#تۆفیق_کازمی_و_محەممەد_کازمی_بریکاری_ئێرانییە
تۆفیق کازمی گەندەڵە و ئەمەش وایکردووە ئەم حزبە لەلای گەل و گەنجانی کوردستان متمانەی لەدەست بدات. ئەم حیزبە بۆ کەسانی وەک تۆفیق کازمی و ئەوانی تر دەگەڕێتەوە بەم نزیکانە هەواڵ لەسەریان بڵاو دەکەینەوە.
ئایا تۆفیق کازمی پەیوەندی نهێنی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی هەبووە؟
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند، تۆفیق کازمی ئەندامی ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و سەردەمانێک نوێنەری حزب بووە لە شاری سلێمانی، لەوێ پەیوەندی نهێنی لەگەڵ بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی هەبووە.
کارە بێ ئەخلاقییەکانی تۆفیق کازمی بریتین لە دەستدرێژیکردنە سەر ئەو کچ و ژنانەی کە بەهۆی سەختی ژیان لە ئێرانەوە سەفەریان بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.
بۆ ئەوەی بتوانن کار بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکانیان بدۆزنەوە و بەشێک لەو کچ و ژنانە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە گۆشەگیرییان لەسەر کراوە.
بێگومان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خۆی ڕێگەی بەو کەسانە داوە کە کارێکی لەو جۆرە بکەن.
بۆ نموونە زۆرێک لە ئەندامانی کۆمیتەکانی دەرەوەی ئەو حیزبە دەچنە باڵوێزخانەکانی کۆماری ئیسلامی و نامەی تەوبە واژۆ دەکەن و دەڵێن ئێمە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن. نموونەی زۆر هەیە، وەک شارەکانی کارلستاد، ئێسکیلستونا، ڤێسترۆس و زۆرێک لە شارەکانی سوید. لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا هەمان شت دووبارە دەکەنەوە.



Ariel Time
.jpg)



هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر