Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۴۰۴ شهریور ۱۶, یکشنبه

🔶 جۆو وێڵسن: دەبێت عێراق واز لە راگرتنی مووچەی هەرێم بهێنێت

 


🔶 جۆو وێڵسن: دەبێت عێراق واز لە راگرتنی مووچەی هەرێم بهێنێت

جۆو وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی، هەموارکردنەوەیەکی پێشکەش کۆنگرێس کردووە، کە تیایدا داوا دەکات، حکومەتی عێراق چیتر مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رانەگرێت و رێگە بە بەرهەمهێنانی نەوت و فرۆشتنی بدات.



جۆو وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، هەموارکردنەوەی ماددەی 12 لە یاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA) پێشکەش بە کۆنگرێس کردووە، ئەمەش بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی ستراتیژی گرنگی ئەمریکا.

لە هەموارکردنەوەکەدا هاتووە، “کۆنگرێس وای دەبینێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژی گرنگی ئەمریکایە و پێویستە حکومەتی عێراق واز لە هەوڵە ناسەقامگیرکەرەکانی بە تایبەت راگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بهێنێت”.

باسیش لەوە کراوە، دەبێت حکومەتی عێراق واز لە هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدان و هەناردەکردنی سەرچاوەکانی وزە و نەوت بهێنێت.

باسی لەوەش کردووە، دەبێت حکومەتی عێراق رێگە لەو هێرشانە بگرێت کە لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانەوە دەکرێن و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پشتگیری دارایی دەکرێن.

وێلسن دەشڵێت: ئەمریکا پشتیوانی لە دابینکردنی رێوشوێنی ئەمنی پێویست بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، تاوەکو بتوانێت لە بەرامبەر “هێرشەکانی ئێران و میلیشیا بەکرێگیراوەکانی” بۆ سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرچاوەکانی وزە، بەرگری لە خۆی بکات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر