Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۱۳, دوشنبه

ئاسايشى خۆرئاواى كوردستان: ته‌نيا يه‌په‌گه‌ ره‌بيعه‌ ده‌پارێزێت


ئاسايشى خۆرئاواى كوردستان: ته‌نيا يه‌په‌گه‌ ره‌بيعه‌ ده‌پارێزێت
NRT – ره‌بيعه‌: به‌رپرسى گشتى هێزه‌کانى ئاسایشى خۆرئاواى کوردستان جوان ئیبراهیم، رایگه‌یاند،‌ یه‌ک پێشمه‌رگه‌ش له‌ ره‌بیعه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌نها یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG  ره‌بیعه‌ ده‌پارێزن.

به‌رپرسى گشتى هێزه‌کانى ئاسایشى رۆژئاواى کوردستان جوان ئیبراهیم و به‌رپرسى ئاسایشى تلکۆچه‌ر نازیز حه‌سه‌ن، که‌ له‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌ ره‌بیعه‌ به‌شدارن رایانگه‌یاند،‌ له‌ کاتژمێر 02:00 ى دوا نیوه‌ڕۆوه‌ یه‌ک پێشمه‌رگه‌ش له‌ ره‌بیعه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌نها هێزه‌کانى YPG ره‌بیعه‌ ده‌پارێزن.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ى له‌ هه‌ندێك سايتى سه‌ربه‌ پارتى دیموکراتى کوردستانى بڵاو کراونه‌ته‌وه‌، له‌ باره‌ى رووداوه‌كانه‌وه‌، وتی: ''ئه‌و هه‌واڵانه‌ به‌ ته‌واوه‌تى دوورن له‌راستى و هیچ بنه‌مایه‌کى راستیان نییه‌". دوایین جار ئاشکرا بوو که‌ شه‌ڕڤانانى YPG به‌ ته‌واوه‌تى ده‌روبه‌رى چه‌ته‌کانى داعشیان گه‌مارۆداوه‌ و هه‌ندێک ماوه‌ که‌ ئارامى بۆ ره‌بیعه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و شارۆچکه‌که‌ به‌ ته‌واوه‌تى له‌ چه‌ته‌کانى داعش پاک بکرێته‌وه‌".

دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌ كوردييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ شارۆچكه‌ى شنگال پاشه‌كشه‌يان كرد، داعشييه‌كان ده‌ستيان به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا گرت و به‌ ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى نيشته‌جێى ئه‌و شارۆچكه‌يه‌ و ده‌وروبه‌رى ئاواره‌ى كێوى شنگال بوون.

ئه‌مڕۆ له‌ په‌يامێكدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، به‌رگرى له‌ بسته‌خاكێكى كوردستان ده‌كه‌ين و چيديكه‌ بێده‌نگ نابين و فه‌رمان به‌ پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ هێرش بكه‌ن.

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كى قورسه‌وه‌ روويان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ كوردييه‌كان بده‌ن، كه‌ له‌ لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ ده‌ستيانبه‌سه‌ردا گيراوه‌.

دوێنێ نزيكه‌ى 5 هه‌زار شه‌ڕڤانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به‌ (يه‌په‌گه‌) له‌ سنوورى رۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ په‌ڕينه‌وه‌ بۆ سنوورى شنگال به‌ مه‌به‌ستى به‌هاناوه‌چوونى هاووڵاتيانى ئاواره‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش.

سه‌رچاوه‌: فيراتنيوز

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر