رژیم ایران در یک تصمیم گیری غیره منتظره یک گردان از سپاه قدس به سوریه اعزام نموده است.
ئاسایشی سلێمانی رێگه‌ی نه‌دا سمیناری 19ی گوڵان له‌م شاره به‌رێوه بچێت
راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سمیناری نۆزده‌ی گوڵان
سمیناری "19ی گوڵان، رۆژی مامۆستا" که بڕیار بوو به بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵیادی له سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و هاورێیانی له هۆڵی هونه‌ره جوانه‌کانی سوله‌یمانی به‌رێوه‌بچێ سه‌ره‌رای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پارێزگاری سوله‌یمانی دوو سه‌عات به‌ر له‌ده‌ستپێکردنی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه پێشی پێ‌گیرا.
ئێمه هه‌موو لایه‌نه یاساییه‌کانی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ به‌رێوه‌چونی سیمیناره‌که‌مان به پێی یاسا و رێنماییه تایبه‌تیه‌کانی پارێزگامان تێپه‌ڕاند و له رێکه‌وتی 5\5\2011 مؤڵه‌تی به‌رێوه‌بردنی سیمیناره‌که‌مان له هۆڵی هونه‌ره جوانه‌کان وه‌رگرت و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌رێوه‌چونی هه‌رچی باشتری سیمیناره‌که کرابوو که به‌داخه‌وه له‌دوایین کاته‌کاندا ئاسایشی سلێمانی نه‌یهێشت به‌ڕێوه بچێت.
له‌م سیمیناره‌دا بڕیار بوو پێشانگایه‌کی تایبه‌ت له وێنه و ده‌سنوسی شه‌هیده‌کان نمایش بدرێت و هه‌روه‌ها ویدئو ئاڕتێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان وریا بوداغی و کوردستان زرار به ناوی "نامه، خاک و ئاو" ئاماده کرا بوو.
هه‌روه‌ها له‌م سمیناره‌دا چه‌ند وتارێکی جدی فکری تیۆریک له‌مه‌ڕ که‌سێتی مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی و رۆڵ و کاریگه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری 23 گوڵان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئاماده کرابوو.
ناوی وتاره‌کان و نوسه‌ری بابه‌ته‌کان به‌مجۆره بوو:
1) چیرۆکی دوو نه‌وه، دۆکتۆر سه‌عیدی شه‌مس.
2) نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ، بێهزاد خۆشحاڵی
3) سفیران صلح کردستان در اوین، کاوه قاسمی کرماشانی
4) فه‌رزاد که‌مانگه‌ر مرۆڤێکی تراژیک، هادی محه‌مه‌دی
5) نرخی ئازادی له زیندانه‌وه تا هه‌ڵواسین، برایم فه‌رشی
6) به‌بۆنه‌ی یه‌که‌مه‌مین ساڵیادی ئێعدامی مامۆستا فه‌رزاد و هاوڕێیانی، ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
7) ئه‌زمونه‌کانی ژنێکی زیندانی، رۆئیا طلوعی
8) یادنامه‌ای از دامنه بیستون به سوی خورشید، سه‌میرا پوراندۆخت
9) ...
ئامانجی ئێمه له‌م سمیناره‌دا نرخاندن و شرۆڤه‌کردنی ته‌وه‌ره‌کان بوو که پێشتر دیاریمان کردبوو، هه‌روه‌ها ده‌مانویست به کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌ک و پیشاندانی چه‌ند ڤیدیۆئارتیک باسی لایه‌نی هونه‌ری و جوانیناسی ژیانی شه‌هیدانی 19 گوڵان بکه‌ین؛ که‌وابوو کاره‌که‌ی ئێمه کارێکی ته‌واو مه‌ده‌نی و مۆدێرن و شارستانی بوو و هه‌موو یاسا و رێساکانمان ره‌چاو کردبوو، ئاسایشی سلێمانی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سمیناره پێش هه‌موو شتێک ئوتۆریته‌ی خۆی خسته ژێر پرسیار.
ئێمه له ساڵیادی شه‌هیدانی 19ی گوڵان دا وێڕای رێز و ئێحترام بۆ ئامانجی به‌رزی ئینسانیان؛ وه
هه‌روه‌ها له رۆژی مامۆستادا وێڕای به‌رزبرخاندنی ده‌رسه‌کانی مامۆستا فه‌رزاد، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین که دیسکۆرسی مامۆستا فه‌رزاد و هاوڕێیانی په‌ره بستێنێ و هه‌وێنی یه‌کێتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد پێک‌بێنێ.
ئێمه لێره‌دا داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که زه‌حمه‌تیان کێشابوو و له رێگه‌ی دوور و نزیکه‌وه هاتبوون تا به‌شداری سمیناره‌که بن و سپاسی تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌که‌ین که بۆ ئاماده‌کاری ئه‌م سمیناره یارمه‌تیان داین.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری سمیناری "19ی گوڵان، رۆژی مامۆستا"
له کرده‌وه‌یه‌کی گوماناوییدا، ئاسایشی سلێمانی پێش له به‌ڕێوه‌چوونی سمیناری یادکردنه‌وه‌ی فه‌رزاد و هاوریانی ده‌گرێ
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ئه‌مرۆ 2 شه‌مه 19ی گولان، بڕیار بوو سمیناڕێک به سه‌ردێڕی " سمیناری نۆزده‌ی گوڵان" له یه‌که‌مین ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و هاوڕیانی دا له شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت. به‌م بۆنه‌وه به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م سمیناره، هه‌موو یاسا و رێساکانی حکوومه‌تی هه‌رێمیان ره‌چاوکرد و به شیوه‌ی فه‌رمی له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان داوای مۆڵه‌تی یاساییان بۆ به‌رێوه‌بردنی سمیناره‌کرد بوو، که له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه مۆڵه‌تی فه‌رمیی به‌ڕیوه چوونی سمیناره‌که ده‌رکرابوو. به‌ڵام ماوه‌یه‌کی کورت پێش ده‌سپێکردنی سمیناره‌که، ئاسایشی سلێمانی له شوێنی سمینار ئاماده ده‌بێت و به بیانووی پڕوپووچی هه‌ستیاریی هه‌لومه‌رج پێشی به به‌رێوه‌چوونی سمیناره‌که گرت.
بێگومان ئه‌و سمیناره کۆرێک بوو له شوێنێکی داخراودا (سالۆنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان ) و هیچ ئیمکانێک بۆ خۆپیشاندان یا ئیعتراز به دژی حکوومه‌تی هه‌رێمی تێدا به‌دی نه‌ده‌کرا، که له‌به‌ر چاوگرتنی "هه‌لومه‌رجی ناسک"ی پێویست بوایه. بۆیه ده‌بێ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی بڕیاری پێش پێ گرتنی وردتر بڕاونین. به گومانی ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سمیناره راسته‌وخۆ حکوومه‌تی ئێرانی وه‌ک جه‌نایه‌تکار و سه‌رکوتگه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد و باقی دانیشتوانی ئێران ده‌گرته نیشانه، و هاوکات نیشانه‌یه‌ک ده‌بوو له هاوپشتیی نه‌ته‌وه‌یی کوردانی باشوور و رۆژهه‌ڵات(که هه‌میشه داگیرکه‌ران وه‌حشتیان لێی هه‌یه)،ته‌نیا لایه‌نێک زیانی لێده‌بینی ده‌سه‌لاتی تاوانکاری ئیران بوو. بۆیه شێمای ئه‌وه ده‌کرێ که بڕیاری پێش پێگرتنی له کونسوڵگه‌ریی ئێرانه‌وه ده‌رچۆبێ و زۆر به‌داخه‌وه "ئاسایشی کوردستان" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حورمه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوه‌نده‌ی شکاندوه و بردوویه‌ته ژێر پرسیاره‌وه،وه‌ک گۆپاڵی ده‌ستی داگیرکه‌ر پێش به یادکردنه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانێک ده‌گرێ که‌له‌رێگه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌رزیی هاونیشتمانان‌یان دا گیانیان به‌خت کردوه.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌و کرداره نا ئه‌خلاقی و دژه دێموکراسی‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی که‌ین و به‌ینی رێبه‌رانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشوور له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران( به‌تایبه‌ت ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانی ئه‌و حکوومه‌ته)،ئه‌وپرسیاره رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه که :ئه‌رێ له هه‌رێمی کوردستان کێ بڕیار ده‌ره؟ کونسوولی ئێران یا ده‌سه‌لات فه‌رمی؟ چۆنه ئاسایش بڕیاری پارێزگار به‌هیچ ده‌گرێ و هیچ حیسابێکی بۆ ناکات. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی کێ دا‌یه؟
جێگه‌ی خۆیه‌تی که هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیی دانیشتووی ئوردووکانان له باشوور ئاگادار بکه‌ین گه‌لی کورد و چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسیی چاوه‌روانی هه‌ڵوێست‌یان ده‌که‌ن. بێگومان هه‌ڵوێست نه‌گرتن له‌مباره‌وه ده‌توانی گومان بخاته سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانیان.
۱ نظر:
شماییکه این سایت رو تاسیس کردین آن‌قدر پست و رزل و خوک صفت و پلید هستید که به قتل عام مردم سوریه و عراق اونهم به دست یه سری حرامزاده ی قصاب مثل خدتون میگین اعتراض مردمی ؟؟؟؟اخدا شما رو
لعنت کنه که مایه تفرقه بین مسلمانان هستید
ارسال یک نظر