مەبەست لێی ژەنینی مۆسیقا بوو نەک ڕووبەڕووی لەسێدارەدان! ئەم هونەرمندە حوکمی سیدارەی بودەرچووە.
سیروان شەبانی، هونەرمەند و موزیکژەنی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی کرماشان، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای ئینقلابی تارانەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە. پێشتر سەرکردایەتی ئۆرکێسترای مۆسیقای پۆپ و نەریتی لە ناوەندی فەرهەنگی بەهمەن کردووە و لە ناوچەی ڤاڤانی شاری ئیسلامشار نیشتەجێ بووە.
سیروان لە ٩ی ژانویەی ٢٠٢٦ [دەی ١٩ی ١٤٠٤]، لەناو ناڕەزایەتی جەماوەری ناوچەی ڤاڤان دەستگیرکرا؛ ئێستا بە تۆمەتی *موحەرەبە* (شەڕکردن دژی خودا) ڕووبەڕووی سزایەکی نەگەڕاوە دەبێتەوە. هەروەها دوو بەندکراوی کوردی دیکەی خەڵکی کرماشان- خوسرەو محەمەدینیا و مەسعوود تۆشماڵانی- لە هەمان دۆسیەدا حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.
دەسەڵاتی دادوەری دەبێت ئەو مەرجانە ڕوون بکەنەوە کە ئەم سێ زیندانییە دادگایی کراون، ئایا دەستیان بە پارێزەرێکی دڵخوازی خۆیان گەیشتوە یان نا، بەڵگەکانی پشتگیری تۆمەتی *موحەرەبە*، و دۆخی ئێستای دۆسیەکە.
لە حاڵەتێکدا کە ژیانی سێ مرۆڤ لە تەرازوودا هەڵواسراوە، بێدەنگی دەتوانێت ڕێگا بۆ جێبەجێکردنی سزاکان خۆش بکات. ناوی سیرڤان شەبانی و خوسرەو محەمەدینیا و مەسعوود تۆشماڵانی بڵاوبکەنەوە و دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانیان بکەن.



Ariel Time

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر