بهکر عهلی: نهوشیروان مستهفا کاریزمایهکی سیاسی بوو بۆ کۆی دهنگه نارازییهکان
بەکر عەلی دەڵێت "لەبنەڕەتدا ئۆپۆزسیۆن لەوێیوە دروستبوو کە ناڕەزایەتییەکی کۆمەڵایەتی بەرفراوان هەبوو".
بەکر عەلی دەڵێت "لەبنەڕەتدا ئۆپۆزسیۆن لەوێیوە دروستبوو کە ناڕەزایەتییەکی کۆمەڵایەتی بەرفراوان هەبوو".
پرسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ساڵە لە قەیرانێکی سەختدایە، هەر لە لەقەیرانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حیزبی دەسەڵاتدارەوە تادەگاتە ململانێی نێوان هێزە سەرەکییەکان و قەیرانی سەختی ئابوری و لاوازکردنی دەسەڵاتی پەرلەمان و هەتا کۆتایی. بەڵام ئایا دوابەدوای کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا ئۆپۆزسیۆنیش کۆتایی پێدێت؟ ئایا گۆچانە ئەفسوناوییەکە بەدەستی ئەم رێبەرەوە بوو و لەگەڵ خۆیدا بردی، ئایا ئۆپۆزسیۆن توانیوێتی سود لە ناڕەزایی و پرسە سیاسی و ئابورییەکان وەربگرێت؟ ئەزمونی فەرەنسا لە بزوتنەوەیەکی وەک بزوتنەوەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆندا چەند شیانی هەیە لەهەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستببێت؟
بەکر عەلی دەڵێت "لەبنەڕەتدا ئۆپۆزسیۆن لەوێیوە دروستبوو کە ناڕەزایەتییەکی کۆمەڵایەتی بەرفراوان هەبوو، بەڵام دەگەڕا بەدوای وتارێکدا خۆی تیادا فۆرمەلەبکات. نەوشیروان وەک کاریزمایەکی سیاسی کە رابردووییەکی مێژوویی دوورودرێژی هەبوو توانی بەرجەستەی ئەو وتار و دیسکۆرسە بکات کە توڕەیی خەڵک لەخۆیدا کۆبکاتەوەو بیکاتە زمانێکی سیاسی نوێ و بەشێوەیەکی ناتوندوتیژانە توانی کۆی دەنگە ناڕازییەکانی سەرجەم چین و توێژ و ئاستە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی کۆبکاتەوەو لەوتارێکی زۆر مۆدێرندا توانی فۆرمەلەی بکات".
دەشڵێت "واقعی کوردستان واقعێکی تێوەگلاوە بە هۆکاری دەرەکی و ناوچەیی سەیر و سەمەرە کە زۆرجار وەک فاکتۆری زۆر گرنگتر یاریدەکەن وەک لەو فاکتۆرانەی کە لەناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەیە".
سەبارەت بە بەربەستەکانی بەردەم بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت "هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەم ناوەوەی کوردستان وەک بەربەستی گەورە لەبەردەم ئەم بزوتنەوەیەدا وەستاون........".
هاوکات بەکر عەلی پرسیار دەکات و دەڵێت "ئایا بزوتنەوەی گۆڕان بە چ گوژمێکی ترەوە دێتەوە ناوەوە، ئایا لەسەر ئەو ترادسیۆنە بەردەوام دەبێت کە لەماوەی رابردوودا خۆی فۆرمەلە کردووە".
سەبارەت بە بەراوردکارییەکانی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا لەبارەی بزوتنەوەو بزاڤی نوێوە، بەکر عەلی رایوایە "ئەوروپییەکان خۆشبەختن لەوەدا کە کە یۆتۆپیاکانیان دووبارە ناکەنەوە".
دەشڵێت "کولتوری خۆرئاوا کولتورێکی ئەنتی جینالۆجییە؛ واتە دژە ریشەو رەچەڵەکە. بۆیە خۆی دووبارە ناکاتەوە، بەردەوام نەوەی نوێ لەدایک دەبێت. واتە لەدایکبوونی عەقڵی نوێ، ئاستی نوێ، شوێنی نوێ و گوتاری نوێ. بەڵام جیهانی خۆرهەڵات بەرجەستەی کولتورێکی جینالۆجی ریشەئارایی دەکات، واتە کولتورێکە لەناو بازنەیەکی داخراودا دەسوڕێتەوە".
http://www.dengiamerika.com/a/nawshirwan-mosta…/3863369.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر