Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ مهر ۱۲, شنبه

ئەو شەڕە کە بەرەوڕوی کوبانی و شەنگال و بە گشتی کوردستانی سوریە و عێراق بوەتەوە، شەڕی ئیسلامە لە دژی خەڵکی کوردستان! نەک ژمارەێەک چەتە.




ئەو شەڕە کە بەرەوڕوی کوبانی و شەنگال و بە گشتی کوردستانی سوریە و عێراق بوەتەوە، شەڕی ئیسلامە لە دژی خەڵکی کوردستان! نەک ژمارەێەک چەتە.
بە داخەوە سەرانی حیزبە کوردیەکان و میدیاکانیان بێ شەرمانە لە پێناو بەرژەوەندی خۆێاندا خەریکی درێژە دان بە خەێانەت و شیواندنی ڕاستیەکان دەربارەی ئیسلام و ئەو کوشت و کوشتارە کە ئیسلام و ئیسلامیەکان دژ بە خەڵکی کوردستان کردویانە و دەیکەن.
سەرانی حیزبەکان و سەرانی کوردایەتی بە شیوەیەکی ساختەکاری و ڕیاکارانە هەول ئەدەن ناوەرۆکی ئیسلام و وەحشیگەریەکانی ئیسلام داپۆشن و خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی کوردستان و بڵێن داعش ئیسلام و موسوڵمان نین و چەتەن. هەر بۆێە مێدیای کوردی و دەسەڵاتدارانی حیزبی و حکومیی کوردی بە موسوڵمانانی جیهادیی داعش دەڵین "چەتە"
داعش نە چەتەیە و نە دز و ڕێگرە، بەڵکو ئیسلامی ڕاستەقینەن و ئەمرەکانی قورئان و ئیسلام و شەریعەتی ئیسلام بە جێ دێنن.
داعش ئیسلامی ڕاستەقینەن و لە پێناوی الله و سەپاندنی ئیسلام بە سەر جیهاندا جیهاد دەکەن. چەکدارانی داعش موسوڵمانی ڕاستەقینەن و دەقی قورئان و شەریعەتی ئیسلام پەیڕەو و جێبەجێ دەکەن.
بەستە چیتر ڕاستیەکان لە خەڵک مەشارنەوە و درۆ لەگەل ئەم میلەتە بەدبەختەدا مەکەن. تەنانەت سەران و ڕێبەرانی یپگ و پکک و هەر هەمویان بە ناو نانی ‌هیزەکانی داعش بە "چەتە" خەریکی گەندەڵی و درۆ کردنن لەگەڵ خەڵکی خۆیان و جۆرێک خەێانەت کردنن بەو هەمو فیداکاری و خۆڕاگریەی خەڵک و کچان و کوڕانی کوبانی و شەنگاڵ و هەمو کوردستان و ناڵێن ئیسلامیەکانی داعش، بەڵکو دەڵێن چەتەکانی داعش.
داعش چەتە نین و ئیسلام و موسوڵمانن و تەنانەت راستگۆترین موسوڵمانن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر