Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۸ مرداد ۸, سه‌شنبه

بۆ دەزگای پاراستن تووڕەیە!



بۆ دەزگای پاراستن تووڕەیە!
کۆنسەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیە، ناسراو بە مەگەكە، لێدوانی داوە. بەشی کۆتایی لێدوانەکەی تەرخانکراوە بە پرسی کوژرانی ئەندامی کۆنسولی تورکیە لە ریستورانی حووقەباز لە هەوڵێر. مەگەکە لەو لێدوانەدا کەس وەک تاوانبار نیشان نادا و دەلێت کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو رووداوە 
بەردەوامە. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژانە راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و دەزگای پاراستن، پەکەکە و برادۆستیەکان وەک تاوانبار نیشان دەدەن و سەرقاڵی ئەوەن کە ئاگری شەڕ خۆش بکەن و رای گشتی بۆ ئەوە ئامادە بکەن. 
هاورێی هێژام، شاریار حەبیب پەنا دەڵێت، گرینگی پرسی تیرۆری سولەیمان کۆسە لە رێستورانی حوقەباز بەقەد پرسی کوژرانی رۆژنامەوان خاشقچی گرینگە.

ئەو تەسپیتە زۆر لە جێگەی خۆیدایە. بەڵام نەبوونی راگەیاندنێکی بەهێز و سەردەمیانەی خاوەن ستراتێژی راگەیاندن و پرۆپاگەندە لە لایەن پەکەکەوە، بۆشاییەکی وەهای سازکردوە کە بەپێی پێویست لەسەر ئەو رووداوەی رێستورانی حووقەباز راوەستە نەکرێت. تەنانەت پدک و پاراستن لە جیاتی بکەونە پۆزیسیۆنی خۆپاراستنەوە ئێستاکە دەستیانکردوە بە هێرشی راگەیاندنی.
ئەو رێپۆرتاژەی کە دەگەڵ کاک جانی لەسەر ئەو بابەتە هەمبوو کاردانەوەی لێکەوتۆتە و ئەندامانی پاراستن لەسەر لاپەرەی فەیسبووکی دەنگی ئامریکا هێرشیکی بەرفراوانیان بۆ سەر من، کاک جانی و دەنگی ئامریکا دەست پێکردوە. 
هۆکارەکەیشی سادەیە. 
پاراستن لە رۆژی یەکەمەوە هەوڵ دەدات مەتین بارزانی لەو رووداوە قوتار بکات. رۆژانە بە دەیان بابەتی وەک رووداوی ئاڵا لە ترابزۆنی تورکیە دەخەنە رۆژەڤەوە بۆ ئەوەیکە ئەم بابەتە لە بیر خەڵک بەرنەوە، بەڵام کاتێک ئێمەمانان دێن و ئەو بابەتە دەورۆژێنین، تووڕە و عاجز دەبن و بێرێزی دەکەن.
لێرەدا دووبارەی دەکەمەوە و دەڵێم: 
دەبێت رۆژنامەوانان و کاناڵەکانی راگەیاندن بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکەن و داوا لە مەتین بارزانی بکەن کە وەک شاهیدی ئەو رووداوە قسە بکات. هاوکات دەبێت پاراستن فیلمە راستەقینەکانی کامێرای چاودێری ناو ئەو رێستورانتە بڵاو بکەنەوە و ئەو بەشەش نیشان بدەن کە ئەو کاتە مەتین بارزانی لە رێستووراندا چی کردوە.
لە بەشی کۆمێنتدا هەم لێدوانی مەگەکە و هەم ئادرەسی بابەتەکەی فەیسبووکی دەنگی ئامریکا دادەنێم.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر