سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له مۆسکۆ سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی نووسه‌ر ولێکۆڵه‌ری مێژوویی کورد دکتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی راگه‌یاند "رۆژی 21/12/2010 له مۆسكۆ پرسه‌ی د.ئه‌فرسیاو هه‌ورامی به‌ریوه‌چوو كه تیایدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له روهندی كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌شداربوون هه‌روه‌ها برای كۆچكردوو كاك سه‌یفه‌دین و خوشك و چه‌ند كه‌سیكی تری نزیكی كۆچكردوو ئاماداهی پرسه‌كه بوون”
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی گوت که ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه) ته‌رمی دکتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی له مۆسكۆ گوازرایه‌وه بۆ شوینی خۆی واته بۆ هه‌ورامان و بڕیاره له‌وێ به‌خاک بسپێردرێ."
دکتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی ناوی ته‌واوی ئه‌فراسیاو حه‌مه‌شه‌ریف خواجهحسێنه، ساڵی 1957 له دێی (نۆدشه) ی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر له‌دایك بووه. په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی له كۆتایی ساڵانی حه‌فتادا له (كرماشان) ته‌واو كردووه. پاش ڕووخانی ڕژێمی پاشایه‌تیی حه‌مه‌ڕه‌زا له ئێران، چووه‌ته ناو جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریی كورد و چالاكیی سیاسیی نواندووه. سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا، به‌هۆی ناله‌باریی ههلومهرجهكهو ژیانیه‌وه، چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، تا ساڵی 1983 له شاری (مۆسكۆ) ی ڕووسیا گیرساوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌وێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له مێژووی حكوومه‌تی میللیی كوردستان له مه‌هاباد هێناوه. ساڵی 1986 له‌گه‌لڕ ئافره‌تێكی ڕووسیی مامۆستای زمانی فه‌ره‌نسیدا له زانكۆی ئۆكراین خێزانی پێك هێناوه.
دوکتور ئه‌فراسیاو هه‌ورامی ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌ی به نرخی سه‌باره‌ت به (ژ.ک ) وحکوومه‌تی کوردستان و مه‌سه‌له‌ی کورد له ئارشیڤه‌کانی شووڕه‌وی پێشوودا ئاشکرا کردوه و به زمانێکی پاراو له ڕووسییه‌وه وه‌ریگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
دواجار شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 15ی دیسه‌مبه‌ری 2010 به جه‌ڵته‌ی مێشك له (مۆسكۆ) كۆچی دوایی كرد.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر