Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مرداد ۱۶, پنجشنبه

فڕۆکەی تورکی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێتەوە؟؟؟؟!!!!


فڕۆکەی تورکی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێتەوە؟؟؟؟!!!!


هەندرێن هەورامی

ماوەی چەندین هەفتەیە ، لە پارێزگای نەینەوا بە تەلعەفەری تورکومان نیشینەوە و 4 ڕۆژەیشە لە شەنگال شەڕ بە دژواری بەردەوامە و بە سەدان کەس شەهید بوون و بەدەیان هەزارکەسیش ئاوارەبوون کە بەشێکی زۆریان لە ئێستادا لە چیای شەنگاڵن و بارودۆخیان زۆرخراپە.. ئەرێ خێرە فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەر ئاسمانی ئەو شوێنانەیان بەسەر نەکردۆتەوە و ئێستا وا بەسەر مەخمور و بە تایبەتی وارگەی پەنابەرانی شەهید ڕوستەمی کوردانی باکوردا دەسوڕێنەوە و هەندێک پارت و دەزگای ڕاگەیاندنیش مژدەی هاتنیان دەدەن ؟؟؟؟!!!!! بۆیە لەم کاتەدا پێویستە کوردانی باکور لە وارگەی پەنابەرانی شەهید ڕوستەمی مەخمور ئاگاداری ئەم پیلانگێریە بن و خۆیان لە ئەگەری هەر هێرشێکی چاوەڕوانەکراو بپارێزن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
چەندین ساڵە لە ڕۆژئاوای کوردستان گەل و شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەبێ چەکی قورس و پشتیوانی فرۆکەی جەنگی داگیرکەران خۆیان خاکی کوردستان دەپارێزن و پەنایان وەرە داگیرکەرانی کوردستان نەبردوە . ئایا خەڵکی باشوری کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە بەو هەموو هێز و چەک و تفاف و پارە زۆروزەوەندەوە ناتوانن هەمان کار بکەن و پەنا نەبەنەبەر هێزکی دڕندەی داگیرکەری کوردستان ..

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر