http://knnc.net/
تادێت وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ڤیدیۆی زیاتری ئه‌و هێرشانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن فڕۆكه
سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه دژی پێگه و مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام ده‌درێن.
پاش ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وته‌بێژی كۆشكی سپی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری خۆیان دوپاتكرده‌وه بۆ پارێزگاریكردن له هه‌رێمی كوردستان و رێگریكردن له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كوردانی ئێزیدی له شنگال دروستیانكردووه، فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه و زیانێكی زۆریان به ریزه‌كانی داعش گه‌یاندووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به KNNC گه‌یشتون، به‌هۆی ئه‌و گورزه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكا له مۆڵگه‌كانی وه‌شاندووه، چه‌كدارانی داعش زۆر په‌رت و بڵاوبوون و سه‌دان چه‌كداریان لێكوژراوه، كه له‌ناویاندا سه‌ركرده باڵاكانی تێدایه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر