Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ دی ۱, چهارشنبه

كەمپەینی پشتگیری لە فەرهادپیرباڵ و ئیدانە بڕیارەكەی دادگای كەتنی هەولێر





------------------------------------------------------------------------

سزادانى فەرهاد پیرباڵ هەنگاوێکى ترى دەسەڵاتدارانە لەڕاستاى توندکردنەوەى سەرکوتگەرى!

پارتى دیموکراتى کوردستان بەم سیاسەتانەى نەک هەر تیدەکۆشى بۆ بەستنى دەمى رۆشنبیران ورۆژنامەنوسان وبەرتەسککردنەوەى ئازادیەکان، بەڵکو نموونەى دەسەلاتیکى سەرکوتگەر بە قازانجى چینى سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاکان و دەوڵەمەندانى کوردستان داسەپێنێ، کەرێگا نادات بەهەرجۆرە ئازادیەک بزوتنەوەیەکى نارەزایەتى جەماوەرى کەبۆخۆاستەکانیان لەدژى دەسەلاتى ئێستا پێ بنێتە مەیدانەوە.

رۆژى یەکشەمەى ڕابردوو، دادگاى هەولێر سزاى 6 مانگ زیندانى و وقەدەغەکردنى بەشدارى لەچالاکیە مەدەنیەکاندا، بەسەر فەرهاد پیرباڵى نوسەردا، لەبەرامبەر وەرگیرانى چیرۆکیکدا، داسەپاند.

ئەم هەنگاوەى دەسەڵاتداران جگەلەوەى پێشیلکردنیکى ئاشکرای مافە فەردى و مەدەنیەکان ولێسەندنەوەى ئازادى نوسین وڕەخنە و هەڵسورانى فەردیە، هاوکات گوشەیەکى تر لەهەوڵەکانى دەسەڵاتداران بەگشتى وپارتى دیموکراتى کوردستان بەتایبەتى بۆ داسەپاندنى سەرکوتگەرى لەئاست ئازادى بیروڕاو ڕەخنەو هەڵسورانى سیاسى بەسەرکومەڵگادا، دەخاتەڕوو. پارتى دیموکراتى کوردستان و دەسەلاتەکەى لەماوەى ڕابردوودا بەدواى دەورەیەک لەهەرەشەکردن و تیرۆرکردنى رۆژنامەنوسان و سەرکوتکردنى هەربزوتنەوەیەکى جەماوەرى کەبۆ خواستەکانى خۆیان هاتبەنە مەیدانەوە، یاساو دادگاى گرت بەدەستەوە تا هەرچى زۆرترە دەسەڵاتى میلیشیایى و سەرکوتگەرانەى بۆرژوازى کورد لەبەرابمەر کرێکاران وزەحمەتکیشان و ئازادیخوازاندا توندکاتەوە و ڕێگە لەهەرنوزە هەناسەیەکى ئازادى بگرێ. پەنابردن لەم ڕێرەوەشدا، بۆیاساو دادگا گەلێک لەرۆژنامەکانى کوردستانى رووبەڕووى سزاى سەختى مالى کردوەو دواتریش پرۆژە یاساى مەرجدارى بۆخۆپیشاندان لەپەرلماندا بەبێ ئیعتباردانان بۆڕاى گشتى خەڵکى کوردستان تێپەرکرد، ئەمجارەش فەرهاد پیرباڵى لەسەر وەرگێرانى چیرۆکێک خستۆتە زیندانەوە وئازادى نوسین وهەڵسوڕانى لێقەدەغەکردووە.. هەموو ئەمانە نیشانەى دژایەتیەکى ئاشکراى دەسەڵاتدارێتى حزبە بۆرژواناسیونالیستەکانى کوردستانە لەبەرامەبەر ئازادى بیروڕاو ڕەخنەو نوسین وهەڵسورانى سیاسیدا.

پارتى دیموکراتى کوردستان بەم سیاسەتانەى نەک هەر تیدەکۆشى بۆ بەستنى دەمى رۆشنبیران ورۆژنامەنوسان وبەرتەسککردنەوەى ئازادیەکان، بەڵکو نموونەى دەسەلاتیکى سەرکوتگەر بە قازانجى چینى سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاکان و دەوڵەمەندانى کوردستان داسەپێنێ، کەرێگا نادات بەهەرجۆرە ئازادیەک بزوتنەوەیەکى نارەزایەتى جەماوەرى کەبۆخۆاستەکانیان لەدژى دەسەلاتى ئێستا پێ بنێتە مەیدانەوە. ئەمە لێدانى زەنگێکى سەرکوتگەریە لەدژى کرێکاران وخەڵکى زەحمەتکێشى کوردستان.

بەڵام سزادانى فەرهاد پیرباڵ لەم شێوەیەدا، جارێکى تر هاوسەنگەرى "لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان"ى کوردستان و دەسەلاتداران لەیەک بەرەى دژى ئازادیدا ئاشکرادەکاتەوە. بزوتنەوەى گۆران کەبەکەمپینى "ئازادى رۆژنامەگەرى لەکوردستانى عیراقدا" راوەستاوە و لەولاشەوە لەگەڵ رەوتە ئیسلامیەکاندا، بۆ بەرژەوەندی سیاسى رۆژى خۆى و تیکنەدانى پەیوەندیەکانى لەگەڵ پارتیدا، بێدەنگى لەئاست پەلاماردانى نوسەران ورۆشنبیراندا هەڵدەبژێرێ، هاوکات رەوتە ئیسلامیەکانیش کەبەشەریعەتى ئیسلامى و فەرهەنگى کۆنەپەرستانەو دژى ئازادیەوە بەرگى ئۆپۆزسیۆنیان پۆشیوە، بەپێویست هەموولایەکیان دەخاتە بەرەى دژى ئازادى وسیاسەتێکەوە کەدەسەلاتداران بۆداسەپاندنى سەرکوتگەرى سیاسى وژێرپێنانى ئازادیەکان لەسەرى راوەستاوە.

حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان وێراى مەحکومکردنى ئەم بریارەى دادگاى هەولێر و هەر سیاسەتێکى سەرکوتگەرانەى دەسەلاتداران بەدژى ئازادیەکان، هاوکات خوازیارى هەڵوەشاندنەوەى دەستبەجێی بڕیاری سزاى زیندانیکردنى فەرهادپیرباڵ و گێڕانەوەى ئازادیەکانیەتى. حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان بانگەوازى سەرجەم کرێکاران وزەحمەتکیشان وئازادیخوازان وروشنبیران ورۆژنامەنوسان دەکات، کەلەدژى هەرجۆرە سیاسەتێکى سەرکوتگەرانەى دەسەلاتداران کەئازادی بیروڕاو رۆژنامەگەرى و ئازادیە سیاسى ومەدەنیەکان لەکۆمەڵگادا بەرتەسکدەکاتەوە، رابوەستن ولێبراوانە تیبکۆشن.

حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان

21/12/2010

سه‌رچاوه‌ http://hawpshti.com
----------------------------------------------------------------------
كەمپەینی پشتگیری لە فەرهادپیرباڵ و ئیدانە بڕیارەكەی دادگای كەتنی هەولێر. له‌ سه‌ر مالپه‌ری فیسه‌بۆک

بە دوای بڕیارەكەی دادگای كەتنی شاری هەولێری باشووری كوردستان لەسەر فەرهادپیرباڵ و سەپاندنی شەش مانگ زیندانیكردنی ئەو نووسەر و رووناكبیر و مامۆستایەی زانكۆ، بەو بیانووەی كە ناوبراو شتی دژە ئەخلاقیی بڵاو كردووەتەوە، ئێمە تاكەكانی كوردستان، ئەوانەی عاشق و تینووی ئازادین و لە پێناویدا ئامادەین خوێن و گیانمان فیدا بكەین، ئەو بڕیارە بە بڕیارێكی نادروست دەزانین و داوا دەكەین دادگای هەولێر بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە كە لە ژێر هێژموونی كۆمەڵێك سەلەفیدا دراوە و زیاتر لەوەی بۆنی بڕیارێكی سەربەخۆی دادگایەكی بێ لایەنی لێ بێت، بۆنی سەلەفییەتێكی ئایینیی لێ دێت كە بە ئاواتەوەیە كوردستان بە ئاراستەی ئەفغانستانەكەی سەردەمی ئیمارەتەكەی تالیباندا بەرێت و بە بڕیارگەلی شەرعی، ئازادییە تاكەكەسییەكان یەكسەرە بسڕنەوە. دڵنیابن ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو بڕیارەوەن ئەوانە ئەگەر دەسەڵاتیان هەبێ، ئەو وڵاتە دەكەنە هەرێمێكی رەش و ناهێڵن هیچ بۆنێكی ئەڤین و خۆشەویستی و تیشكی هیچ بزە و بەزەییەك رووی تێ بكات. بۆیەش داوا دەكەین لە رووناكبیران و نووسەران و شاعیران و هەرچی هونەرمەند و جودابیر و دڵسۆز و ئەڤیندار و تینووی ئازادییە، بە پشتگیری و پشتیوانیكردن لە فەرهادپیرباڵی رووناكبیر بە هانای ئازادییەوە وەرن. به‌ تۆمار کردنی ناوی خۆتان پشتیوانی له‌ د. فه‌رهاد و ئازادی راده‌ربڕین له‌ کوردستان بکه‌ن.

جه‌مال نه‌جاری - سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری به‌ره‌وسه‌ربه‌خۆیی
ره‌سووڵ سوڵتانی - نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان
محمه‌د رۆسته‌مزاده‌ (نامۆ) -مامۆستای زانکۆ
حه‌میده‌ یۆسفی
چیمه‌ن حه‌سه‌نی - دیزاینه‌ر
ئاسۆ مامزاده‌- دیزاینه‌ر

ئاسۆ پیرۆتی

----------------------
جه‌هاله‌تی ئیسلامی بالی کیشاۆه‌ به‌ سه‌ر کوردستاندا ئه‌م حۆکمه‌ له‌ لایان دۆله‌تانی داگیر کره‌وه‌ دراوه‌ چۆنکه‌ فه‌رهاد پیربال باسی هه‌بۆنی ئیتلاعاتی ئیران له‌ شاری سلیمانی نۆسی بۆ-
هاورێیان و لایه‌نگرانی ئازادی و فه‌رهاد پیرباڵ..بۆ دژایه‌تی و هه‌ڵوێست نواندن له‌ دژی ئه‌و بریاره‌ کۆنه‌ په‌رستی و جاهلیه‌ با هه‌موومان بۆ ماوه‌یه‌ک وێنه‌ی پرۆفایله‌که‌مان بگۆرین به‌ وێنه‌ی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌و ئه‌و سومبولی ئازادی..
له‌ هه‌موو شوێنێکی دنیا قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ستانی ئازادیخواز یه‌کگرتوون و هه‌وده‌نگن ، غه‌یری کوردستان و له‌ ناو کورد نه‌بیت . باشه‌ له‌ دوای لێقه‌ومانی ئازادی هاواری یه‌کبوون دێته‌ گوێ .کپ کردنی فه‌رهاد پیربال به‌ مانای کپ کردنی ئازادییه‌ بۆ گشت لایه‌ک ده‌سا وه‌رن
یه‌کگرین با سه‌رکه‌وین . یه‌کبون واته‌ سه‌رکه‌وتن.
زۆر بێتاقه‌تی کردم ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌س ناتوانم هاوار نه‌که‌م تاکه‌ی ئه‌م به‌رچاو تنگانه‌ وکوێرو شه‌ل و قه‌هبانه‌ی ئخوان و سه‌له‌فیانه‌ی وه‌ک و باپیرو کرێکارو عه‌به‌سیزم و حه‌مه‌سیزم و زاراسیزم و جاشانه‌ ده‌ست له‌یه‌خه‌ی کوردو کوردستان روناکبیرانی و نوسه‌رانی هه‌ڵناگرن.
له‌ ئیره‌ نیشان ده‌دا که‌ ئیتلاعاتی ئیران له‌ پشت ئه‌و بریاره‌دایه‌ ی که‌ سپیندراوه‌ به‌ سه‌ر در پیر بال دا
له‌ سه‌ر ویب بۆلاگی بلۆگفا که‌مپینیک ده‌ستی پی کرد دۆای 2 رۆژ له‌ له‌ لایان ئیرانوه‌ داخرا. ئه‌میش وینه‌ی ویب بۆلاگه‌که‌
'

از ارائه خدمات در این آدرس به یکی از دلایل زیر معذوریم

  • تخطی از قوانین و توافقنامه استفاده از خدمات سایت
  • دستور مراجع قانونی جهت مسدود سازی وبلاگ
  • انتشار محتوای غیر اخلاقی یا محتوایی که براساس قوانین کشور تخلف است

[BLOGFA.COM]

http://www.pimp.blogfa.com/post-928.aspx

دكتۆر فەرهاد پیرباڵ: هەزاران ئیتڵاعاتی لەشاری سلێمانی دەسووڕێنەوە

هەزاران ئیتڵاعاتی لەشاری سلێمانی دەسووڕێنەوە، تەنانەت ئەگەر بێنە ناو فیستیڤاڵەكەش هەر سەرچاوم، كێشە نییە، بەڵام كەسێكی ئیتڵاعات و سانسۆرچی بێنیت و شەرەفی ئەوەی بدەیتێ كە خەڵات ببەخشێتە نووسەرێكی گەنجی كورد، ئەوە بۆمن مایەی شەرمەزاری و رسواییە، بۆیە قەبوڵم نەكرد و لە فیستیڤاڵی گەلاوێژدا هەڵوێستم وەرگرت"، دكتۆر فەرهاد پیرباڵ بەم شێوەیە هۆكاری هەڵوێستوەرگرتنی لە فیستیڤاڵی گەلاوێژ روون دەكاتەوە.

دوای ئەوەی لە رێكەوتی 10/11/2010 لە شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە نووسەران و رۆشنبیران، چواردەهەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ لە ژێر دروشمی "ئازادی عەقڵ دەروازەی داهێنانە" دەستیپێكرد و پێنج رۆژی خایاند، لە دوارۆژەكانی فیستیڤاڵەكەدا، دكتۆر فەرهاد پیرباڵ هاتە سەر تەختەی شانۆ و بەرامبەر پێشكەشكاری بەخشینی خەڵاتی نووسەر و رۆشنبیران هەڵوێستی دەربڕی و دواتر شوێنی فیستیڤاڵەكەی بە جێهێشت.

دكتۆر فەرهاد پیرباڵ لە دیدارێكی تایبەتی لەگەڵ (سڤیل)دا لە بارەی هۆكارەكانی بایكۆتكردنی ئەو فیستڤاڵە گوتی "هەڵسانەوەم لە فیستیڤاڵی گەلاوێژ و هەڵوێست وەرگرتنم بەهۆی ئەوە بوو كە یەكێك لە ئەندامانی سانسۆری چاپەمەنییەكانی ئێرانیان بۆ خەڵات بەخشین بانگ كرد". پیرباڵ گوتیشی "هەزاران ئیتڵاعات لە شاری سلێمانی دەسووڕێنەوە، تەنانەت ئەگەر بێنە ناو فیستیڤاڵەكە هەر سەرچاوم كێشە نییە، بەڵام ئەو كەسە ئیتڵاعات و سانسۆرچییە بێنیت و شەرەفی ئەوەی بدەیتێ كە خەڵات ببەخشێتە نووسەرێكی گەنجی كورد، ئەوە بۆمن مایەی شەرمەزاری و رسواییە، بۆیە قەبوڵم نەكرد، پێمناخۆشە كە ئیتڵاعات بە ناو رۆشنبیرێك لە كوردستانی ئازاد شەرەفی ئەوەی هەبێت خەڵات بداتە كورد".

نووسەر و رۆشنبیری كورد دكتۆر فەرهاد پیرباڵ كە یەكێك بووە لەو كەسانەی بەشداری لە چواردەهەمین فێستیڤاڵی ئەمساڵی گەلاوێژدا كرد، جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەرفەتدان بە "سانسۆرچی" بۆ بەخشینی خەڵاتی ناوەندێكی رۆشنبیری، "خۆ بە بچووك زانین و خۆ بە كەم زانینە" و دوپاتیشی دەكاتەوە كە ئەو جۆرە كارانە "جێگەی شەرمەزاری و رسوایین" و دەڵێت "منیش ئەو شەرمەزاری و رسواییە قبووڵ ناكەم لەسەر خاكی من روو بدات".

بە بۆچوونی دكتۆر فەرهاد پیرباڵ لە ئێستادا پێویستە بەرەیەكی یەكگرتوو لە نێوان نووسەران و رۆشنبیراندا پێكبێت، بۆ ئەوەی پشتوانی بكرێت لە هەموو ئەو نووسەر و رۆشنبیرانەی كە ئێستا بابەتەكانیان سانسۆریان خراوەتە سەر. وەك خۆی باسیكرد ئامانجی لەو هەڵوێستەشی بۆ ئەوە بووە، كە بە دنیا و رای گشتی بڵێت "پێویستە پشتیوانی لەو سەدان نووسەرە بكەن، كە لە ئێران لە ژێر زوڵم و چنگی سانسۆری چاپەمەنیدا دەناڵێنن".

ماوەیەكی زۆرە شەپۆلێكی گرتن و لە سێدارەدانی چالاكوانانی سیاسی لە ئێراندا پەرەی سەندووە، پیرباڵ هەر لەكاتی لە سێدارەدانی فەرزاد كەمانگەر لە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی دەربڕین لە پاركی شانەدەری هەولێر جارێكی دیكە ئەو سەركوت و كوشتار و توندوتیژییانەی حكومەتی ئێرانی پرۆتستۆ كرد. پیرباڵ كە بەوە ناسراوە هەڵوێستەكانی خۆی راشكاوانە دەردەبڕێ، جارێكی دیكە و ئەمجار لەناو فیستیڤاڵی گەلاوێژدا و لە سلێمانی بە گژ ئەو "سانسۆرچییانە"دا چوو، هۆكاری هەڵوێستی ئەمجارەشی زیاتر بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە "نووسەرگەلێكی زۆر هەن لە ژێر زوڵمێكی زۆری دەسەڵاتی ئێراندا دەناڵێنن، باش ئاگادارم، بۆیە بەفیعلی ویستم پشتیوانی خۆم بۆ ئەو هەموو نووسەرە دەرببڕم، كە لە ئێران لەناو چڵپاوی سانسۆری دەوڵەتی ئیسلامیدا غەرق بوون".

لە چواردەهەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژدا، ژمارەیەكی زۆر لە نووسەر و رۆشنبیرانی ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێ بەشدارییان تێدا كرد، هاوكات نووسەر و رۆشنبیرانی وڵاتانی (فەڕەنسا، ئیسپانیا، كازاخستان، ئەڵمانیا)ش بەشدارییان لەو فیستیڤاڵە كرد.

هەر لە كاتی بەخشینی خەڵاتەكاندا و دوای ئەوەی د. فەرهاد پیرباڵ دەربارەی پێشكەشكاری خەڵات بەخشینەوە، هەڵوێستی خۆی دەربڕی، مەلا بەختیار ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرپەرشتی یەكەمی فیستیڤاڵەكە رەخنەی لە پیرباڵ گرت، لەو بارەیەوە دكتۆر فەرهاد دەڵیت "من ئامادە نیم لەوە زیاتر هیچ روونكردنەوەیەك بدەم، هەقیقەت و راستییەكەم گوتووە، هەقیقەتیش پێویستی بەروونكردنەوە نییە، بێگومان هەموو ئێرانییەكان و ئەو وەفدەش كە هاتبوون، زۆرترینیان سەر بە دەوڵەتی ئێران بوون، بەداخەوە ئەمەش لە فیستیڤاڵی گەلاوێژ ناوەشێتەوە، كە من زۆر زۆر شانازی پێوە دەكەم. هیچ ساڵێكیش نەبووە من لەو فیستیڤاڵەدا ئامادە نەبم، تەنیا یەك ساڵ نەبێت، ئەویش سەرقاڵی نووسینی رۆمانێك بووم. بەناوی حیكایەتەكانی باوكم".

پیرباڵ كە بایكۆتی فیستیڤاڵی ئەمساڵی گەلاوێژی كرد، گوتیشی "خۆشەویستی خۆیشم بۆ فیستڤاڵی گەلاوێژ ئەوەیە كە ئەو تەجروبەیە دووبارە نەبێـتەوە. ئەگەر لە بەرامبەر بە نووسەرانی سانسۆرچی و ئیتڵاعاتی دەوڵەتی ئێرانیش ئەو هەڵوێستەم وەرگرت، بۆ ئەوە بوو كە پێمخۆشە فیستیڤاڵی گەلاوێژ پڕ بێت لە نووسەرانی خاوەن هەڵوێست و جوان، ئێمەش لە رووی نووسین و فەلسەفە و هونەریشەوە لێیان فێر بین، نەك بەرامبەریان هەست بە شەرمەزاری بكەین. بەڵام كاك بەختیار ئازادە چۆن تێدەگات و باس لە شتەكان دەكات. خۆیشی باش دەزانێت، كە من كێشەیەم لەگەڵ فیستیڤاڵی گەلاوێژدا نییە".

سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە نووسەر و رۆشنبیرانی ناوخۆی و پارچەكانی تری كوردستان، بەشدارییان لەو فیستیڤاڵەدا كرد، بەڵام لە بەرامبەر ئەو خەڵاتبەخشینەدا، تەنها د. فەرهاد پیرباڵ هەڵوێستی وەرگرت. پیرباڵ جەخت لەوە دەكاتەوە كە لەوەی كردوویەتی پەشیمان نییە و دەڵێت "ئەوەی كردوومە، بیركردنەوە و تێگەیشتی من بووە لەو فیستیڤاڵە و ئەگەر خەڵكی تر هەڵوێستی نەبووە، خۆیان بەرپرسیارن، بەڵام زۆربەی ئەو ئێرانییانەی كە ئامادەی ئەو فیسیڤاڵە بوون، لەگەڵ من هاوڕابوون، بێگومان ئەوانیش ناتوانن بچنە سەر شانۆ عەینەن حەرەكە و قسەی من بكەن". دكتۆر فەرهاد پیرباڵ گوتیشیی "كاك بەختیار سەرۆكی فیستیڤاڵەكە بۆی هەبوو قسە بكات، بەڵام ئایا ئەوان ئیستفتایان كرد لەناو خەڵكەكە كێ لەگەڵ فەرهادە و كێ لەگەڵ فەرهاد نییە، بێگومان ئەگەر ئەو راپرسییەیان بكردبایە ئەو وەختە هەقیقەتێك بەدیار دەكەوت، بۆیە پێموانییە خەڵكانێك نەبووبن لەگەڵ هەڵوێستی من نەبن".

لە دوابەشی قسەكانیدا د. پیرباڵ جیاوازی فیستیڤاڵی ئەمساڵی لەگەڵ ساڵانی رابردوو، بە جۆری بانگهێشتكردنی وەفدەكانەوە گرێ دا و گوتی "ئەو وەفدانەی كە ئەم ساڵ هاتبوون، لەگەڵ وەفدی جاران جیاوازی ئەرز و ئاسمانی هەبوو، بەتایبەتی وەفدی ئێرانییەكان، چونكە بە كوردییەكەی ئەم ساڵ ئەو نووسەرانەی كە لە ئێرانەوە هاتبوون بۆ فیستڤاڵی گەلاوێژ، نیوەی زیاتریان سەر بە دەوڵەتی ئێران بوون، ئەم غەڵەتەش قۆڕ و گەمەیەكی سیاسییە لەگەڵ ئێران كە لەسەر حیسابی رۆشنبیری و هونەری كوردی دەكرێت".سڤیل: محه‌مه‌د گۆران، شوان سدیق.

----------------------------------------------------

''به‌رانبه‌ر مه‌لاكان''
ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر‌و رۆشنبیر: چیدی‌ بێده‌نگ نابین
23/12/2010
هاولاتی‌

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس‌و چین‌و توێژه‌كانی‌ تر، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چیتر بێده‌نگ نابن به‌رانبه‌ر مه‌لاكان كه‌ هه‌وڵی سنوورداركردنی ئازادییه‌كانی ئینسانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان هه‌یه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌ كۆپییه‌كی‌ بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ نێردراوه‌، ‌هاتووه‌"به‌هۆی بێده‌نگ بوونی ده‌سه‌ڵاته‌ جۆربه‌جۆره‌كان و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، مه‌لاكان زیاد له‌ هه‌موو توێژێكیتر هه‌وڵی سنوورداركردنی ئازادییه‌كانی ئینسانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان هه‌یه‌، ئه‌وان به‌هۆی ئاینه‌وه‌ سۆزی هاوڵاتی كوردیان خستۆته‌ ژێر ركێفی خۆیان و به‌ئاشكراش مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان، ئیستغلال ده‌كه‌ن، بۆمه‌رامه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆیان".

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌یه‌

ئێمه‌ پێمانوایه‌ گوتاری ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی مه‌لای ئاینی كه‌ هه‌ر رۆژێك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناوه‌ندو ئۆرگانێك یاخوود ناوزڕاندنی كه‌سێتی نوسه‌ر و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا ده‌لاله‌ت له‌ باڵا ده‌ستی مه‌لا ئاینییه‌كان، ده‌كا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پاشه‌كشه‌ی هه‌ر جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئازاد و موماره‌سه‌كردنی بۆ چوونه‌ جیاوازه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگادا. چونكه‌ له‌ ئێستا چه‌ندین مه‌لای ئاینی سنووره‌كانی ئازادی تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌به‌زێنن، به‌بێ سڵینه‌وه‌ له‌ هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و كاردانه‌وه‌ نێگه‌تێڤه‌كان. باس له‌هه‌موو شت ده‌كه‌ن و ته‌داخولی هه‌موو ژیانی ئینسانی كورد ده‌كه‌ن، ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌و جۆره‌ بیر و بۆچونه‌ بێجگه‌ له‌زیان گه‌یاندن به‌ ئێستا و ئاینده‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ سه‌ده‌ تاریكه‌كان هیچیتر به‌رهه‌م ناهێنێت.
بۆیه‌ پێمانوایه‌ هه‌رچی زووه‌ ده‌بێت رۆشنبیران و خه‌م خۆرانی گه‌له‌كه‌مان بێده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌م جۆره‌ بیكردنه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی ژیانی ئینسانی كورد رۆژ دوای رۆژ له‌گه‌شه‌و پێشكه‌وتندابێت، هاوكات ئازادی ئینسان نابێت له‌ژێر ركێفی هیچ گروپێكی دیاریكراودا بێت.
له‌و روانگه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ به‌ پله‌ یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ تائێستا چه‌ندین نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئۆرگانی دیار له‌ كوردستان، رووبه‌ڕووی دادگایی بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی مه‌لا ئاینییه‌كان ته‌داخولی ژیانی شه‌خسی تاكی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن و به‌ئاشكرا مینبه‌ری ماڵی "خودا" به‌كار دێنن، هه‌ندێ جاریش هه‌ر له‌و مینبه‌ره‌وه‌ بێریزی به‌ ئازادییه‌كانمان ده‌كه‌ن و برێ جاریش به‌زمانێكی تووند هه‌ره‌شه‌و په‌نجه‌ راوه‌شاندن و ته‌شهیر به‌و مرۆڤانه‌ ده‌كه‌ن باس له‌ ئازادی به‌ پێوه‌ره‌ ئه‌مرۆییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ هیچ ئه‌ركیكی خۆیان هه‌ڵنه‌ساون.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پێیان وابێت، ناكرێ مه‌لای ئاینی رووبه‌رووی لێ پێچینه‌وه‌ بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، ئه‌وا ئیمه‌ به‌وشێوه‌یه‌ ته‌ماشا ناكه‌ین، چونكه‌ پێمانوایه‌ مه‌لای ئاینیش هاوشێوه‌ی هه‌ر موچه‌ خۆریكی حكومی ئه‌وانیش فه‌رمانبه‌ری حكومین و راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌.
ئێمه‌ وه‌ك توێژێكی دیاری كۆمه‌ڵگا هاوشێوه‌ی مه‌لا ئاینییه‌كان به‌مافی خۆمانی ده‌زانین، رێگایه‌ك له‌و هێرش و هه‌ڵمه‌ته‌ی مه‌لا ئانییه‌كان بگیردرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سنووری ئازادی و شكۆی ئینسان له‌ وڵاتدا یاری پێنه‌كرێت، چونكه‌ ناكرێت مه‌لایه‌كی ئاینی قسه‌یه‌كی له‌ زاری خه‌ڵكه‌وه‌ بیستبێ و بێت، له‌ رێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه‌، نمایشی بكات.
ده‌مانه‌وێت كار بۆ ئه‌وه‌ بكرێت ئه‌م بابه‌ته‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌هه‌ستریاترین بابه‌ته‌كانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات ده‌بێت ده‌ست بكرێت به‌ چالاكی جۆر به‌جۆر تا حكومه‌تی هه‌رێم به‌جدی له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ كار بۆ رێكخستن و په‌روه‌رده‌كردنی مه‌لاكان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كات، ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته‌ ئاینیانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك رێك بخرێن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و رۆژگاری ئه‌مرۆ گونجاو بێت، ده‌بێت ئه‌و كایه‌ش به‌ناوی كاییه‌ی ئاین به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌خزمه‌تی مرۆڤی كورد بێت، نه‌ك ئه‌و كایه‌ دژ به‌ هه‌رچی ئازادیی مرۆڤی كورده‌ بخرێته‌ سه‌ر رێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد نه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی جیهاندا رێ بكات!!
1- شێرزاد حه‌سه‌ن رۆژشنبیر
2 ریبین ره‌سوڵ نوسه‌رو رۆژنامه‌نوو
3- ئارام كاكه‌ی فه‌لاح چیرۆك نووس
4- شێرزاد هه‌ینی وه‌رگێر
5- پشكۆ نه‌جمه‌دین نووسه‌ر
6- عومه‌ر جه‌لال شاعیر
7- موسین خالیدی رۆژنامه‌نووس
8- به‌رزان هه‌ستیار شاعیر
9- زانا خه‌لیل شاعیر
10- عه‌زیز ره‌وف رۆشنبیر
11- حه‌مه‌ هاشم هونه‌رمه‌ند
12 دلدار عه‌بدولا نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
13- شوان سدیق رۆژنامه‌نووس
14- سۆران عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
15- بیكه‌س حه‌مه‌قادر سایه‌تمه‌دار
16- سانا سلیمان رۆژنامه‌نووس
17- مه‌ولوود ئافه‌ند رۆژنامه‌نووس
18- هه‌ورامان عه‌لی رۆشنبیر
19- عه‌لی سدیق رۆژنامه‌نووس
20- سارا قادر رۆژنامه‌نووس
21- عه‌باس شوان نووسه‌ر
22- سۆران عه‌بدولقادر كۆسته‌ چالاكوان له‌ بواری مافی مرۆڤ
23- به‌همه‌ن عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
24- عه‌تا حسێن رۆژنامه‌نووس
25- ئیبراهیم عه‌باس رۆژنامه‌نووس
26- ئاسۆ جه‌بار رۆشنبیر

بۆ پشتیوانیكردن له‌ ده‌نگی ئازاد ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئه‌دره‌سه‌وه‌ بكه‌ن
springkurdishkampin@yahoo.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر