Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲۴, سه‌شنبه

له‌ کۆبانی تێرۆریستانی داعه‌ش دژ به‌ هیزه‌کانی یه‌په‌گه‌ چه‌کی کێمیایی به‌ کار هێناوه‌


له‌ کۆبانی تێرۆریستانی داعه‌ش دژ به‌ هیزه‌کانی یه‌په‌گه‌ چه‌کی کێمیایی به‌ کار هێناوه‌ 

YPG : له‌کۆبانێ داعش چه‌کى کیمیایی به‌کارهێناوه‌
ANF

وته‌بێژى فه‌رمى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG رایگه‌یاند که‌ گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌ شه‌ڕ و پێکدادانى هه‌رێمى کۆبانێ چه‌کى کیمیایان به‌ کارهێناوه‌ و بانگه‌وازى هه‌ستیارى له‌ رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤى نێوده‌وڵه‌تى کرد . 

رێدور خه‌لیل وته‌بێژى فه‌رمى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) له‌باره‌ى دوایین دۆخى شه‌ڕوپێکدادانى هه‌رێمه‌کانى کۆبانێ لێدوانێکى دا و رایگه‌یاند:'' ماوه‌یه‌که‌ کانتۆنى کوبانێ رووبه‌روى هێرشى گروپه‌ چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شام(داعش) ده‌بێته‌وه‌. له‌ هێرشه‌کاندا چه‌ته‌کانى داعش هه‌ر جۆره‌ چه‌کى قورس وه‌ک موشه‌کى فۆسفۆر(ئاگرین)ى ئه‌مریکاییش به‌کارده‌هێنن. "
رێدور خه‌لیل ووتى :" له‌سه‌ر جه‌سته‌ى برینداران و شه‌هیدانمان بینیمان چه‌ته‌کانى داعش چه‌کى کیمیاییان به‌کارهێناوه‌. له‌ دواى لێکۆلینه‌وه‌ پزیشیکى و یه‌کینه‌ى ته‌ندروستى کانتۆنى کوبانێ، سه‌لمێندرا که‌ چه‌کى کیمیایى له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ به‌ کارهاتووه‌. به‌پێى لێکۆلێنه‌وه‌ى پزیشکه‌کان له‌سه‌ر ته‌رمى سێ شه‌هید شوێنى سوتان و خاڵى سپى بینراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت چه‌کى کیمیایی به‌کارهاتووه‌'' .
هه‌روه‌ها سه‌ره‌نجى راکێشایه‌سه‌ر نه‌بوونى ئامێرى پێویستى ته‌ندروستى له‌ نه‌خۆشخانه‌کانى کۆبانێ و ووتى :'' ئه‌و هۆکارانه‌ بوون به‌ هۆى ته‌واو نه‌ناسینى جۆرى ئه‌و ماده‌ کیمیاییه‌ى به‌کارهاتووه‌." ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد:" به‌ هۆى گه‌ماڕۆ و ئابڵۆقه‌کانى سه‌ر کانتۆنى کۆبانێ ئه‌و ئامێرانه‌ په‌یدا نابن'' .
له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌که‌یدا رێدور خه‌لیل بانگه‌وازى هاوکارى به‌په‌له‌ى له‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، داموده‌زگا و رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ کرد و راشیگه‌یاند که‌ پێویسته‌ سه‌ردانى کانتۆنى کوبانى بکه‌ن و لێکۆلینه‌وه‌ له‌ دۆخه‌که‌ بکه‌ن . هاوکاتیش داواشى له‌ داموده‌زگا راگه‌یاندنییه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش کرد که‌ دۆخى سه‌ختى رۆژئاواى کوردستان به‌ راى گشتى جیهان رابگه‌یه‌نن .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر