Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۹ اردیبهشت ۲۵, پنجشنبه

بە ڤیدیۆ.. جوتیار موحسین حسێن، باس لە کارە سیخوڕییەکانی بۆ تورکیا دەکات



بە ڤیدیۆ.. جوتیار موحسین حسێن، باس لە کارە سیخوڕییەکانی بۆ تورکیا دەکات
گەنجێ دهوک بناوی (جوتیار محسن حسێن) له لایان په‌ که که‌ وه‌ به‌ تاوانی هاوکاری له گه ل‌ میتی تورک ٤۸ روژه زندانی کراوه‌
جوتیار موحسین حسێن، کە لە باشوری کوردستان کاری سیخوڕی بۆ تۆڕی هەواڵگری دەوڵەتی تورک دەکرد و لە ئێستادا لەلای
هێزەکانی گەریلا دەستبەسەرە، دانی بە تاوانەکانیدا نا، کە چۆن زانیاری ناردووە و بووەتە هۆی هێرشی ئاسمانیی...
لەنێوان گوندەکانی کەهرەبا و کانی ماسیدا وێنەی بارەگای گەریلا دەگرێت و دەینێرێت.
*ئەو کەسەی لەگەڵی کار دەکات، چوار گەریلا لەسەر ڕێگای شیلیا دەبینێت و وێنەکانیان دەگرێت.
*لە نزیک گوندی کانیکا پەناگەیەکی گەریلا دەبینێت، لەگەڵ مەروان و هاوار و کەسێکیتر ئەو شوێنە کۆنتڕۆڵ دەکەن و دەیانەوێت کەلوپەلی ناو پەناگەکە بدزن، بەڵام دواتر وێنەی ئەو بارەگایە دەگرن و دواتر دەبێتە ئامانجی فڕۆکەکان. 😢😢 تكايه
لايك شيري كه ن
بە ڤیدیۆ.. جوتیار موحسین حسێن، باس لە کارە سیخوڕییەکانی بۆ تورکیا دەکات
گەنجێ دهوک بناوی (جوتیار محسن حسێن) له لایان په‌ که که‌ وه‌ به‌ تاوانی هاوکاری له گه ل‌ میتی تورک ٤۸ روژه زندانی کراوه‌
جوتیار موحسین حسێن، کە لە باشوری کوردستان کاری سیخوڕی بۆ تۆڕی هەواڵگری دەوڵەتی تورک دەکرد و لە ئێستادا لەلای هێزەکانی گەریلا دەستبەسەرە، دانی بە تاوانەکانیدا نا، کە چۆن زانیاری ناردووە و بووەتە هۆی هێرشی ئاسمانیی.
یەکێک لە نمونەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لەگەڵ کاریگەری سەربازیی و سیاسی خۆی، هەوڵ دەدات تۆڕی سیخوڕی و نۆکەری لە ناو کۆمەڵگای باشوری کوردستان بڵاوبکاتەوە، جوتیار موحسین یەکێک لەوکەسانەی کەوتووەتە داوی تۆڕەکەوە، کە دوێنی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بەفەرمی دەستگیرکردنی ڕاگەیاندبوو.
جوتیار موحسین حسێن لە کۆمپانیایەکی نزیک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کاری دەکرد، ڕۆژێک سەرلەنەوێ دەستی بە کار کرد کە پێشتر دەرکرابوو و بووە ئەندامێکی تۆڕی سیخوڕی، جوتیار موحسین یەک بە یەک باسی لەو زانیاریانە دەکات، کە بە میتی داوە و باسی ئەنجامەکانیشی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دوێنێ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە جوتیار موحسین حسێن کە جموجووڵی گەریلای لە دەڤەرەکەی خۆی لە ڕێگای تۆڕی سیخوڕیەوە بە میتی تورک دەگەیاند، دەستگیرکراوە.
جوتیار موحسین حسێن خەڵکی گوندی سیارەی شاۆچکە ئامێدی'ـی سەر بە پارێزگای دهۆکە، خانەوادەکەی لە بنەماڵەی مەندێیە کە بەشێکن لە هۆزی بەرواریی، جوتیار موحسین کە خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و کاری خانووبەرە دەکات، مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٩ لە هەرێمەکە لە کۆمپانیایەکی نەوت دەست بەکار دەبێت، بەڵام دوای مانگێک بەهۆی ئەوەی لەنێوان ئەو و بەرپرسێکی کرێکاران بە ناوی هونەر کێشە دروست دەبێت، لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە، هەمان ڕۆژ کەسێک دەبینێت کە لە ڕێگەیەوە جارێکیتر دەست بەکار دەکاتەوە، دواتر وەک ئەوەی شتێک ڕووینەدابێت دەست بەکارەکەی دەکاتەوە، ئەو کەسەی دواتر جوتیاری بینیوە، ژمارەی تەلەفۆنەکەی بە جوتیار دەدات و داوای لێدەکات هەموو زانیاریەک لە بارەی پەکەکە (ئۆتۆمبێل، بارەگا، چۆنیەتی جموجووڵیان و زانیاری تر...)ی پێ ڕابگەیەنێت، جوتیار بەم شێوەیە بەشداری لە تۆڕی سیخوڕی ئەو کەسە دەبێت.
بە پێی ئەم ڤیدیۆیەی بەردەستە، جوتیار بەمشێوەیە دان بە کردەوەکانیدا دەنێت:
-ڕۆژێک کە بەروارەکەی بەبیریناهێتەوە، لە گوندێکی کانیماسێ لە نزیک کارگەیەکی ئاو دانیشتووە، دوای نیوەڕۆ بینی کە ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکان لە دیوی شارۆچکەی چەمانکێوە دێت، بەرەو سێگۆشەی گوندی چەمانکێ و شکەفتیایێ دەڕوات، تەلەفۆنەکەی دەردەهێنێت و پەیوەندی بەو کەسەوە دەکات کە کاری سیخوڕی لەگەڵدا دەکات و زانیاری پێدەدات، هەروەها پێ دەڵێت، لەسەر ئۆتۆمبێڵەکە نیشانەیەکی پرتەقاڵی هەیە، بەڵام هیچ لۆگۆیەکی کۆمپانیای لەسەر نییە و دوای ڕۆژێک دەچێتەوە بۆ کۆمپانیا، لە نزیک گوندی کەرەبای دەبینێت کە هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێڵی گەریلاکان.
*کاتێک لە نزیک گوندی شیلیا کار دەکات، بارەگایەکی گەریلا دەبینێت، ئەو بارەگایە کۆنتڕۆڵ دەکات و چەند کورسی و کەلوپەلێک دەباتە شوێنەکە و دواتر لەگەڵ کرێکارێک بە ناوی سدیق چوار وێنەی ئەو بارەگایە دەگرێت و بۆ ئەو کەسەی دەنێرێت کە پەیوەندی پێوە هەیە، دەڵێت کە دواتر لە دژی ئەو بارەگایەش هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە.
جیهازی جی پی ئێس جێگیر دەکات
لە نزیک گوندی ڕەبەتکە خاڵێکی گەریلا کە دەکەوێتە ژێر تاشە بەردێک دەبینێت، وێنەکەی دەگرێت و دەینیرێت، دواتر جیهازێکی جی پی ئێس بە ئەندازەی پیلێکە و ئەو کەسە پێی داوە لەناو پاکەتێکی بەتاڵی جگەرەدا جێگیر دەکات و لەو شوێنەی دادەنێت، دەڵێت، لەدژی ئەو شوێنەش هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە.
*کاتێک بۆ کارکردن دەچێتە نزیک گوندی شکەفتێ، کە هاوار، مەروان و کەسێکی دیگەشی لەگەڵدا دەبن، وێنەی بارەگایەکی گەریلا دەگرێت و دەنێرێت و دواتر هێرشی ئاسمانی بەرانبەر ئەو شوێنەش ئەنجام دراوە.
*لە نزیک گوندی حەسنەکە کارەکەی کەم دەبێت و دەزانێت کە لەو ناوچەیە بارەگایەکی گەریلا هەیە، وێنەی ئەو شوێنە بە تەلەفۆن دەگرێت و دەینێرێت، دواتر دەڵێت دوای ٢٠ ڕۆژ هێرشی ئاسمانی لە دژی ئەو شوێنە ئەنجام دراوە.
*لە نێوان گوندی ڕەبەتکە و کانی دا کاتێک بارەگایەکی گەریلا دەبینێت، لەگەڵ هاوڕێیەکی وێنەی ئەو شوێنە دەگرێت و دەینێرێت، ئەو کەسەی ڕێنمایی دەکات جیهازێکی جی پی ئێس دەخاتە ناو قوتویەکی بەتاڵی بیبسی و ئەویش لەو شوێنە دایدەنێت و بە وتەی خۆی ئەو شوێنەش بۆردوومان دەکرێت.
*لە خوارووی گوندی کانیکا دوو پەناگە دەبینێت کە کەلوپەلی لۆجیستی گەریلای تێدایە و وێنەکەی ئەو شوێنەش دەگرێت و دەینێرێت.
*کاتێک لە نزیک گوندی ملبەست کار دەکات، کۆمپانیاکە دەڵێت لە نزیک ئەوان بارەگایەکی پەکەکە هەیە و هوشیاریان پێدەدات کە کەس نەچێتە ئەو هەرێمە، بەڵام جوتیار بە پێچەوانەوە دەجووڵێتەوە و دوو وێنەی بارەگاکە دەگرێت و دەینێرێت.
*لەنێوان گوندەکانی کەهرەبا و کانی ماسیدا وێنەی بارەگای گەریلا دەگرێت و دەینێرێت.
*ئەو کەسەی لەگەڵی کار دەکات، چوار گەریلا لەسەر ڕێگای شیلیا دەبینێت و وێنەکانیان دەگرێت.
*لە نزیک گوندی کانیکا پەناگەیەکی گەریلا دەبینێت، لەگەڵ مەروان و هاوار و کەسێکیتر ئەو شوێنە کۆنتڕۆڵ دەکەن و دەیانەوێت کەلوپەلی ناو پەناگەکە بدزن، بەڵام دواتر وێنەی ئەو بارەگایە دەگرن و دواتر دەبێتە ئامانجی فڕۆکەکان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر