رێككەوتنە نوێیكەی نێوان تورکیە و ئۆجەلان!میدیاكانی توركیا، بەشێك لە خاڵەكانی ئەو رێككەوتنە نوێیەیان بڵاو كردەوە كە لە نێوان حكوومەت و ئۆجەلاندا كراوە.
.
بەپێی زانیاریی میدیاكانی توركیا، رێككەوتنەكە نۆ خاڵە و خاڵی هەرە دیاری كۆتاهاتنی پەكەكەیە.
دۆسیەی گەڕانەوەی گەریلاكان بۆ توركیا: ئەو چەكدارانەی كە دەیانەوێ چەك دابنێن و بگەڕێنەوە خاكی توركیا، بەپێی یاسا دەگەڕێنەوە و ژیانی ئاسایی خۆیان دەژین.
دۆسیەی كادرانی بەڕێوەبەری، بەپێی هەواڵی میدیاكان پێشبینی دەكرێت نزیكەی 200 كەس لە كادرانی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی پەكەكە، لەبری توركیا ڕەوانەی وڵاتانی سێیەم بكرێن.
قۆناغی یاسایی دوای هەڵوەشاندنەوە: دەقە یاساییەكان، شێوازی لێپرسینەوە، لێكۆڵینەوە و دادگاییكردنی ئەندامانی پەكەكە، دوای قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی فەرمیی پەكەكە دیاری دەكرێن و ڕوون دەكرێنەوە.
ئەوانەشی دەگەڕێنەوە توركیا، لە ژێر چاودێریی میتدا دەبن و تا دوو ساڵ هیچ مافێكی بەشداریی سیاسییان پێ نادرێت.
میدیاكانی توركیا زۆرجار ئەو هەواڵانە وەك دەسكەوت بۆ خۆیان بڵاو دەكەنەوە، تا ئێستە بەفەرمی لەلایەن شاندی ئیمراڵی و دەم پارتیش باسی ئەو رێككەوتنە نۆ خاڵییە نەكراوە.
ئەوەی راگەیاندنەكانی توركیا بڵاوی دەكەنەوە، زیاتر خۆبەدەستەوەدان باس دەكرێت نەك دداننان بەمافەكانی كورد، بۆیە چاودێران پێیان وایە ئەكەپە بەتایبەت ئەردۆغان، لە رێگەی راگەیاندنەوە دەیەوێ بەشەقامی توركیا بڵێت، ئێمە هیچمان نەداوە و هەموو شتمان كۆتایی پێ هێنا.




هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر