نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوا لهچهتهکانى داعش ده‌کات منداڵه .کورده‌کان ئازاد بکات
له دواى لێدوانى رێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ ( هیومان رایتس ۆچ )، سندوقى هاوکارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ منداڵان (UNICEF) داواى کرد که ئه‌و منداڵه کوردانه‌ى له‌لایه‌ن گروپه چه‌ته‌کانى داعشه‌وه رفێندراون ئازاد بکرێن. نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ته‌ئکیدیشى کردۆته‌وه که ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى تاوانى له‌مجۆره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بێت حیسابى کرده‌وه‌کانیشیان بده‌ن'' .
گروپه چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شام(داعش) که به تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ده‌ناسرێن و به تاوانى شه‌ڕ ناویان له جیهاندا بڵاوبۆته‌وه، رۆژى 29ى گوڵانى رابردوو (153) خوێندکارى کورد له دواى ته‌واوبوونى ئه‌زمونه‌کانیان له کاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له شارى حه‌له‌ب بۆ کوبانێ له مینبج له‌لایه‌ن گروپه چه‌ته‌کانى داعشه‌وه رفێندران .
شایانى باسه دوێنێش رێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ (هیومان رایتس ۆچ) لێدوانێکى دا و داواى ئازادى خوێندکارانى کردبوو و له‌مباره‌یه‌وه‌ش راپۆرتێکى بڵاو کردبووه‌وه .
رێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ له راپۆرته‌که‌یدا رایگه‌یاندوه:'' دوو منداڵ که له‌ده‌ستى گروپه چه‌ته‌کانى داعش رایانکردوه باسیان له‌وه‌کردووه که گوشاریان خراوه‌ته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى وانه‌ى ئیسلام و ئایدیۆلۆژى جیهاد فێرببن. یه‌کێک له منداڵه‌کان رایگه‌یاند که ئه‌و منداڵانه‌ى به گوێره‌ى ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وتى نه‌کردبایه، ئه‌وا ئه‌شکه‌نجه ده‌کرا ."
له‌راپۆرته‌که‌دا ده‌ستنیشان کراوه که که‌سوکارى منداڵان نیگه‌رانن له‌وه‌ى که رۆڵه‌کانیان ره‌وانه‌ى به‌ره‌کانى جه‌نگ بکرێن و بۆ کارى خۆکوژى به کاریان بهێنن . ده‌شڵێت:'' له شه‌ڕێکى چه‌کداریدا، دیل گرتن، به‌کارهێنان و به‌چه‌ک کردنى منداڵان یاخود وه‌کو سه‌رباز به‌کار هێنانیان، تاوانى جه‌نگه'' .
رێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ له‌کۆتایى راپۆرته‌که‌دا داوا له چه‌ته‌کانى داعش ده‌کات منداڵه‌کان ئازاد بکات .
به‌پێى راپۆرتى رێکخراوه‌که، تا ئێستا (15) خوێندکار که له ناویاندا (10) کچ هه‌یه ئازاد کراون و (5) خوێندکاریش رایانکردوه .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر