هەڤاڵان و هاوڕێیانی خۆشەویست هەندێ کەس و پەیجی فەیسبوک ئەم وێنانەیان بڵاو
کردۆتەوە کە گوایا هەڤاڵ موسا کۆبانی کە قەناس بەدەستێکی یەپەگەیە شەهید بووە، بەڵام ئەم وێنانە تایبەتن بە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی هەردوو شەهید " زاگرۆس شەماڵ " ئەندامی کەتیبەی شەمسولشیمال گرێدراوی بورکان ئەلفورات و هەروەها شەهید " ڕۆدین چاپان " ناسراو بە مەروان ئەندامی یەپەگە. تا ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە شەهید بوونی هەڤاڵ موسا کۆبانی ڕانەگەیاندووە.
لەگەڵ ڕیزدا،
ڕێناس ...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر