//////////////////////
و در ضمن روش خیلی آسان آن می‌توانید از راه فیس‌بوک دیگران را آزمایش کنید که آیا از نظر روحی و روانی سالم هستند یا خیر دلیل اعدام و یا کشتن دگر اندیشان ترس می‌باشد و تفکر پرخاشگری از زمان طفولت با فرد دیکتاتور سلطه گر رشد نموده است این بیماری در یک جامعه بیمار رشد می‌کند مثل جامعه بیمار ایران و خاورمیانه
در آینده نزدیک منتظر مقالات ما در باره بوجود آمدن تفکر دیکتاتوری سلطه گری دولت و حزب عدم تحمل
در آینده نزدیک منتظر مقالات ما در باره بوجود آمدن تفکر دیکتاتوری سلطه گری دولت و حزب عدم تحمل
انتقادکننده مخالف مقابل اینها از یک جامعه بیمار تفکر بیمار دیکتاتوری زائده می‌شود
ساموئیل کرماشانی
------------------------------
گۆڤاری ئیسرائیل کورد ژمارە 21 بخوێنەوە
------------------
-------------------------------------------
پلانی تیرۆر کردنی سه‌رۆکی پژاک لە لایەن ئێَرانەوە لە وڵاتی ئەلمانیا ئاشكرا بوو |
ڕژیمی ئێران گوشار ده‌خاته سه‌ر ئێراق، بۆ هه‌نگاونان له بواری سه‌ربازیدا، دژ به هێزه‌کانی پارت ژیانی ئازادی کوردستان - په‌ژاک. له لایکی تره‌وه پۆلیسی ئاڵمان، سه‌رۆکی په‌ژاک ڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی ووشیار کرده‌وه، له مه‌ترسیی هه‌وڵدانی ترۆر کردنی ئه‌و له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه. سایتی هه‌واڵنێریی نیوز ماکس له هه‌واڵێکدا، به ئاماژه‌کردن به گواستنه‌وه‌ی چه‌کی قورسی وه‌کوو تۆپ و تانک و هێزی پێشمه‌رگه بۆ چیای ئاسۆس له لایه‌ن حکوومه‌ت هه‌رێمه‌وه، و جیگێرکردنیان له ناو بازنه‌ی هێرشکردندا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی هێزه‌کانی په‌ژاک، ڕاگه‌یه‌نرا که سه‌رۆک کۆماری ئێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له کۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئێران ده‌کات، بۆ به‌شداری له کۆنفرانسێکدا له ژێر ناوی به‌ناو 'که‌مپینی دژ به ترۆر'. سه‌رچاوه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ڕژیمی ئێران له مانگی فێڤریه و مارسدا، داوای له تاڵه‌بانی کردووه، حکوومه‌تی کوردی ڕازی بکات، بۆ هه‌نگاونان له دژی ناوه‌نده‌کانی په‌ژاک. له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ووته‌بێژی ئوروپای په‌ژاک سۆران خدری له لێدوانێکدا به هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاند 'ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاو نه‌نێ، ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیر مالکی هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزی ئه‌رته‌شی ئێراق ده‌کا، به هه‌مان شێوه که له دژی موجاهدین کردی. هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌ماژه به‌وه ده‌کات که ڕژیمی ئێران هێنده له کارامه‌یی و چالاکییه‌کانی په‌ژاک نیگه‌رانه، هه‌ر بۆیه له‌م دواییانه‌دا 3 ترۆریستی به‌کرێگیراوی ناردووه بۆ ئاڵمان، له هه‌وڵێکدا بۆ ترۆرکردنی سه‌رۆکی په‌ژاک حاجی ئه‌حمه‌دی. ووته‌بێژی ئورووپای په‌ژاک به سه‌رچاوه‌که‌ی ڕاگه‌یاند، پۆلیسی ئاڵمان له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆکی په‌ژاکه‌وه کردوه و له ئه‌و 3 ترۆریسته ووشیاری کردۆته‌وه، که پاسپۆرتی تورکی به‌کار دێنن و خانوویه‌کیان له نزیک ماڵه‌که‌ی ئه‌و به‌کرێ گرتووه. به‌و پێیه پۆلیسی ئاڵمان داوای لێ کردووه ووشیار بێ، به‌ڵام پارێزگاریان لێ نه‌کردووه. نیوز ماکس به ئاماژه‌کردن به ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی په‌ژاک له ساڵی 2009وه، دوای بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داریی ئامریکا، له زمانی کۆردیناسیۆنی په‌ژاک ئه‌میر که‌ریمیه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ 'سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ڕژیمی ئێران درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌دا له دژی ئێمه و گه‌لی کورد و به بیانووی چالاکیی سیاسی خه‌ڵک له‌سێداره ده‌دا. سه‌رچاوه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێ که به‌رپرسانی په‌ژاک له کرداره‌کانی ئامریکا زۆر ناڕازی و به گومانن، که له لایه‌که‌وه بانگه‌شه‌ی پشتیوانیی چالاکیه پڕۆتهستۆییهکانی تاران ده‌کات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ترۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌دا. |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر