سۆزان شه‌هاب: ئه‌مه‌وێت تێبگه‌م پێداگیری ده‌وڵه‌تانی دنیا له‌سه‌ر پێکه‌وه‌گرێدانه‌وه‌ی جارێکی تری عێڕاق به هه‌مان عه‌قلیه‌ت چ سودی تیاده‌بێت!
وەتوویژی بەریز
سۆزان شه‌هاب لە گەل دەنگی کوردی ئەمەریکا
سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق نوری ئه‌ل مالیکی ده‌خوازێت بۆ سێهه‌م جار ببێته‌وه به سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌ی سه‌ره‌ڕای فشاره‌کان بۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی. هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێکدا له ته‌له‌فیزیۆنی عێراقه‌وه، نوری ئه‌ل مالیکی گوتی هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری کاندیدکردنهوهکهی نابێت بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه، وڵاتی جیهان به ئه‌مه‌ریکاوه داوایان له عێڕاقییه‌کان کردووه به‌پێکهێنانی حکومه‌تی فره‌لایه‌نه وڵات له‌و قه‌یرانه‌ی تێیکه‌وتووه رزگار بکه‌ن. به‌پێی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا" عێڕاقی یه‌کگرتوو به‌هێزتره."
سۆزان شه‌هاب ڕاوێژکاری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ کاروباری په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت،" من ئه‌مه‌وێت تێبگه‌م پێداگیری ده‌وڵه‌تانی دنیا له‌سه‌ر پێکه‌وه‌گرێدانه‌وه‌ی جارێکی تری عێڕاق به هه‌مان عه‌قلیه‌ت چ سودی تیاده‌بێت." ئه‌و ده‌شڵێت ،"مالیکی که ده‌یهه‌وێت سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئه‌مجاره‌ی عێڕاق بێت، هی کوێ عێڕاق بێت؟ و ئه‌گه‌ر پێیوایه کورد جارێکی تر سه‌ره‌ک وه‌زیرانیی ئه‌وی پێ قبوڵه ئه‌بێت بزانیت ئێمه پێمان قبوڵ نیه به‌و شێوه‌یه‌ی که چه‌ند ساڵه مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا کردووه تائه‌وه جێگایه‌ی کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان ببڕێت."
سۆزان شه‌هاب ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ی کورده‌کان خۆیان چه‌نده یه‌کگرتوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێفراندۆم ده‌ڵێت کورده‌کان یه‌کگرتوو و یه‌کڕیزن، له‌وانه‌یه له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفراندۆمه‌که بیرورای جیاواز هه‌بێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر