نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوی تورکیا رایگه‌یاند پێمان خۆش بێ یان نا تورکیا ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی تورکه‌کانه و بۆ ئه‌وه‌ی پرسی کورد چاره‌سه‌ر بێ، پێویسته کورد ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێنن.
لهوتوێژێکدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “روداو” چاندار گوتی: ئێران هی فارسه‌کانه. ئیسرائیل هی جووله‌که‌کانه. عه‌ره‌به‌کانیش زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تیان هه‌یه. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسی کورد چاره‌سه‌ر بێ، پێویسته کوردیش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌بێ یان لانیکه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هه‌ن به‌گوێره‌ی ویست و داخوازی کورده‌کان گۆڕانکارییان به سه‌ر دابێ.
چاندار گوتی: له ساڵانی 1920دا، دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان ده‌وڵه‌تی خۆیان دامه‌زراند و ته‌نیا کورده‌کان بێ ده‌وڵه‌ت مانه‌وه.
گوتیشی: ئه‌ز مافی په‌روه‌رده به زمانی زگماکی به مافێکی سرووشتی ده‌زانم و نابێ هیچکه‌س دژایه‌تی بکا. پاراستنی مافی په‌روه‌رده به زمانی کوردی، له‌لایه‌که‌وه بۆ پاراستنی خۆمه بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی زگماکی خۆم واته تورکی په‌روه‌رده ببینم و قسه بکه‌م. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه ئێستا 80% رۆژنامه‌کانی تورکیا داکۆکی له په‌روه‌رده به زمانی کوردی ده‌که‌ن و ده‌رگاکانی په‌روه‌رده به زمانی کوردی له تورکیا کراونه‌ته‌وه.
ووشوکاران کرماشان نایب قهرمان جهان شدند
سه ووشوکار کرماشان در رقابتهای جهانی به مقام دوم رسیدند
امروز (چهارشنبه 8 دسامبر) رقابتهای فینال مسابقات جهانی قهرمانی ووشو در سنگاپور با نایب قهرمانی سه ووشوکار کوردستانی از کرماشان به پایان رسید.
هژیر رحمانی در وزن منهای 56 کیلوگرم در مبارزه ای سخت با رقیب روسی خود، پس از سه راند از این حریف قدر خود شکست خورد و به مقام دوم جهان و مدال نقره جهانی رسید.
همچنین سوده عزتی نیز پس از یک مبارزه با حریفی از ویتنام، با قبول شکست در برابر ووشوکار با تجربه ویتنامی، به مدال نقره جهان بسنده کرد.
سونیا شاه محمدی، دیگر ووشوکار کرماشانی نیز در رشته ساندا از رقیب چینی خود شکست خورد و با واگذاری مدال طلا به حریف، به مدال نقره جهان دست یافت.
درخشش ووشوکاران کرماشانی در رقابتهای جهانی و کسب نایب قهرمانی جهان در رقابتهای جهانی ووشو، بار دیگر بر توانایی بالای ورزشکاران کوردستانی در سطح جهان مهر تایید زد
میدیاکانی تورکیا به ئاسوده‌ییه‌وه، هه‌واڵی تێڕوانینی جه‌لال تاڵه‌بانیان سه‌باره‌ت به تورکیا بڵاو کرده‌وه، چونکه قسه‌کانی تاڵه‌بانی له پشت په‌رده جیاوازییان نیه له گه‌ڵ لێدوانه فه‌رمییه‌کانی.
سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی پێی وایه رۆڵی تورکیا له عێراق ئه‌رێنیه و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ تورکیا له‌وپه‌ڕی خۆیدایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ویکیلیکس بڵاوی کردونه‌ته‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی له میانه‌ی چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ دیپلۆماتێکی ئه‌مریکی له به‌رواری 14ی دێسه‌مبه‌ری 2009 وه‌سفی تورکیای کردوه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌که، ئه‌و چاوپێکه‌وتنه له گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بوه و جه‌لال تاڵه‌بانی گوتویه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ تورکیا زۆر باشه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی په‌یوه‌ندی تورکیا و هه‌رێمی کوردستان له گه‌شه‌سه‌ندن دایه.
به‌ڕای تاڵه‌بانی سه‌رئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا و تاقمێک له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته دژی ئه‌و پهیوندییانهن.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌کانی باڵوێزانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌و وڵاته هه‌وڵی داوه تایوان رازی بکات بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگی سوپێر کوبرا AH-1W به تورکیا بفرۆشی تاکوو له شه‌ڕی دژی په‌که‌که به‌کاریان بێنێ.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م داخوازییه‌ی ئه‌مریکا، تایوان رایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر تورکیا داوایه‌کی له‌مجۆره‌یان ئاراسته بکا، ئه‌وا ره‌تی ده‌که‌نه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی فورات له سه‌ر زاری ویکیلیکس بڵاوی کرده‌وه که تایوان ساڵی 1993، 63 فڕۆکه‌ی جۆری (AH-1W SuperCobra)ی له ئه‌مریکا کڕیوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و فڕۆکانه کۆن بوون و تایوان راده‌ستیان ده‌کاته‌وه و له بری ئه‌وان 31 فڕۆکه‌ی جۆری (AH-64D Longbow Apache) وه‌رده‌گرێ.
وه‌زیری به‌رگری تایوان کاو هوا چوو، له هه‌مبه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی ویکیلیکس کاردانه‌وه‌ی نیشاندا و گووتی به‌ڵگه‌نامه‌کان دوورن له راستیه‌وه و تا ئێستا ئه‌مریکا داوای لێنه‌کردووین ئێمه فڕۆکه به تورکیا بفرۆشین.
ئه‌و وه‌زیره گوتیشی: ئه‌گه‌ر داواشمان لێکرابا، ئه‌وا ره‌تمان ده‌کرده‌وه. چونکه ئێمه له پێناو به‌رگری له خۆمان ئه‌و فڕۆکانه‌مان پێویسته.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر