مهلا بهختیار داوای لیبوردنی له ههلهبجهیهكان كرد
ویكلیكسی باشوری كوردستان
ناسیح ههلهبجهیی
ویكلیكسی باشوری كوردستان
ناسیح ههلهبجهیی
داوای لێبوردن ئاسانترین ئەركی كەسێكی مەدەنیخوازی وەكو منە، بۆ ئەو كەسانەو خەڵكی هەڵەبجە دەریببڕم.
مەلا بەختیار
ئەگەر، بەو ژمارەیە (600 بۆ 700) كەس، كە من مەبەستم كۆی ئەو كەسانەیە لەو جۆرە رێكخراوە سەلەفیە تیرۆریستیانەدا كاردەكەن، كە لە چارەكە سەدەی رابوردوودا، لە هەڵەبجە، كوردستان، عێراق، سوریا، ئەفغانستانو شوێنانی تر، چونەتە ریزیانەوە، نەك مەبەستم بوبێت بڵێم ئێستا چەكهەڵگری داعشن.
ئەگەر دوورو نزیك، بەهەڵە یان بە راست، من هەستی مناڵێكی هەڵەبجەشم بریندار كردبێو، بە رونكردنەوەكانی رۆژانی رابردوو، لەگەڵا ئەم وتارەش، گەوهەری بۆچونەكانی منیان بۆ دەرنەكەوتبێ،
بێگومان داوای لێبوردن ئاسانترین ئەركی كەسێكی مەدەنیخوازی وەكو منە، بۆ ئەو كەسانەو خەڵكی هەڵەبجە دەریببڕم.
ئومێدەواریشم، خەڵكی هەڵەبجە دڵنیا بن، ئەوەتەی شۆڕشی نوێ پەیدا بووە تا ئێستا، هەتا ماویشم لەژیاندا، بەدەر لەوەی چ هێزێكی دەرەوەی یەكێتی لێمرازییە یان لێمڕازی نییە، بە جەختكردنەوەش لەسەر ئەوەی، بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانی دیموكراسیو سیستەمێكی سیكولاریو كۆمەڵێكی مەدەنیو یەكسانی راستەقینەی ژنو پیاو، بەردەوام دەبم،
هەتا ماوم لەژیاندا، كێلی هەموو شەهیدێكی هەڵەبجە و تەواوی دڵسۆزانی هەڵەبجە، وەكو گلێنەی چاوم خۆشدەوێ. لەمبارەوە ئێستا پێویست بەوە ناكات، لاپەڕە پرشنگدارەكانی مێژووی پێشمەرگایەتیو سیاسی خۆم، لە سەختترین هەلومەرجی شۆرشگێڕێتیدا، لە دەڤەری هەڵەبجە، باس بكەم.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر