کارایلان : نه‌ک ته‌نیا کۆبانێ به‌ڵکو ته‌واوى کوردستان له‌ژێر هه‌ره‌شه دایه.
موراد کارایلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌رێوه‌به‌رى PKK رایگه‌یاند که هێرشى داعش له‌دژى کۆبانێ هێرشێکى ستراتیجییه و رایگه‌یاند :" به‌داگیرکردنى کۆبانێ ده‌خوازن ته‌واوى رۆژئاوا بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه ."کارایلان بانگه‌وازى له مه‌سعود بارزانى و هه‌موو هێزه کوردستانییه‌کان کرد و ووتى :" نه‌ک ته‌نیا کۆبانێ به‌ڵکو ته‌واوى کوردستان له‌ژێر هه‌ره‌شه دایه ، ئه‌مرۆ کۆبانێ داگیربکه‌ن ، سبه‌ینێ ده‌خوازن که‌رکوکیش داگیربکه‌ن . firatnews
" هاوکات داواشى له‌هه‌موو گه‌نجانى کورد کرد که به‌شدارى به‌رخۆدانى کۆبانێ ببن .
موراد کارایلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌رێوه‌به‌رى PKK له‌باره‌ى هێرشى گروپه چه‌ته‌کانى داعش له‌دژى ئێراق و هه‌رێمى کۆبانێ له‌به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى رۆناهى تیڤى راگه‌یاند که سیسته‌م به سایکس ــ بیکۆ و په‌یمانى لۆزان به‌ته‌واو خۆى چه‌سپاند و ئیدى تێپه‌ڕکردن و گۆڕینى ناچاریییه . کارایلان ووتى :"گه‌لى کورد ئیدى به زمان ، کلتوور و ده‌وڵه‌مه‌ندى خۆى ده‌توانێت وه‌ک ئیراده‌یه‌کى به‌هێز چاره‌نوسى خۆى ده‌ستنیشان بکات . ئه‌مرۆ له‌هه‌موو کاتێک زیاتر ده‌رفه‌ت هه‌یه ."
" مهرترسى له‌سه‌ر باشوورى کورستانیش هه‌یه "
کارایلان راگه‌یاند که دواى ئه‌وه‌ى گروپه چه‌ته‌کانى داعش موسڵ یان گرت بڕێکى زۆر جبه‌خانه ، چه‌کى قورسیان ده‌ستبه‌سه‌رداگرت و ووتى :" هه‌رچه‌نده هێرشى باشوورى کوردستانیان نه‌کردبێت، به‌ڵام مه‌ترسیه‌کى مه‌زن له‌سه‌ر باشوورى کوردستان هه‌یه . ئێمه ده‌بینین هه‌موو رۆژێک له هێڵى که‌رکوک شه‌ڕ هه‌یه ، مرۆڤ نازانێت که سبه‌ینێ هێرشى شه‌نگال و ده‌ڤه‌ره‌کانى تر‌ى باشوورى کوردستانیش بکه‌ن ."
" ده‌بێت خه‌باتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبکاته‌وه "
کارایلان له‌به‌رده‌وامى لێدوانه‌که‌یدا ده‌ستنیشانى کرد که له‌دۆخێکى به‌و ره‌نگه‌دا یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌موو شتێک گرنگتره و بانگه‌وازى کرد :"ده‌بێت ئیدى پلاتفۆرمێکى نه‌ته‌وه‌یی دروست ببێت و ئێمه وه‌ک کورد به‌گوێره‌ى ئه‌و ستراتیجییه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین . هه‌وڵه‌کانى رێبه‌ر ئاپۆ له‌و مژاره‌دا هه‌یه . ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌ین هه‌ندێک په‌یام له‌وباره‌یه‌وه له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌گه‌نه به‌رده‌ستى لایه‌نه‌کان ."
" له‌دژى کۆبانێ هێرشێکى ستراتیجى ده‌ستپێکردووه "
له‌وباریه‌وه کارایلان رایگه‌یاند :" له‌کۆبانێ ماوه‌ى چوار رۆژه هێرشێکى جدى هه‌یه ، به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا راگه‌یاندنى کوردى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌ڵوێستێکى پێویستیان نیشان نه‌داوه . دیسان هێزه جیهانگیره‌کان خۆیان بێ ده‌نگ کرد . به‌ڵام ئه‌مرۆ ده‌بینین له‌سه‌ر سنوورى باکوورى کوردستان ،له‌سه‌ر ئاوى فورات له‌به‌رامبه‌ر گه‌لى کورد هێرشێکى جدى هه‌یه ."
"ده‌توانن بڵێن ئه‌مرۆ کۆبانێ سبه‌ینێش که‌رکوک "
" راسته هه‌ندێک وشتهى ئیسلامیه‌ت به‌کارده‌هێنن ،به‌ڵام له‌بنه‌مادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئیسلامه‌وه نیه . له‌مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز که گه‌له‌که‌مان له‌ناو ژیانێکى ئاسایی ده‌ژین و هه‌تا ئێستا له‌ژێر گوشارى رژێمى سوریا ده‌ژیان ، به‌ڵام ئێستاش له‌ژێر گه‌مارۆى داعشن . کوا ویژدان ، ئیسلامیه‌ت له‌کوێ یه ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆبانێ بچووکترین پارچه‌یه ده‌خوازن له‌وێوه ده‌ستپێبکه‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ کۆبانێ بگرن ، ئه‌وا سبه‌ینێ ده‌خوازن که‌رکوکیش بگرن . هه‌موو شوێنه‌کانى ده‌خوازن بگرن ، ماوه‌ى چوار رۆژه گه‌لى کۆبانێ به قارهمانییهکى مه‌زن به‌رخۆدان ده‌کات . داعش به‌شێکى چه‌که‌کانى له ئێراقه‌وه ده‌باته رۆژئاوا . ماوه‌ى چوار رۆژه به‌تانک و تۆپ هێرش ده‌که‌نه سه‌رکۆبانێ ."
کارایلان راگه‌یاند که له‌به‌ر ئه‌وه هۆکارانه ده‌بێت گه‌لى کۆبانێ به‌ته‌نیا نه‌مێنێت و ده‌بێت هه‌موو رۆژئاوا و کوردستان خاوه‌ندارى له به‌رخۆدانى کۆبانێ بکه‌ن و ووتى :" حکومه‌تى کانتۆنى کۆبانێ هه‌ڵمه‌تى سه‌رتاسه‌رى راگه‌یاند . هه‌ڵمه‌تى سه‌رتاسه‌رى به چ واتایه‌ک دێت ؟ به‌واتاى بانگه‌وازى بۆ هه‌موو که‌سێک دێت. ده‌بێت هه‌موو گه‌نجانى کورد پێشوازى له‌و بانگه‌وازییه بکه‌ن و به‌شدارى به‌رخۆدانى پیرۆزى کۆبانێ ببن . بێ گومان پێویسته هه‌موومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى له کۆبانێ به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌رکى خۆمان جێ به‌جێ بکه‌ین . له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه بانگه‌وازیمان بۆ گه‌لى کوردستان و هه‌موو که‌س هه‌یه که ده‌بێت ئه‌رکى مرۆڤایه‌تى خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانى کۆبانێ جێ به‌جێ بکه‌ن ."
" مه‌ترسى کۆمه‌ڵکوژى له‌ئارادایه "
موراد کارایلان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى گروپه چه‌ته‌کانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى کۆبانێ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که مه‌ترسى کۆمهڵوژى له‌ئارادیه و به‌تایبه‌تیش بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌رێمى باشوورى کوردستان ووتى :"به‌تایبه‌تى بانگه‌وازیم بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى باشوورى کوردستان ئه‌وه‌یه ؛ ئه‌م دۆخه کێشه‌کانى رۆژئاوا PYD و ئه‌لپارتى تێپه‌راندووه . کێشه‌ى رۆژئاواى کوردستان ئیدى کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ییه . ده‌بێت ئیدى له‌وێ هه‌ڵوێستێکى نه‌ته‌وه‌یی نیشان بدرێت . ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ له‌کۆبانێ به‌سه‌دان که‌س یانیش هه‌زاران که‌س بمرێت ، ئه‌وا وێژدانمان قبول ناکات . له‌و باوه‌ڕه‌دام ویژدانى ئه‌ویش قبوڵى ناکات .بۆیه ده‌بێت ئابڵوقه له‌سه‌ر رۆژئاواى کوردستان هه‌ڵگرن . ده‌بێت ئیدى ئه‌و ئاسته‌نگیانه له‌نێوان رۆژئاوا ــ باشوور نه‌مێنن . ئیدى خاوه‌ندارى له‌و گه‌له بکه‌ین . ده‌بێت هه‌موو پارته‌کان ببنه یه‌ک و به‌یه‌که‌وه به‌رێوه‌بچن . ئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌ر ئێمه خاوه‌ندارى له به‌رخۆدانه پیرۆزه بکه‌ین ."
" به‌رپرسیار ده‌وڵه‌تى تورک ، ئه‌مریکا و سعودییه‌ن "
کارایلان ووتى :" ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ داعش له‌ته‌نیشت تورکیا کۆڵکوژى ئه‌نجامده‌دات ، به‌رپرسیارى ئه‌مه ده‌وڵه‌تى تورک ، ئه‌مریکا و سعودییه‌ن ، عه‌ره‌بستانى سعودییه پشتیوانى داعش ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌مریکا و تورکیا چه‌کیان پێ ده‌ده‌ن . هه‌ر بۆیه ده‌رفه‌تیان دروست کرد و به‌هێزیان کرد . ئێستاش له‌به‌رچاوى ئه‌وان گه‌لى کورد کۆمه‌ڵکوژ ده‌که‌ن ."
بۆ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب فه‌له‌ستین چ واتایه‌کى هه‌یه ، بۆ گه‌لى کوردیش رۆژئاوا هه‌مان واتاى هه‌یه
بچووکترین پارچه‌ى کوردستان رۆژئاواییه ، بچووکترین پارچه‌ى رۆژئاواش کۆبانێییه . کۆبانێ بچووکه به‌ڵام به‌هێزه . به‌ڵام دوژمن ده‌خوازێت به داگیرکردنى ئه‌وێ بگاته ئامانجه‌کانى ، هه‌روه‌ک چۆن بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب فه‌له‌ستین واتایه‌کى گرنگى هه‌یه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئێمه‌ى کورد رۆژئاواى کوردستان واتایه‌کى گرنگى هه‌یه ."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر