بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کۆکراونەتەوە، قەوارەیەک لە سوید لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و لە ڕێگەی باڵیۆزخانەوە داوای لە ئێران کردووە کە ئینتەرنێت لە ئێران نەکاتەوە. وەک هاوکارییەکی ئەمنی بۆ ڕێژیمی ئێران، سیگناڵێک دەداتە کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی ئینتەرنێت نەکاتەوە. ئێران
بە پێی ڕاپۆرتی نێتبلۆکس، دۆخی ئینتەرنێت لە ئێران دوای ١١٧٦ کاتژمێر لە ئاستی پەککەوتنی بەربڵاو و درێژخایەندا بەردەوامە.
ئەم دۆخە لە ٢٨ی شوباتەوە دەستیپێکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، و دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی جیهانی سنووردار کردووە.
لەم ماوەیەدا تەنها ژمارەیەکی سنووردار لە بەکارهێنەرانی حکومەت کە دەستڕاگەیشتنێکی تایبەتیان هەیە توانیویانە پەیوەندی بکەن و پەیوەندییە گشتیەکان لەگەڵ تۆڕی جیهانیش بە توندی تێکچووە.
لە هەمان کاتدا دەسەڵاتدارانی ئێران بەکارهێنانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکیان بە نایاسایی ناساندووە و هۆشدارییان داوە لە لێپێچینەوەی یاسایی لە بەکارهێنەرانی.
لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئێران توندترین قۆناغەکانی پچڕانی پەیوەندییەکانی بەخۆیەوە بینیوە کە لە ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەکانی چاودێری ئینتەرنێتدا وەک پچڕانێکی درێژخایەنی بێ وێنە تۆمار کراوە.

Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر