حکومەتی هەرێمی کوردستان: کەیسی مستەفا سەلیمی لەبیر ناکەین
▪️ئەمڕۆ دکتۆر جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ ڕۆڵی دادگاکانی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی مستەفا سەلیمی کرد
▪️دهقی راگهیهندراوهكه:
▫️سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات.
▫️هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لەوانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. ▫️داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.
▪️مستەفا سەلیمی زیندانییەکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە دوای هەڵاتنی لە زیندانی سەقز دێتە گوندی سیاگوێزی سەر بە شارۆچکەی گەرمکی پێنجوێن و لە مزگەوتی گوندەکە دەمێنێتەوە، بەڵام ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی دەیگرن و دەیبەنە باشماخ و لەوێ دەیدەنەوە بە کۆماری ئیسلامی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر