له وتاره‌که‌ی په‌رله‌مانیدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بارودۆخێک هاتۆته ئاراوه که گه‌ڕانه‌وه‌ی تیادا نییه بۆ دواوه و مافی گه‌لی کوردیشه بڕیار له چاره‌نوسی خۆی بدات و وه‌ک ده‌ڵێت په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیش خاوه‌نی بڕیاره.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا، مه‌سعود بارزانی داوای کرد کۆمیسیۆنێکی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ڕاپرسی له هه‌رێم پێکبهێنرێت وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ بڕیاری کورد له باره‌ی چاره‌نوسی خۆیه‌وه.
ئه‌م وتاره له ده‌مێکدایه که وڵاتی عێراق وه‌ک ده‌گوترێت به مه‌ترسیدارترین و هه‌ستیار ترین ڕه‌وشی خۆیدا ڕه‌ت ده‌بێت له ڕوانگه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و ناکۆکیه ئاینزاییه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه.
تێرۆریزم له نێو ئه‌م قه‌یرانه دێرینه‌ی عێراقدا گه‌شه‌ی کردووه، داعش که ئێسته به خۆی ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه نشیندا بگرێت و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تیش له‌و ناوچانه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت.
شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن مه‌ترسیه‌کان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی عێراق وه‌ک وڵات پارچه پارچه بێت.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا ئه‌م ڕه‌وشه‌ی عێراق به به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌شکێته‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی؟
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و گۆران ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان میوانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بوون بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌م بابه‌ته.
ده‌قی به‌رنامه‌که لێره‌وه ببیسته.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر