سێحرەکەی پاپا ھەرا دەنێتەۆە😉😊دوای تورکیا؛ ئێرانیش لەسەر پولەکەی پاپا هاتەدەنگ!
پێ دەچێت پاپا ئەمجارە شتێکی لەژێرسەردابوە کە ئێران و تورکیا ئاۆا ھار بوون! تۆ بڵێ پاپا بۆ #سەربەخۆی_کوردستان پەیامێکی پێ بوبێ کە ھێشتا ھیچ نەدرکێندراۆە، بەڵام داگیرکەرانی کوردستان دیسانەۆە ھەڕەشە لە #خەڵکی_کوردستان دەکەن?!
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، "بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە لەلایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستانى عێراقەوە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە و دەستبردنە بۆ یەکپارچەیى خاکى عێراق".
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، "ئێران ناڕەزایەتی خۆی لەبارەی بڵاوکردنەوە و چاپکردنی "پول"ەکەوە گەیاندووەتە عێراق و داواشی کردووە دەستبەجێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کردارە هەنگاوێکی دۆستانە و هاوڕێیانە نییە".
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردەوەی 'بەپەلە'ی لە حکومەتی هەرێم کردووە بەهۆی بەکارهێنانی ئەو پولەی کە لە سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ هەولێر بەکارهاتووە و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەخۆی گرتووە.
'دەبێت لەم هەفتەیەدا هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن'
لەوبارەیەوە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک هونەرمەند نمونەى پولێکیان بەهۆى سەردانەکەى پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان ناردووە بۆ وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن.
وتیشی، ئەو نمونەیە تەنها پێشنیازێک بووە و رەزامەندى لەسەر نەدراوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستور و سەروەرى عێراقدا مامەڵە لەگەڵ ئەو مەلەفەدا دەکات، "هەروەها رێزى پرەنسیپى دراوسێیەتى باش دەگرێت".
رۆژی ٥ی ئەم مانگە، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە عێراق و جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سیستانی، سەردانی شاری مێژووی ئور، موسڵ و قەرەقوشی کرد. هاوکات سەردانی هەولێری کرد و لە یاریگای فرەنسۆ هەریری نوێژی بۆ مەسیحیەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان خوێند
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر