https://samuelkub.blogspot.com/2026/09/the-arrest-of-dr-bayan-salehian-medical.html#more
دوای دەست بەسەرکرانی دوکتور بەیان سالحیان سیخورە داماوەکی سەنە دەستی بە پروپاگەندە کردوە
دەستبەسەر کردنی دوکتور بەیان ساڵحیان پزیشکی پسپۆڕ لەپاڵ لێدان و سوکایەتیی ناشرین لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە.
بەپێی زانیارییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی دکتۆر بەیان ساڵحیاندا گرتووە، وەک مۆبایل و لاپتۆپەکەی.
دەستبەسەر و نەزانینی چارەنووسی بەیان ساڵحیان، پزیشکی خەڵکی سەققز لە ورمێ
#بەیان_ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕی پزیشکی ناوخۆیی تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵکی سەققز و دانیشتووی شاری ورمێ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٠٢١، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە ورمێ، دەستبەسەر کرا. بە توندوتیژی و لێدان و بردیانە شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دوای پشکنینی وردی ماڵەکەی، ئەفسەرەکان دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە و شوێنی بەیان ساڵحیان لەبەردەستدا نییە.
بەیان ساڵحیان پێشتر لە کاتی بزووتنەوەی "جین، ژیان، ئازادی" لە پاییزی ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ دوو پزیشکی دیکەی خەڵکی سەققز دەستبەسەر کرابوو. پاشان لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ماددی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا" بە ٨ مانگ زیندانی سزادرا، کە دواتر گۆڕدرا بۆ غەرامەی ٢٠ میلیۆن تۆمان.
لە کۆمەڵگای دواکەوتوو بوێری و ئازایی و ڕەچەشکێنی تەنیا بە تایبەتمەندیەکی پیاوانە دەزانن و بەردەوام بۆ ژنانی ئازاد و بوێر بەربەست درووست دەکەن تەنانەت بە تۆمەت و درۆ و بوختان دەیانەوێت ئەم تایبەتمەندییە لە دەست پیاوان بهێڵنەوە و ژنانی ڕەچەشکن و بوێر سەرکوت بکەن، بەڵام باش بزانن خەیاڵتان خاوە.



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر