار بابه‌تی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بڵاودهکردبووهوه و به‌هۆیه‌وه دووچاری گرتن و لێدانیش بووبوو و به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی لێـکرابوو.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمه‌که‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.

پانۆراما : هه‌ڕه‌شه‌کردن له ڕۆژنامه‌وانان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له زۆر بۆنه‌دا گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له گرنگی پاراستنی ئازادیه‌کانی تاکه که‌س و پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌نگاو نان به ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵگای سیڤیڵیدا ده‌که‌ن، به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا پێشێلکاریه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامن و هه‌رجاره‌ش به بیانوی جۆراوجۆره‌وه ئه‌و پێشێلکاریانه په‌رده‌پۆش ده‌کرێن.
هه‌ر له‌م مانگی حه‌وته‌دا که چواره‌م ساڵیادی کوژرانی ڕۆژنامه‌وانی لاو (سۆران مامه حه‌مه) بوو، دوو مه‌سه‌له‌ی تریش ڕوویاندا، یه‌که‌میان کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی بوو له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر به نوسینێکی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان گۆران موحه‌مه‌د.
گۆران، له یه‌کێک له گۆشه‌کانیدا که له ڕۆژنامه‌ی ڕووداودا بڵاوده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر دیارده‌ی گرانی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بابه‌تێکی نوسیوه و دکتۆر به‌شیر خه‌لیل، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ئاینی له په‌رله‌ماندا له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ئه‌و نوسینه‌ی گۆران به سوکایه‌تی کردن به ئاین داده‌نێت.
ڕووداوی دووه‌میش هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تی کردنه‌که‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو به سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری گه‌ڕان به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌نگاوی ده‌ڵێت وێنه‌یه‌کی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه. به‌ڵام کاوه گه‌رمیانی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه په‌یوه‌ندییان به کرۆکی بابه‌ته‌که‌وه هه‌بووه.
پانۆراما ده‌چێته لای گۆران موحه‌مه‌د، نوسه‌ر له ڕۆژنامه‌ی ڕووداو تا له‌زاری خۆیه‌وه ببیستین چیی نوسیوه.
هاوکات دکتۆر به‌شیر خه‌لیل، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی ده‌ڵێت هه‌میشه له‌گه‌ڵ پاراستنی ئازادیه‌کانی ڕاده‌ربڕیندایه، به‌ڵام وه‌ک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆزیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له‌لای موسڵمانان.
یه‌کێک له‌و نیگه‌رانیانه‌ی پاش ئه‌م ڕاگه‌یاندنه هاتنه ئارا، ئه‌وه‌یه توندڕه‌وانی ئاینی بیکه‌نه ده‌رفه‌تێک و خراپ به‌رامبه‌ر نوسه‌رانی به‌کار بهێنن، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار بینراوه. به‌ڵام دکتۆر به‌شیر ده‌ڵێت هه‌رگیز له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا مه‌به‌ستی هاندان و وروژاندنی نه‌بووه.
گۆران موحه‌مه‌د، نکوڵی ناکات له‌وه‌ی داوای لێبوردنی کردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت به‌و مانایه نییه له ناوه‌ڕۆکی نوسینه‌کانی په‌شیمان بووبێته‌وه.
له هه‌ولێره‌وه ده‌ڕۆین بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و له‌وێش یه‌که‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌که‌مان لای مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌بێت، که له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌که‌یدا به کاوه گه‌رمیانی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری گه‌ڕان، هه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات و هه‌میش سوکایه‌تی پێده‌کات.
سه‌نگاوی ده‌ڵێت له هیچ وڵاتێکی پێشکه‌وتووشدا ئه‌وه نه‌بووه گۆڤارێک به‌بێ پرس وێنه‌ی که‌سێک بڵاو بکاته‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی کاوه گه‌رمیانی ڕۆژنامه‌وان نییه ده‌شڵێت ده‌ستێک له پشت ئه‌و کاره‌وه‌ی هه‌یه.
کاوه گه‌رمیانی، که ئه‌ندامی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه، ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌که‌ی سه‌نگاوی له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌که نه‌بووه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که بووه.
کاوه گه‌رمیانی، باسیشمان له‌وه بۆ ده‌کات ئه‌و هه‌ڕه‌شه کردنه ڕێک له‌سه‌ر چ بابه‌تێک بووه.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری گه‌ڕان ده‌ڵێت داوای یاسایی تۆمارکردووه، هه‌رچه‌نده وه‌ک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت بڕوایه‌کی ئه‌وتۆی نییه به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش، له‌و ئه‌زمونه‌ی پێشتر هه‌یه‌تی کاتیک له 25ی مانگی دوودا هانای بۆ دادگا برد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ند به‌رپرسێک هێرشیان کردۆته سه‌ر له خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌وکاته‌ی شاری که‌لاردا. له سه‌ر و به‌ندی ئه‌م ئاڵۆزیه‌دا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن له ڕۆژنامه‌وانان ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو کرده‌وه و تیایدا ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تیانه کراوه.
به‌ڵام ئایا هه‌ر ته‌نها ڕاگه‌یاندن بڵاوکردنه‌وه‌یه‌ک چاره‌سه‌ره بۆ ڕێگه گرتن له‌و جۆره دیاردانه؟
ئاوات عه‌لی ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر