مه لا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ مەڵبەندی ڕاپەڕینی حزبەكەی ڕایگەیاند:
لەبەر دوو هۆكار پشتگیری پەكەكە دەكەم.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەگفتوگۆیەكی كراوەدا لەگەڵ ژمارەیەك كارگێڕ و ئەندامان و كادرانی مەڵبەندی راپەڕینی حزبەكەی كە ئەمڕۆ(١٣/٧/٢٠١٩)بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، ئەگەرچی لەگەڵ پەكەكە لەڕووی ئایدۆلۆجییەوە جیاوازیم زۆرە، بەڵام لەبەر دوو هۆكار تا سەردەكەون پشتیوانیان دەكەم:
هۆكاری یەكەم، بمانەوێ یان نا، بەڵام ئێستا خاوەندارێتی كێشەی كورد، دیموكراسی و نەتەوەیی لەباكور دەكەن. هۆكاری دووەمیش، ئەوەیە كە هێشتا لە قوربانی و بەرگریدان.
مەلا بەختیار ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد كە بۆ ئەوان_پەكەكە دەتوانن درێژە بەخەباتبدەن، لەكاتێكدا لە ساڵی١٩٨٤ەوە تائێستا لەشەڕدان و بۆ دەتوانن بەرگری بكەن؟ ئەگەرچی دەوڵەتی توركیا حەوتەمین دەوڵەتی هاوپەیمانێتی ناتۆیە، بەڵام بۆ ناتوانێ لەناویان بەرێت؟ بابەتەكە هەر ئەوە نییە كێشەی نەتەوەیی لەوێ بەهێزە، بەڵكو پەروەردەكەی، كە پەروەردەی ئایدۆلۆجی، فكری و فەلسەفیان هەیە و ڕێگەیەكیان بۆ خۆیان داهێناوە و لەناو سیستەم و چواچێوەی ستراتیجی خۆیدا توانیوێتی ئەندام و كادرەكانی، جەماوەرەكەی، دۆستەكانی خۆیی و ڕای گشتی بەو پەروەردەیە ئاراستە بكات.
لەو روانگەیەشەوە تەئكیدی كردەوە؛ هەر كاتێك لە ناوحزبدا فكر و پەروەدە نەما و كرایە قوربانی كەسەكان و تەكەتولات، كرایە قوربانی بەرژەوەندیی و ئەقڵە تەسكەكان، ئەو كاتە ئەو حزبە لە لوتكەوە بۆ دامێن پێویستی جدی بەپێداچونەوە و نوێبوونەوە و جۆشدانەوەیە لە ئاستی پێویستی قۆناغەكە.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی حزبەكەیەوە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند: وەكو مەلا بەختیار، لەو كەسانە نیم و ئاكاری سیاسی من نییە لە رۆژە سەختەكاندا حزبەكەم بەجێبهێڵم و پشت بكەمە مام جەلال.!
مەلابەختیار، تەئكیدی كردەوە: هەروەك پێشتر بڕیارمدابوو، لەدوای پێك هێنانی حكومەت پرۆژەكەم بڵاودەكەمەوە ئەویش لەپێناو یەكەم: كۆنگرەی گۆڕانكارییەكان، دووەم: ڕەتكردنەوەی تەوافوق، سێهەم: قبوڵكردنی تەفاهوم و لێكتێگەیشتن، بۆیە پێویستە دەرگای گفتوگۆ كراوە بێت و كۆنگرەش بۆ كۆنگرە بێت و كۆنگرەكەش هی یەكێتی و بۆ یەكێتی بێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر