خەندان_رەڤەند گوهەرزی
لە زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كومەڵایەتیەكان هەواڵی شەهید بوونی موسای قەناس بەدەستی یەكینەكانی پاراتنی گەلیان بڵاوكردەوە، بەڵام بەپێ ئەو زانیاریانەی گەیشتوونەتە خەندان موسا لە ژیاندایەو هەواڵەكە دوورە لە ڕاستەوە.
ئاری هەركی لێكۆڵەرو چالاكوانی سیاسی ، تایبەت بە خەندانی راگەیاند : " هەواڵی شەهیدبوونی هەڤال موسای قەناس بەدەست، دوورە لە ڕاستیەوە."
وتیشی : " بۆ ئەم مەبەسەتە، بە تەلەفۆن پەیوەندیم كردووە بە( پۆڵات جان) وتە بێژی فەرمی یەپەگەوە، ئەو پێی راگەیاندم كە ئێمە ھیچ شتێك لە گەلەكەمان ناشارینەوە و ئەم ھەواڵە دوورە لە راستیەوە."
ئەمڕۆ لە زۆر پەیجی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەواڵی شەهیدبوونی موسای قەناس بەدەست، كە لە شەڕەكانی كۆبانێ رۆڵی هەبووە، بڵاوبووەوە، سەرچاوەیەكیش هەواڵی شەهیدنی بوونی شەڕڤانەكەی بەخەندان راگەیاند، بەڵام وتە بێژی فەرمی یەپەگە هەواڵەكەی ڕەتكردەوە.
|
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر