دوو چالاکی بواری فه‌رهه‌نگیی بۆکانی قۆڵبه‌ست کرانناوهندی هه‌واڵ -بۆکان: ڕۆژه‌کانی دوهه‌م و سێهه‌می مانگی پووشپه‌ڕ، دوو چالاکی بواری فه‌رهه‌نگی به‌ناوه‌کانی ئیسماعیل مه‌ولانی و یۆنیسی سلێمانزاده له شاری بۆکان قۆڵبه‌ست کران. به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو دوو چالاکی کولتوری بۆکانی که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه خه‌ریکی کاری فه‌رهه‌نگی و کتێب‌فرۆشی له شاری بۆکانن به‌ناوه‌کانی سمایل مه‌ولانی و یۆنیس سلێمانزاده له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانه‌وه قۆڵبه‌ست کراون و به‌ره‌و شوێنێکی نادیاریان ڕاگویستراون و تا کاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه، بنه‌ماڵه‌کانیان له چاره‌نووسییان بێ هه‌واڵ ماونه‌ته‌وه. جیگه ئاماژه‌پێدانه که ئیسماعیل مه‌ولانی و یۆنیسی سلێمانزاده له که‌ش و هه‌وای هه‌ژاری و بێتفاقی کولتوری که ده‌ره‌نجامی به‌دیهێنانی ده‌یان ئاسته‌نگ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی مرۆڤی کوردی- سوننی مه‌زهه‌ب له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به وه‌ڕێخستنی کتێبفرۆشییه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند، خزمه‌ت به ئایین، کولتور و مه‌زهه‌بی خه‌ڵکی کورد ده‌که‌ن که به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتداران قووت ناچێ.
جگه له گرتنی ئه‌م دوو که‌سه که یه‌که‌میان خاوه‌ن و دووهه‌میان کرێکاری کتێبخانه‌ی ئیمام شافیعییه. هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کان چه‌ند سیستمی کامپیۆتێر، کتێب و نه‌وار و ... یشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و به هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه، هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه و ئه‌ویندارانی ئایین، فه‌رهه‌نگ و کولتوری کوردیشیان له شاری بۆکان و ناوچه پێک هێناوه.
----------------------------------------
ئێمە هەڕەشەمان لە کەس نەکردووە، چەواشەکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانە له ڕێگای چه‌ند که‌سێکی به‌ناو چالاکڤانی مه‌ده‌نی
لە راگەیەندراوێکدا لە ژێر ناوی بۆ ڕای گشتی کوردستان و جیهان، پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان رایدەگەیەنێ کە ماوەیەکە هێرشی بەدناو کردنی پارتەکەیان لە لایان کۆماری ئیسلامی بە هاوکاری کۆمەڵێک بە ناو چالاکوانەوە بەرێوە دەچێت.
راگەیەندراوەکە دەڵێت: "که ئه‌و که‌سانه‌ی که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئێمه ته‌هدیدی ژیانیمان کردوون و ئامانجی ئێمه‌ن، ڕاست نیه و ته‌نها چه‌واشه‌کاریه‌که که کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگای چه‌ند که‌سێکی به‌ناو چالاکڤانی مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆکه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات."
لە خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکە بخوێننەوە.
بۆ ڕای گشتی کوردستان و جیهان
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕامانگه‌یاندبوو که له دژی پاڕتیمان قۆناخێکی ڕه‌شکردن و به تیرۆریست نیشان دانی په‌ژاک له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمه‌ڵێک که‌سی گرێدراوی، به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردودا بۆ تیشک خستنه سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و هێرشانه هه‌وڵماندا له ئاست ڕاگه‌یاندنیدا گه‌له‌که‌مان و ڕای گشتی ئاگادار بکه‌ینه‌وه و مافی دیموکراتیکی خۆمان به‌کار بهێنین.
به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند که‌سێک ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه‌یان وه‌ک ئامرازێک بۆ ناوبانگ ده‌رخستنی خۆیان به‌کار ده‌هێنن و له‌و ڕێگایه‌وه ڕۆڵێکی نوێ له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی دژه په‌ژاک بۆ خزمه‌تکردن به کۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌بینن.
لێره‌دا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که په‌ژاک تێکۆشانێکی دیموکراسیخواز له پێناو وه‌دیهێنانی مافه‌کانی دیموکراتیکی گه‌لی کورده. په‌ژاک ده‌رئه‌نجامی پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ته‌کانی نادیموکراتیک و سه‌رکووتکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه و یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین ئامانجه‌کانی په‌ژاک سازدانی که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام و دیموکراتیک و خوڵقاندنی زه‌مینه‌ی شیاو بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕینه. هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک په‌ژاک ئه‌وه به مافی خۆمان ده‌زانین که له کاتی پێویست و گونجاو‌دا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیکه‌کانی گه‌له‌که‌مان وه‌ڵامی پێویست به هه‌ر چه‌شنه هێرش و هه‌وڵدانێکی چه‌واشه‌کاریانه بده‌ینه‌وه.
له کۆتاییدا ڕاده‌گه‌یێنین که ئه‌و که‌سانه‌ی که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئێمه ته‌هدیدی ژیانیمان کردوون و ئامانجی ئێمه‌ن، ڕاست نیه و ته‌نها چه‌واشه‌کاریه‌که که کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگای چه‌ند که‌سێکی به‌ناو چالاکڤانی مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆکه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له دژی هێنانه کایه‌ی فه‌زای توندوتیژی و تیرۆرین و هیچ یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که بانگه‌شه ده‌کرێت، ئامانجی له‌شکه‌ری ئێمه نین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK)
---------------------------------------
ورده‌كاریی و ناوی بنكه‌كانی دابه‌شكردنی فۆرمی دامه‌زراندن له هه‌ولێر بخوێنه‌وه |
|
| | |
سایتی هه‌ولێر = سلێمان تاشان
دوێنێ دووشەممە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، فۆڕم و مۆری دامەزراندن لە لایەن چەند هاووڵاتییەکەوە دەڕفێندرێت و پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕم پەک دەخات.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەیش، وێڕای ڕەتکردنەوەی فۆڕمەکانی دوێنێ، بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە بە سیستەمێکی نوێ لە 20 بنکەی پایتەختدا، فۆڕم دابەش بکرێت.
دوێنێ تا سەعات 11ـی سەرلەبەیانی، بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە، ژمارەیەکی زۆری داواكارانی دامەزراندن ڕاوەستابوون و چاوەڕێ بوون کە فۆڕمی دامەزراندنیان پێ بدرێت، بەڵام دوای ئەوەی کە لە سەعاتی یەكەمی پێدانی فۆڕمدا بنکەی دابەشکردنی فۆڕم لە لایەن هاووڵاتیانەوە داگیر كرا، پێدانی فۆڕم ڕاوەستێندرا و هەموو ئەو کەسانەیش کە فۆڕمیان وەرگرتبوو، مافیان دەفەوتێت.
ژمارەیەک داواکاری دامەزراندن فۆڕمی دڕاویان بە دەستەوە بوو و باسیان لەوە کرد کە لە کاتی هێرشکردنەسەر بنکەی دابەشکردن، ئەو فۆڕمانەیان لەسەر زەوی هەڵگرتووەتەوە.
داواخوازانی دامەزراندن، ڕەخنەیان لە چۆنیەتیی دابەشکردنی فۆڕمەکان دەگرت و پێیان وا بوو كە دابەشکرنی فۆڕم تەنیا لە یەک بنکەدا، کێشەی لەم شێوەیەی لێ دەکەوێتەوە.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی پەروەردەی گشتیی هەولێر (عومەر عەلی ئەحمەد) کە ژووری کارەکەی لە لایەن هاووڵاتیانەوە تێک درابوو، بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت:” ئێمە خەریکی پێدانی فۆڕم و پاشان مۆرکردنی فۆڕمەکان بووین، بەڵام وردە وردە ژمارەی داواکاران زۆر بوو و هێرشیان کردە سەرمان و وێڕای شکاندنی مێزەکە، سەرجەم فۆڕمەکانیان دزی و هەندێکیان دڕاند و مۆرەکەیشیان لێ ستاندین و ئیتر ئێمەیش ناچار بووین پڕۆسەکە بوەستێنین.”
پێویستە بگوترێت، بەشیک لە شووشە و مێزەکانی چەند ژوورێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە بە هۆی هێرشی هاووڵاتیانەوە شکێندرابوون.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر (پاکیزە تەڵعەت)، بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” ئەوەی خستە ڕوو كە سەرەڕای ئەوەی ئەوان مۆڵەتی 15 ڕۆژیان بە هاووڵاتیان داوە کە فۆڕم وەربگرن، بەڵام هاووڵاتیان لە وەرگرتنی فۆڕم هاوکارییان نەکردوون و کێشەیان بۆ خۆیان و بۆ پەروەردەیش دروست کرد.
کۆمەڵێک قوتابی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی فۆڕم بوون، باسیان لەوە دەکرد کە فۆڕم بە واستە لە لایەن فەرمانبەرانەوە دابەش کراوە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم بۆچوونانە، پاساوی ئەوەی هێنایەوە، كە مادام هەموو کەسێک بۆی هەیە فۆڕم وەربگرێت، پێویست بە هیچ واستەیەک ناکات.
جێگەی باسە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی 25 هەزار كەسی داوە بۆ ساڵی 2011 و لەو ژمارەیەیش 40% بۆ پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان و 36% بۆ پارێزگای هەولێر و 24%ـیش بۆ پارێزگای دهۆك دەبێت.
لە پارێزگای هەولێر، بڕیارە 50 هەزار فۆڕمی دامەزراندن دابەش بكرێت، کە لە دوای هەڵسەنگاندن 8 هەزار و 500 کەس دادەمەزرێن و لەو ژمارەیەیش 2 هەزار و 700ـیان پشکی پەروەردە دەبێت كە لەو ژمارەیەیش 800 کەس بۆ مامۆستای بنەڕەتی، هەزار و 200 مامۆستای ئامادەیی و 700 کەسکیش لە بەشی خزمەتگوزاری وەردەگیرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، ئەوەیشی خستە ڕوو كە هەموو ئەو کەسانەی دوێنێ دووشەممە فۆڕمیان وەرگرتووە، فۆڕمەکانیان هیچ سوودێکی نییە و بە گوێرەی سیستەمێکی نوێ لە شاری هەولێر، 20 بنکەیان دەستنیشان کردووە کە بە مۆری نوێ، فۆڕمی دامەزراندن بە هاووڵاتیان بدەن.
تا ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر بە گوێرەی سیستەمی پێشوو زیاتر لە 13 هەزارو 800 داواکاری دامەزراندن پێشکەش کراوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە ڕێگەی ئەو فۆڕمانەیشەوە نزیک لەم ژمارەیە هاووڵاتیان لە پەروەردەدا داوای دامەزراندن بکەن، بەڵام (پاکیزە تەڵعەت) جەختی لەوە کردەوە کە بە گوێرەی پێداویستی و لە هەمان کاتدا پسپۆڕیی و تایبەتمەندییە زانستییەکانی کەسی داواکار، دادەمەزرێن و دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو ئەولەوییەتیان هەیە و هەر کات هیچ کەسێک لە دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو نەما، ئەو کات دەرچووانی ئەمساڵ بۆیان هەیە دابمەزرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەر-دە، باسی لەوەیش کرد كە ئەو کەسانەی لە دوو شوێنی جیا فۆڕمی دامەزراندن پڕ دەکەنەوە، مافیان دەفەوتێت.
جێگەی باسە، بۆ ساڵی خوێندنی 2011 -2012 لە سنووری پەروەردەی پارێزگای هەولێردا، 139 مامۆستای زمانی کوردی، 89 مامۆستای زمانی عەرەبی، 154 مامۆستای زمانی ئینگلیزی، 150 مامۆستای بیرکاری، 89 مامۆستای زانستەکان، 62 مامۆستای کۆمەڵایەتی، 46 مامۆستای هونەر، 42 مامۆستای وەرزش، 14 مامۆستای باخچەی ساوایان، و15 مامۆستای کۆمپیوتەر بۆ پۆلەکانی 1 تا 6ـی بنەڕەتی دادەمەزرێن، کە ژمارەی سەرجەمیان دەگاتە 800 مامۆستا، هەروەها ئاماری ژمارەی پێویست لە مامۆستایانی پسپۆڕی بۆ پۆلەکانی 7 تا 12 بەم شێوەیە دەبێت: 107 مامۆستای زمانی کوردی، 157 مامۆستای زمانی عەرەبی، 137 مامۆستای زمانی ئینگلیزی، 153 مامۆستای کۆمەڵایەتی، 226 مامۆستای بیرکاری، 93 مامۆستای کیمیا، 83 مامۆستای فیزیا، 85 مامۆستای زیندەوەرزانی، 36 مامۆستای زانست، 51 مامۆستای کۆمپیوتەر، 44 مامۆستای وەرزش، 28 مامۆستای هونەر، دادەمەزرێن کە کۆی گشتییان دەکاتە هەزار و 200 مامۆستا.
لیستی ناوی ئەو بنکانەی کە فۆڕمی دامەزراندنیان لێ دابەش دەکرێت بۆ دەرچووانی پەیمانگەکان بە مەبەستی دامەزراندن وەکوو مامۆستای قۆناغی بنەڕەتی:
1-قوتابخانەی 11ـی ئەیلوولی بنەڕەتی لە گەڕەکی شۆڕش. 2-قوتابخانەی هاواری بنەڕەتی لە گەڕەکی سەڵاحەددین. 3-مەهابادی بنەڕەتی لە گەڕەکی ڕاپەڕین. 4-دیلانی بنەڕەتی لە گەڕەکی برایەتی. 5-پیرەمێردی بنەڕەتی لە گەڕەکی باداوە. 6-دڵی کوردستانی بنەڕەتی لە گەڕەکی (99/زانکۆ). 7-مەمی بنەڕەتی لە گەڕەکی ئازادی. 8-شەڕەفکەندیی بنەڕەتی لە گەڕەکی نەورۆز. 9-کۆچەری بنەڕەتی لە گەڕەکی کوردستان. 10-حەسارۆستی بنەڕەتی لە گەڕەکی بەختیاری.
لیستی ئەو بنکانەی کە فۆڕمی دامەزراندنیان لێ دابەش دەکرێت تایبەت بە دەرچووانی کۆلێژەکان بە مەبەستی دامەزراندن وەکوو مامۆستای ئامادەیی:
1-ئامادەیی گەلی کوڕان لە گەڕەکی مامۆستایان. 2-ئامادەیی ئەحمەدی خانی لە گەڕەکی مەهاباد. 3-ئاسۆی بنەڕەتی لە گەڕەکی نەورۆز. 4-ئامادەیی ڕۆژی نوێ لە گەڕەکی کوێستان. 5-ئامادەیی (بارزانیی نەمر) لە گەڕەکی ئازادی. 6-ئامادەیی هێمنی کوڕان لە گەڕەکی شادی. 7-هەڵگوردی بنەڕەتی لە گەڕەکی مەلایان. 8-وەلی دێوانەی بنەڕەتی لە گەڕەکی کرێکاران. 9-ئامادەیی کوردایەتی لە گەڕەکی برایەتی. 10-ئامادەیی کارۆخ لە گەڕەکی ڕووناکی. |
|
-----------------------------------------
پاک دژ بە پەیوەندیەکانی حدکا لەگەڵ رەزا پەهلەوی بە توندی هەڵوێستی گرتناوەندی هەواڵ: لە دوای وتووێژێکی راستەوخۆی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەک تەلەفزیۆنی تیشک، کە زمانحاڵی حدکایە ئاشکرای کرد کە لەگەڵ رەزا پەهلەوی پێوەندییان هەیە و چەند جارێکیش بەیەکەوە دانیشتنیان بووە و مستەفا هیجری لەم دواییانەدا لە پاریس لەتەکیاندا کۆبۆتەوە.
هەر بەم بۆنەیەوە کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئازادیی کوردستان لە راگەیەندراوێک دا ئەو پەیوەندییانەی حدکا و رەزا پەهلەوی پرۆتستۆ دەکات و هەڵوێستی توند دژ بە حدکا دەگرێت.
راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی ناوەندی پاک دروست کردنی پەیوەندی حدکا لەتەک رەزا پەهلەوی بە جێی‌ڕامان و، له هه‌مانکاتدا غه‌ریب و فامنه‌کراو و پرسیارهه‌ڵگره دادەنێت.
بەیاننامەکە پێناسەی مێژووی رەزا شا و باو باپیرانی دەکات و لاپەڕەی مێژووی جینایەتەکانیان لە حاست نەتەوەی کورد هەڵدەداتەوە و دەڵێ: "کوڕی شای ئێران که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی ئاسایی نییه، میراتگری سیاسیی باو و باپیرێکه که له مێژووی کورددا گه‌وره‌ترین که‌سه‌ر و خه‌ساریان به کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، گه‌یاندووه" و "کوشتاری بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌مان له لوڕستان، داگیرکردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵک و تاڵان و بڕۆیه‌کی که ره‌زاشا له کوردستان بۆ داگیرکردنی ماڵ و مڵکی کورد وهڕێیخست" و "له‌برسان کوشتن و قات و قڕیی خستنه ناو گه‌لانی بێده‌ره‌تانی ئێران کە به‌شێکی زۆریان کورد بوون" و "کوشتن و سه‌ربڕینی ناجوامێرانه‌ی سمکۆ" و" پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان و هه‌ڤاڵانی به فه‌رمانی ئه‌و پاشا جهوانبهخته دێموکراته له سێداره‌دران!!!" و "هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌ما و پایه‌ی شۆڕشی کورد به په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر"و "سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی بزووتنه‌وه چه‌کدارییه‌که‌ی ساڵه‌کانی 46-47 و شه‌هید کران و هه‌ڵواسینی سه‌رکرده‌کانی"
بەیاننامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پاک پرسیار ئاراستەی مستەفا هیجری و حدکا دەکات کە "ئێمه و هه‌موو رۆڵه‌یه‌کی کورد مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه له حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بپرسین که له" فکر" و سیاسه‌تی شازاده‌دا چ گۆڕانێک رووی داوه که ده‌رگای پێوه‌ندی و دانیشتنی بۆ خراوه‌ته‌سه‌ر پشت؟ سه‌ربڕینی سمکۆی به‌تاوان ناسیوه؟ له‌سێداره‌دانی پێشه‌وای کوردی مه‌حکووم کردووه؟ سیستمه سیاسییه‌که‌ی باو و باپیری به‌ر رهخنهداوه؟ ماڵ و دارایی دزراوی پێبڕاوی کورد و نه‌ته‌وه بندهسهتهکانی ئێرانی بۆ خاوه‌نه‌کانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه؟"
دەقی بەیاننامەکە لە خوارەوە بخوێننەوە:
به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پێوه‌ندیی سیاسی له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، له دیمانه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی کوڕی ئاخرین پاشای پێشووی ئێران که لایه‌نگرانی به ''وهلیعەهد و پاشای دادێی ئێران" ناودێری ده‌که‌ن و خوازیاری دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی له ئێرانن، پێوه‌ندیی سیاسیی دامه‌زراندووه.
بڕیارێکی ئه‌وتۆ له‌لایان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه جێی‌ڕامان و، له هه‌مانکاتدا غه‌ریب و فامنه‌کراو و پرسیارهه‌ڵگره.
کوڕی شای ئێران که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی ئاسایی نییه، میراتگری سیاسیی باو و باپیرێکه که له مێژووی کورددا گه‌وره‌ترین که‌سه‌ر و خه‌ساریان به کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، گه‌یاندووه. کوشتاری بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌مان له لوڕستان، داگیرکردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵک و تاڵان و بڕۆیه‌کی که ره‌زاشا له کوردستان بۆ داگیرکردنی ماڵ و مڵکی کورد وهڕێیخست، که‌متر له جینایه‌تی موکری قڕانی سه‌فه‌وییه‌کان نه‌بووه. له‌برسان کوشتن و قات و قڕیی خستنه ناو گه‌لانی بێده‌ره‌تانی ئێران که تێیدا 11 ملوێن له حه‌شیمه‌تی ئێران به چاوقوڵکه و تاعوون و برسێتیی له ناوچوون و به‌شێکی زۆریان کورد بوون، وه‌ک گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژیی له‌جیهانی سه‌رده‌می ره‌زاشادا، دێته ئه‌ژمار. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا بووه که هه‌موو داهاتی نه‌وتی ئێران که ده‌کرا پێشی ئه‌و قات و قڕی و بێ دا‌و و ده‌رمانییه‌ی پێبگیرێ، له ده‌ره‌وی وڵات خراوه‌ته نێو حیسابی بانکیی ره‌زاشا و له‌ئاخریش دا ڕیاڵێکی به خه‌ڵکی ئێران نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌ی کوشتن و سه‌ربڕینی ناجوامێرانه‌ی سمکۆ، بۆ کورد چۆن له‌بیرده‌کرێ؟ به‌شداریکردنی ره‌زاشا له تواندنه‌وه‌ی شۆڕشی ئارارات و هاوده‌ستی کردن له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان، به‌شێکیتری بیره‌وه‌رییه تاڵه‌کانی باو‌و کاڵمانن.
دوای ڕاکردنی ره‌زاشا و هاتنه سه‌رکاری کوڕه‌که‌ی که له سه‌ره‌تادا به"دێموکرات و شای جه‌وانبه‌خت" ناودێر ده‌کرا، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان و هه‌ڤاڵانی به فه‌رمانی ئه‌و پاشا جهوانبهخته دێموکراته له سێداره‌دران. ئه‌وه‌ش مێژوویه‌کی هێنده کۆن نییه.ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، سه‌نه‌دی به خوێن نووسرای قازی و یاران و ڕێبوارانی رێگهیهتی. تۆ بڵێێ کورد هه‌ر وا به‌ئاسانی له‌و جینایه‌ته ببوورێ؟ باوکی" شازاده" روخێنه‌ری کۆمار و قاتڵی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستانه. جینایه‌تێک که باوکی" شازاده" دژ به کوردی کردووه دژ به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رزه‌وی نه‌کراوه. هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌ما و پایه‌ی شۆڕشی کورد به په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر، سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ کورد قڕانی ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌دام حسه‌ین. تۆبڵێی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکرات سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی بزووتنه‌وه چه‌کدارییه‌که‌ی ساڵه‌کانی46-47 و شه‌هید کران و هه‌ڵواسینی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و بزووتنهوهیهشیان له‌بیر چووبێته‌وه؟
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئازاده و ده‌توانێ ئه‌و کاره بکا. ده‌توانێ وه‌کو چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ پان ئیرانیسته‌کان ببێته هاوپه‌یمان و کورد به‌قه‌وم ناو ببا، ده‌توانێ کۆماری کوردستان به"حکومه‌تی محه‌للی" پێناسه بکا و تا ئاستی "ئۆتۆنۆمی" دایبه‌زێنێ، ده‌توانێ دێموکراسی بۆ ئێران بخاته‌پێش مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کورد. به‌ڵام ئێمه و هه‌موو رۆڵه‌یه‌کی کورد مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه له حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بپرسین که له" فکر" و سیاسه‌تی شازاده‌دا چ گۆڕانێک رووی داوه که ده‌رگای پێوه‌ندی و دانیشتنی بۆ خراوه‌ته‌سه‌ر پشت؟ سه‌ربڕینی سمکۆی به‌تاوان ناسیوه؟ له‌سێداره‌دانی پێشه‌وای کوردی مه‌حکووم کردووه؟ سیستمه سیاسییه‌که‌ی باو و باپیری به‌ر رهخنهداوه؟ ماڵ و دارایی دزراوی پێبڕاوی کورد و نه‌ته‌وه بندهسهتهکانی ئێرانی بۆ خاوه‌نه‌کانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه؟
پارتی ئازادیی کوردستان، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی نیوه‌ڕۆکی رزگارییخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که کورد و هێزه سیاسیه‌کانی زیاترین پێوه‌ندیی و پشتیوانیی بۆ بزووتنه‌وه و ئامانجه‌کانی دروست بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌شدا، پێویسته کۆمه‌ڵێک پرێنسیپ و سنووری سیاسی و ئه‌خلاقی له‌به‌ر چاو بگیردرێن و به‌هیچ بیانوویه‌ک پشت گوێ نه‌خرێن. چوونکه سیاسه‌تکردن به وه‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌خلاقی سیاسیی، سیاسه‌ته و سیاسه‌تی سه‌رکه‌وتوو پاراستنی پرێنسیپی گه‌ره‌که.
تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی و میراتگرانی سه‌ڵته‌نه‌تی په‌هله‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، پارتی ئازادیی کوردستان، ئه‌وه به‌یه‌کێک له‌سنووره سیاسی و ئه‌خلاقییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ده‌زانێ که نه‌ده‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێشێل بکرێ. ئه‌وه راسته‌که کوڕ به‌هۆی پێوه‌ندیی خوێنییه‌وه ناکرێ به‌رپرس بێ له‌ئاکار و کرده‌وه‌ی باو و باپیرانی، به‌ڵام، کاتێ مه‌سه‌له‌ی میراتگریی سیاسی دێته‌گۆڕێ، به‌رپرسیارێتی لێده‌که‌وێته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی سیمبولی سته‌مێکی مێژوویی له کورد و گه‌لانی ئێرانن. ره‌زا په‌هله‌وی میراتگری تاج و ته‌ختی باوک و سیسته‌مێکی سیاسییه که بناخه‌که‌ی له‌سه‌ر قڕکردنی کورد دانرا بوو. چاره‌ڕه‌شیی گه‌لی کورد و هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئاخوندیی ئاکامی حکومه‌تی پاشایه‌تیی په‌هله‌وییه‌کان بوو. له روانگه‌ی ئێمه‌وه تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان به‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌دا به‌مانای له‌بیرکردنی ئه‌و هه‌موو جینایهتهنییه و ناتوانێ میراتگرانی تاج و ته‌ختی په‌هله‌وی له‌ژێر باری به‌رپرسایه‌تی ده‌ربێنێ.
له‌م رووه‌وه پێویسته هه‌ر جۆره پێوه‌ندیی و دانیشتنێکی سیاسی له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌ویی میراتگریی سیاسیی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌ویی بهمهحکووم کردنی ئه‌و تاوانانه ببه‌سترێنه‌وه که باو و باپیری ده‌رهه‌ق به‌کورد کردوویانه. ده‌نا ئه‌وه رێگا بۆ دوژمنانی کورد ئاسان ده‌کا که هیچکات به‌رانبه‌ر به تاوان و جینایه‌ته‌کانیان خۆ به‌به‌رپرس و وه‌ڵامده‌ر نه‌زانن.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر