Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ آبان ۲۴, یکشنبه

فەرماندەیەكی هەپەگە: بازرگانێکی داعش دەستگیركراوە كە پەیوەندی لەگەڵ بازرگانی كورددا هەبووە


فەرماندەیەكی هەپەگە: بازرگانێکی داعش دەستگیركراوە كە پەیوەندی لەگەڵ بازرگانی كورددا هەبووە

فەرماندەیەكی هەپەگە رایدەگەیەنێت: لەكاتی ئازادكردنی قەزای شەنگالدا، گەورە بازرگانێكی داعشیان دەستگیر كردوە كە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانانی شارەكانی هەولێرو دهۆك هەبوەو لەو رێگەیەوە ئۆتۆمۆبێل و چەك و هاوكاریی تری لۆجستییان بۆ تیرۆریستان دابین كردوە.
دەرسیم گەرمیانی، یەكێك لە فەرماندەكانی هەپەگە لە شەنگال راگەیاند: ئەمڕۆ لەكاتی ئازاكردنەوەی قەزای شەنگالدا، هێزەكانیان توانیویانە سێ چەكداری داعش دەستگیر بكەن، كە دوانیان قەناس بەدەست بون و دانەیەكیشیان گەورە بازرگانێك بوە، كە پەیوەندیی هەبوە لەگەڵ ژمارەیەك بازرگانی كورد لە شارەكانی هەولێر و دهۆك.
وتیشی: ناسنامەی ئەو بازرگانە كوردانەیان دەستكەوتوە كە ئەو بازرگانەی داعش مامەڵەی لەگەڵ كردون، بڕیاریشیانداوە دواتر ناسنامەی بازرگانەكەی داعش ئاشكرا بكەن.
سەبارەت بە جۆری ئەو مامەڵەو بازرگانییەی كە بازرگانەكەی داعش لەگەڵ ژمارەیەك بازرگان لە هەولێرو دهۆك كردویەتی، ئەو فەرماندەیەی هەپەگە لە شەنگال ئاشكرای كرد، جگە لەوەی ئەو بازرگانە پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەڵ ژمارەیەك بازرگانی هەولێر و دهۆك هەبووە، بازرگانی كڕینی ئۆتۆمۆبێل و چەك و خۆراكیان لەگەڵدا یەكتردا هەبوەو لەو رێگەیەوە هاوكاریی لۆجستیی بۆ داعش دابین كراوە.
سەرچاوەی هەواڵ: رۆژنیوز

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر