Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ خرداد ۶, جمعه

كاتێك كورد سەربەخۆ دەبێت، ئیسرائیل دراوسێی ئورووپایە!


كاتێك كورد سەربەخۆ دەبێت، ئیسرائیل دراوسێی ئورووپایە!
لە هەموو سەدەیەكدا ستراتێژیای جیهانی ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت، كەچی ستراتێژیستە جیهانییەكان بۆ سەدەی بیست و یەك زۆر بۆشایی پێشبینی نەكراوو زۆر كێشەو ئاڵۆزی و زۆر ئیمكانی گەورەی دەربازبوونی مرۆڤایەتی لە قەیرانی (خۆ-بەرتەسككردنەوە)یان داناوە.
بوونی ئەم ئەگەر و گومانانە پێمان دەڵێن: فكری مرۆڤ بەرەو دەرباز بوونێكی هەتاهەتایی هەنگاو دەنێت. یان خۆكوژییەكی گەورەی شێتانە بە چەكی سامناكی ئەوڕۆژی مرۆڤ بەرەو لێواری مەرگ دەبات، ئەوەی زۆر كەسایەتیی ئایینی جوولەكە و مەسیح و ... باسی دەكەن، یان چەكەكان فڕێ‌ ئەدرێن و پارێزگاری كردن لە چەمكەكانی (مرۆڤ و كەرامە تی و ژینگەكەی) دەبێ‌ بە گرنگترین بابەتەكانی كۆتایی مێژووی جەنگی ئینسان لەگەڵ هاورەگەزەكانی. یانی شۆڕشی داهاتوومان شۆڕشی بەخۆداچوونەوەی مرۆڤایەتی و گەشەی رۆحی مرۆڤدۆستانەیەتی. ئەوەی لە ناخی فەلسەفەی پۆست مۆدێرندا زیندووە.
ئیتر لەم راستایەدایە زۆر ئەگەری پێشبینی نەكراو لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناویندا روو دەدەن.
بەرأی من ناسیۆنە كۆنەكان شیتەڵ دەكرێنەوە و بە هەللاجیكردنی ئەوان لایەنی بەهێزی دیكە سەرهەڵدەدەن.
ناسیۆنالیستی ئیسلامی – عەرەبی و دنیا بینیی ئەو جیهانەو جیهانی ئیسلامیش بەگشتی ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت.یانی وایلێدێت ، لایەنی هەژموونیك و پاوانخوازانەی خۆی لەدەست دەدات. ئەوەی لە شۆڕشەكانی ئەم دوایییانەدا بەشێكیمان وەبەرچاو كەوت.
عەلمانییەتی ترساوی بەلاڕێداچووی ئەم ناوچەیەی - كە بە پێگە و مەیدانی شەڕی خوناوەندەكان بەناوبانگە – ئیمكانی دەربازبوونی خۆی لە قەیرانەكان ئەدۆزێتەوە.
بە چوونەسەرەوەی ئاستی هۆشیاریی گەردوونی و ناوچەیی ، خۆرهەڵاتی ناوین بۆ یەكەمجار نەوەیەك بەخۆوە دەبینێ‌ كە نایەوێ‌ لەسەر هێڵەكانی پلانە شەڕخوازانەكەی رابردووی باوكانی ، بنیاتی فكریی خۆی و دنیابینیی خۆی ساز بدات.ئەگەرچی ئەمەش مەودایەكی چارەكەی سەدەیی پێویستە، بەڵام ئاراستەكان ئەوەمان بۆ باس دەكەن و تەنگژەكانیش بۆ-ماوەیی و كاتی دەبن.
دێمۆكراسیی لیبراڵ لە ناوچەكەدا خوازیاری زۆر ئەبێت، چونكا زۆربەی حكوومەتە تووتالیتێر و تەنانەت پڕۆگرامە سوننەتییەكانی ناخی كۆمەڵگایش ئیمكانی گەشەیان لە (تاك تا كۆمەڵگا) ئەستاندووە.
بە هۆی نەبوونی كۆمەڵگایەكی مەدەنیی چالاكەوە ، خواستەكانی جەماوەر لەناو یەكتردا پەنگیان خواردووە و ئەمەش ئەو پتانسییەلەیە كە داهاتوویەكی پڕگەشە بە مزگێنی بۆ ناوچەكە لەگەڵ خۆیدا دێنێت.
دیكتاتۆرییەتی لایەنە ستراتێژیستەكانی ناوچەكە هەرەس دێنێ‌ و حكوومەتەكانی وەك موبارەك كە باڵیان بە رۆژئاواوە بەند بوو، دەڕووخێن، كەچی ئەوانەی جێگایان دەگرنەوە، لەمان باشتر لە گەڵ رۆژئاوا و دەوروبەردا هەڵسوكەوت دەكەن . كەرامەتی ئینسانیی خۆیان و ئەوانیدیكەش ناهێننە ژێر پرسیارەوە!
حكوومەتەكانی سووریا و توركیا دەگۆڕدرێن. ئەمە پێشبینی یەكی سەلماوە كە تا 2016 ئەو دەرفەتە بە توركیا دراوە، خۆی لەگەڵ تایبەتمەندی و پڕەنسیپەكانی ئورووپادا بگونجێنێ‌.
لەملاترەوە ئۆردۆنی هاشمی لەوانەیە لەگەڵ فەلەستیندا تووشی كۆمەلێك كێشە ببنەوە.ئەو باجەی رۆژئاوا لە نەبوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەلەستینیدا – بەخۆڕایی و بۆ ڕاگرتنی سنوورەكانی نێوان ئیسرائیل و خۆی- بە ئۆردۆنی دەدا، ئیدی خەرجی ئەوە دەكرێت، نەوەیەكی دێمۆكراتتر و كاراتر لە ئۆردۆندا بێنە سەر كار.یانی تەواوی ئەو باجانە خەرجی دابەزاندنی بەهاكانی دێمۆكراسی و پاراستنی ئەزموونەكانی مرۆڤایەتی لەو ناوچەیەدا دەكرێت.
بە نەمانی سووریای شەڕانگێز، هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرەو ڕووی دەروازەیەكی ئاوەڵا دەبنەوە، ئەویش دەروازەی جیهانگیری و بەهاكانی جیهانگیرییە. سووریا سوڵتانی شەڕی ناوچەكە، پشتی ئێران و ئاژاوەچییەكانی تاران، گۆڕەپانی یاریی ستراتێژیستە ناوچەیی و جیهانییەكان ، ئەگەر هەرەسی هێنا، جاددەیەكی تیجاریی گەورە بۆ ئورووپا دروست دەبێت.
ئافریقا و ئاسیا و لە هەموو گرنگتر شوێنەوارە گرنگەكانی سەرەتاكانی ژیانی ئینسان كە ناوچەی نێوان دوورووبار تاكو رووباری ئۆردۆن و دەوروبەرەكانیەتی، ئیتر ناوچەی ململانێی شەڕی سوپا سامناكەكان نامێنن. پێموایە مرۆڤ لەدەستی ئەو هەڵڵا و گرژییەی بۆ پاروویەك نان وەڕێی خستووە، خۆی دەرباز ئەكات.ئەمەیە ئێمەی كورد بەرەو وەدیهاتنی خواستە مێژووییەكانمان رادەماڵێ‌.
لە نەمانی سووریا دا ، ئێران تووشی گرژی و ئاڵۆزی دەبێت. ئەو هێزەی بۆ ئاژاوەی دەرەكی كەڵكی لێوەر دەگرت، لە ناوخۆدا مۆڵی دەدات و ئەمەش لەبەر حەواندنەوەی جیهانی دەوروبەر نییه و لەبەر ئەوەش نییە كە ئێران دەستی لە پاوانخوازی و فراوانخوەازیی مێژوویی خۆی هەڵگرتووە ، تەنیا لە ترسی ئەوەیە كە مەبا دەسەڵات تووشی نوشوستی و هەرەسهێنان ببێتەوە.
بە مۆڵگرتن و پەنگخواردنەوەی هێزەكانی ئێران لە نێوخۆدا، ئاڵۆزییەكی تاغزە دروست دەبێت.سوپاسالارەكان دەتوانن لە كودەتایەكدا حكوومەتێكی تازە دروست بكەن و ئەگەری ئەوەش هەیە، ئەمە ببێتە هەوێنی شەڕێكی نێوخۆ ، كە ئاسەوارەكانی لە ئێستاوە خۆی پیشانداوە. لێرەدایە كورد و مافەكانی دێنەوە بەر باس و ...لە لێكدانەوی تازەی ناوچەكەدا قورسایی و سەنگێكی بۆ دادەنرێت.
لەگەڵ ئەوەیدا حكوومەتی عێراقیش تووشی كێشە هاتووە، بەڵام لە نیزامی دێمۆكراسیدا ئەوانە بە سەر هەموو تەنگژەو ئاڵۆزییەكانیدا، كاتی دەبن و تێدەپەڕن. هەر ئێستا كێشەكان ئەوە دروستی كردوون، كە شیعەكان لەسەر ئەوە كۆك نین، ناوچەی فێدراڵی عێراقی شیعە دروست بكەن و سوننەكانیش بەو شێوەیە رازی نابن، چونكا بەندەر و ناوچە نەوتییەكان زۆربەیان لە ناوچە شیعە و كوردییەكاندان و ئەوان لە برسا دەمرن، ئەگەر بەو شێوەیە رازی ببن.شیعەكانیش لە راستیدا بە هۆی كاریگەریی هەژموونی ئێران بەسەریانەوە تووشی چەشنە هەلپەرەستی و خۆبەزلزانییەكی مێژوویی بوونەتەوەو دەیانەوێ‌ بۆ یەكەمینجار دەسەڵاتی عێراق بۆخۆیان ، كە زۆرینەن، قەبزە بكەن.
"ئەگەر كۆمەڵگایەكی ئازاد نەیتوانی یارمەتی زۆرینەی هەژارانی بدات، ئەوا ناتوانێت، كەمینەیەك لە دەوڵەمەندەكانی رزگار بكات"(1)
ئەمە ئەو كێشەیەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێیزانیوە و كەچی دەسەڵاتی بەغداد خۆی لە ئاستیدا كوێر كردووە.
بە ڕای من ئەم كێشەیەش هێندە ئاڵۆزی بۆ حكوومەتی مالیكی و حكوومەتی ناوەندی دروست دەكات، كە مەجال و دەرفەتی سەربەخۆیی بۆ كوردستان دەرەخسێنێ‌ و كورد لە عێراقدا بە مافەكانی دەگەیەنێ‌ تەنیا بەو مەرجەی هەژاریی كوردستان بەو شێوەیەی ئێستا پلانی بۆ دادەنێ،، بنبڕ بكرێت
.
چاخی یەكیەتیی كوردان چاخی هاوپەیمانی لەگەڵ پاڵەوانە گەورەكانە (!؟!)

پێش لەوەی ئێمە ئەم باسە دەست پێبكەین، دەبێ‌ ئاماژە بە دوو هۆكاری سەرەكیی یەكنەگرتنی ماڵی كورد بكەین.

1- كۆك نەبوونی زلهێزەكان لەسەر ئەوەی كورد دەتوانێ‌ راگرێكی باشی باڵانسی هێز لە ناوچەكەدا بێت .

2- بوونی دەسەڵاتی دراوسێ‌ ناحەزەكانمان، كە هەر كام بەشێك لە خاك و تەنانەت رۆحی نەتەوەیییان لێ چڕیبووین.

ستراتێژیای جیهانی ئاڵوگۆڕی بەسەرداهات. ئەو زلهێزانەی پاڵپشتییان لە دیكتاتۆرەكان دەكرد، ئێستا پاڵپشتی خۆیان بۆ شۆڕشی دژە دیكتاتۆریی خۆڕسكی ناخی كۆمەڵگا گەنجی ناوچەكە ناشارنەوە.
لە دوایین وتەكانی ئۆباما وە بگرە تاكو پلانی ستراتێژیكی دەوڵەتی ئامریكا بۆ سەدەی بیست و یەك و هاوپەیمانانیان، باس لەوە دەكەن، كەدنیا دەبێ‌ ئەو قەیرانەی ئێستا تووشی هاتووە -بە یارمەتی زلهێزەكان - تێپەڕێنێ‌.یانی ئەمە دەرفەتێكی باشە بۆ ئەو گەلانەی وەكو كورد، كە دووبارە خواستەكانیان بڵێنەوەو تووشی گێژاوەكەی جاران نەبنەوە..
"سەنتەری ناشناڵ ریڤیو "ی ئامریكایی كە سەنترێكی نزیك لە بۆچوونەكانی ئیسرائیلییەكانە و دانیال بایبس توێژینەوەیەكی تازەی لەسەر كورد لە توركیادا بۆ نووسیوە، باسی لە خواستەكانی توركیای لە رۆژهەڵاتی ناویندا كردووە و باسی ئەوەی كردووە، كە دەبێ‌ ئەو خواستانەی توركیا سنووردا بكرێن و پاڵپشتیی خۆی بۆ مافەكانی كورد لە توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.(2)
كورد ئەوڕۆ گەورەترین دەرفەتی لەبەردەستدایە، كە بتوانێ‌ بەبێ‌ ئەوەی رێگرێكە بەهێزی ناو ریزەكانی خۆی تووشی كارەساتی بكاتەوە، كۆنفرانسە ساڵانەكانی ناوماڵی خۆی گرێبدات. كورد دەتوانێت وەكو لووتكەی وڵاتانی عەرەبی، لووتكەی وڵاتانی كوردی – لە غیابی سەربەخۆیی و ... لە بێدەوڵەتیدا – ببەستێ‌ و تەنانەت كار بۆ كاراكردنی نەتەوایەتییەكی تەندروست بكات.
هاوپەیمانان و دۆستانی خۆی دەستنیشان بكات. لەگەڵ وڵاتانی وەك ئیسڕائیلدا كە بەرزترین دەسەڵاتی ئابووری و دێمۆكراسیی ناوچەكەن، زۆر بە ڕاشكاوی هاوپەیمانێتی بكات و یەكەمین سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەروكوەزیرانی كورد بۆ ئیسرائیل بە سەرەتایەكی جوان بۆ بووژاندنەوەی سەروەرییە ترساوەكانی كورد دەزانم.
لێرەدایە كە بە دوور لە فشاری دراوسێكان پێگەیەكی تازە و پانتایییەكی تازە و دەروازەیەكی نوێ لە پێوەندییەكانی نێوخۆمان و لە پێوەندیمان لەگەڵ دنیای دەرەوەدا، بە بێ‌ دەمارگرژی نواندنەكانی رابردوو، بەرەو ماڵی كورد تا تاكی كورد ئاواڵە دەكرێت.

*********************************************
1- وتەیەكی جان ئێف كێنێدی
2- 28 ی نیسانی 2011 (ئاك نیوز)
توێژەرێكی ئەمەریكایی داوای سنوورداركردنی خواستەكانی توركیا و پاڵپشتیكردنی كورد دەكات
www.israelkurd.com
----------------------------------
با سكاڵایەك لەسەر ئەم جینایەتكارانەش تۆمار بكەین!

بە پێی ئەو رەوتەی پێمانوایە لەم سەردەمەدا پێویستە بۆ ناساندن و تەنانەت تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەوانەی لە كوردستاندا و بە شێوەیەكی زۆر زاڵمانە خەریكی ئێعدام و ئەشكنجە كردنی ئازادیخوازانن، پێویست بوو ئەم هەواڵە بڵاو ببێتەوە كە ناوی چوار قازیی خائینی ناوبردووە ، كە لە كوردستاندا زۆر بە راشكاوی به بێ‌ ترس خەریكی جینایەتن و زۆربەی ئەو حوكمانەی بەسەر ئازادیخوازانی

كورددا سەپاوە، لە لایەن ئەم چەند كەسەوە بووە.ئەم هەواڵەش لە چوارچێوەی رۆشنگەریكردنی زیاتر بۆ ناساندنی روخسارە شاراوەكانی رژێم لە كوردستاندایە و درێژەدەری هەوالەكەی دوێنێی بەڕێز : "هاوار بازیان" ە كە خۆفرۆشێكی خەڵكی پاوەی بە رای گشتی كوردستان ناساندبوو.

ناوی چوار قازیی تاوانكاری هاوكاری رژێم لە كوردستاندا
ناوەكانی چوار قازیی جینایەتكاری رژێم كە دەستیان لە ئەنجامدانی تاوانەكان و سزادانی هاووڵاتییانی كوردی ئێمە لە رۆژهەڵاتدا بووە و لە بەڕێوەبردنی حوكمی سێدارەی چالاكانی كورددا ئەوپەڕی هاوكاریی كۆماری ئیسلامییان كردووە، ئەوڕۆ وەدیار كەوتن.
ناو و بەرپرسی بەڕێوەبەری - یاسایی ئەم قازییانە ئەمانەن:
.قازی گەروسی
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی داد لە پارێزگای كوردستان
.قازی جەوهەری
دادستان دادگاه های عمومی و انقلاب کردستان
داواكاری گشتی لە داداگاكانی گشتی و شۆڕشی پارێزگای كوردستان
.قازی خەچەرلوو
قازی بەڕێوەبردنی تاوانەكان لە پارێزگای کوردستان
.قازی رۆستەمی
قازی_ لێكۆڵەری كۆماری ئیسلامی لە دادگاكانی شۆڕش و ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان
........................................................
سەرچاوەی هەواڵ : بێهزاد خۆشحاڵی

ن: عەلی زیرەك

--------------------------

ئاگاداری کنفرانس ساڵانه‌ی جونبش دموکراتیک یارسان

اخبار- دەنگوباس

وه‌ پاێ په‌ێره‌و و پروگرام جونبش دموکراتیک یارسان، کومیته‌ ناوه‌ندی وه‌زیفه‌ دێرێ له‌ فاسله‌ێ به‌ین دو کونگره‌، کنفرانسێک ئه‌را ئه‌ندامگه‌ل خوه‌ێ بگرێد.لە کونفرانسەکە کار وچالاکی تەشکیلاتی، گیرو گرفتەکان، هاڵسەنگاندن ئالوگورە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان و دیدگای تەشکیلاتەکە لە وەرانوەرێان و هەر ئەوجورە ڕیچارەکان خریەنە وەر باس. پیشنەهادەکان ئەڕا گPDF

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر