آقای جلال طالبانی مثل اینکه کردها پیش شما هیچ ارزشی ندارند تنها دشمنان ملت کرد پیش شما با ارزش هستند؟
باشه مام جه‌لال بۆ ئه‌ونده ئیمامه گۆربگۆره‌کی خۆش ئه‌ویت؟ ئه‌گر راست ده‌کات بۆ کورد خه‌باتی کردۆه خۆ خۆمینی به هه‌زاران کوردی رۆژهه‌لاتی کۆشتۆه جا نازانم تاکی خه‌یانته خۆفرۆشی مه‌راسیمی سالیادی شه‌هید فه‌رزادی که‌مانگر ریگا ی پی نه‌درا له سلیمانی به‌لام ئه‌وی وا جیگای داخه ئه‌وییه که راستۆخۆ ته‌لڤیزیونی کورد سات باسی ئیمامه گۆربگۆره‌کی مامه ده‌کات
http://www.kurdsat.tv/Direje_K
سلێمانی.. مه‌راسیمی ساڵیادی كۆچى دوایی ئیمام خومه‌ینى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ 4\6، له هۆڵى رۆشنبیرى شارى سلێمانى كونسوڵگه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران به ئاماده‌بونى نوێنه‌رانى ژماره‌یه‌ك له حزبه‌كانى كوردستان‌و مامۆستایانى ئاینى‌و شێخانى ته‌ریقه‌ت مه‌راسیمى یادى 22 ساڵه‌ى كۆچى دوایی حه‌زره‌تى ئیمام خومه‌ینى (ره‌حمه‌تى خواى لێبێت) رێكخست، مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دواتر په‌یامى سه‌رۆك مام جه‌لال له‌لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجیه‌وه خوێندرایه‌وه كه حه‌زره‌تى ئیمام خومه‌ینى به زانایه‌كى گه‌وره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌سفكردبوو كه به‌رده‌وام هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى‌و برایه‌تى‌و پێكه‌وه ژیان بووه‌و هه‌موو كات ئیمام خومه‌ینى پشتیوانى له شۆڕشى نوێى گه‌له‌كه‌مان‌و مافه‌كانى گه‌لى كورد كردووه، هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك مام جه‌لال دا هاتبوو یادكردنه‌وه‌ى كۆچى دوایی ئیمام خومه‌ینى له هه‌رێمى كوردستان‌و شارى سلێمانى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مێژووى دۆستایه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران‌و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌و رۆژ به رۆژ گه‌شه‌سه‌ندنى ته‌واو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند وته‌یه‌كى تر له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تى ئاینى‌و نوێنه‌رى ژماره‌یه‌ك له حزبه‌كانى كوردستان پێشكه‌شكران كه له هه‌موو وته‌كاندا به گرنگیه‌وه باس له رۆڵى حه‌زره‌تى ئیمام خومه‌ینى كرا له روه‌كانى ئاینى‌و سیاسیه‌وه كه به‌رده‌وام پاڵپشتى ئاشتى‌و برایه‌تى نێوان گه‌لان‌و مه‌زهه‌به‌كان بووه ئه‌وه‌ش ته‌ئكیدكرایه‌وه كه ئیمام خومه‌ینى رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه له رزگاركردنى گه‌لى ئێران له‌ژێر ده‌ستى‌و زوڵم‌و زۆر كه به‌رهه‌مه‌كه‌ى دروستبوونى كۆمارى ئیسلامى ئێران بووه.
http://www.kurdsat.tv/Direje_K.aspx?Cor=Hewal&CoriWene=1&Jimare=12991
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر