خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شاری مالمۆ لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە دژی لەسێدارەدان و نەخێر بۆ ڕێژیمی ئیسلامی بەڕێوەچوو و ئامادەبووان هەریەکەیان وتارەکانی خۆیان پێشکەش کرد. هەروەها بەرپرسی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە باشووری سوید و ئەندامی پارتی چەپی سویدیش لەم خۆپیشاندانەدا قسەی کرد. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی مەکینەی ئێعدامی خستووەتە جووڵەوە و تۆڵەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر خەڵکی ئێران دەکاتەوە و لەسێدارەدانی لاوانی ئێرانیش بووەتە کاری ئەم ڕێژیمە نامرۆڤانەیە.



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر