هۆكارەكەی ئاشكرادەكات
دۆناڵد ترامپ داوایەكی مەسعود بارزانی بۆ كۆبوونەوە رەتدەكاتەوە
كەناڵێكی عێراق بڵاویكردەوە، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا داوایەكی مەسعود بارزانی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی رەتكردووەتەوە.
دۆناڵد ترامپ داوایەكی مەسعود بارزانی بۆ كۆبوونەوە رەتدەكاتەوە
كەناڵێكی عێراق بڵاویكردەوە، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا داوایەكی مەسعود بارزانی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی رەتكردووەتەوە.
كەناڵی "ئافاق"ی عێراقی لەهەواڵێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی رابردوو مەسعود بارزانی داوای پێشكەشی نووسینگەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كردووە بۆ كۆبوونەوە، بەڵام نووسینگەی ناوبراو ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە رەتكردووەتەوە.
كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، نووسینگەی دۆناڵد ترامپ هۆكاری رەتكردنەوەی بینینەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، كە هەر سەركردەیەكی عێراقی بیەوێت سەرۆكی ئەمریكا ببینێت، دەبێت لەرێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو داوایە پێشكەش بكاتو هۆكارو ئامانجەكەشی روونبكاتەوە.
كەناڵەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە بارزانی لەرێگەی پەیوەندییەكانی هەرێمەوە ئەو داوایەی ئاراستەی نووسینگەی سەرۆكی ئەمریكا كردووە، بۆیە دۆناڵد ترامپیش داواكەی رەتكردووەتەوە.
رەتكردنەوەی داواكەی مەسعود بارزانی لەكاتێكدایە، دوو مانگ پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ بەفەرمی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بانگهێشتی كۆشكی سپی كردو لەگەڵی كۆبووەوە، كە فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمیش لەهەمان شاندی عەبادی بوو بۆ ئەمریكا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر