Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ اردیبهشت ۱۷, یکشنبه

ئیمانوێل ماکرۆن بووه‌ سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا


ئیمانوێل ماکرۆن بووه‌ سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى فه‌ره‌نسا، ئیمانوئێل ماکرۆن زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ سه‌رۆکی نوێی فه‌ره‌نسا.

که‌مێک پێش ئێستا ئه‌نجامى به‌رایى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ڕاگه‌یاندرا و به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌، ئیمانوێل ماکرۆن بووه‌ سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا.

ئیمانوێل ماکرۆن کاندیدی پارتی ئۆن مارش (بۆ پێشه‌وه‌) بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسادا و له‌ خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌شدا به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان توانی ڕێژه‌ی ٦٥.٥% ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌و پێیه‌ش بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێته‌ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا.

خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا له‌نێوان هه‌ر یه‌که‌ (ئیمانوئێل ماکرۆن و مارلین لۆپێن)دا و پێشتریش له‌ ڕۆژی ٣٠ نیسانی ٢٠١٧ دا خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ئه‌نجام درابوو.

ماکرۆن گه‌نجترین سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسایه‌ و ٢٥ هه‌مین که‌سه‌ که‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ و ته‌مه‌نی ٣٩ ساڵه‌ و له‌ ٦ی نیسانی ٢٠١٦ پارتی (En Marche- بۆپێشه‌وه‌)ی دامه‌زراندووه‌ و یه‌که‌مجاره‌ ئه‌و پارته‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌کات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر