Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مرداد ۱۶, یکشنبه

کوردستانی - کونسولخانەی گشتی بەریتانیا روونکردنەوەیەک لەبارەی راپرسی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بڵاو دەکاتەوە


کوردستانی - کونسولخانەی گشتی بەریتانیا روونکردنەوەیەک لەبارەی راپرسی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بڵاو دەکاتەوە

Peyamnerھەولێر ٧ ئاب / ئۆگۆست کونسولخانەی گشتی بەریتانیا لەھەرێمی کوردستان لەروونکردنەوەیەکدا رەتی دەکاتەوە حکومەتی وڵاتەکەی کەمپی کۆکردنەوەی واژوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پێکھێنا بێت.


کونسولخانەی گشتی بەریتانیا روونکردنەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکردۆتەوە و کۆپیەکی تایبەتی دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتووە و تێیدا ھاتووە; کەمپینی کۆکردنەوەی واژوو لەلایەن خەڵکی ئاساییەوە پێکھێندراوە، نەک لەلایەن حکومەتی بەریتانیا، ھەرچەند راپرسیەکە لەسەر ماڵپەڕێکی حکومەتی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە ئەمە بەشێک بێت لەسیاسیەتی حکومەتی بەریتانیا، بەڵکو ئەمە رەنگدانەوەی ئەوەیە کە تاکە کەسەکان حەزدەکەن حکومەتی بەریتانیا یارمەتی دامەزراندنی دەوڵەتی کورد بدات.

لەبەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا، کونسولخانەی گشتی بەریتانیا جەختی کردۆتە سەر ئەوەی کە حکومەتی بەریتانیا پشتگیری تەواو لەمافەکانی ھەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراق دەکات لەچوارچێوەی عێراقی فیدرالی یەکگرتوو.

م . ت

سه‌ر چاوه‌ پیامنیر
////////////////////////////////
له‌ هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی سوریا بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران 29 كه‌س كوژروان
Peyamnerهه‌ولێر 7 ئاب/ئۆگۆست (PNA)- هێزه‌كانی سوریا بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ تانك و چه‌كی شه‌ڕ هێرشیان كرده‌ سه‌ رشاره‌كانی حومس و دێره‌زور له‌ رۆژهه‌ڵاتی سوریا.

به‌ پێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ له‌ شاری دێره‌زور تا ئێستا بیست كه‌س كوژروان و شایه‌تحاڵه‌كان باس له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی زیاتر له‌ سه‌د تانك بۆ ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به‌ گواستنه‌وه‌ له‌ زاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێت، دوای نۆ رۆژ گه‌مارۆدان و كه‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خواردنمان هه‌یه‌.

له‌ شاری حوله‌ تا ئێستا نۆ كه‌س كوژروان و له‌وانه‌ منداڵێكی تێدا بووه‌.

شاری حه‌ماش له‌ چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه‌ گه‌مارۆ دراوه‌.
----------------------------------------------

سه‌رۆكی پژاك سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مریكاش ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

image
حاجى ئه‌حمه‌دى: 300 سه‌ربازى سوپاى ئێرانمان كوشتووه‌

رووداو-سوێد
سه‌رۆكی پارتی ژیانه‌وه‌ی كوردستان "پژاك" ده‌ڵێ هێزه‌كانیان زیاتر له‌ 300 سه‌ربازی سوپای ئێرانیان كوشتووه‌ كه‌ له‌نێویان سێَ ژه‌نه‌ڕاڵ و 15 فه‌رمانده‌ی باڵای تێدایه‌، له‌كاتێكدا ته‌نیا 16 چه‌كداریان لێكوژراوه‌ له‌میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ دوو هه‌فته‌یه‌ی له‌نێوان ئه‌وان و هێزه‌كانی ئێران له‌سه‌ر سنووری ئێران-عێراق روویاندا.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی Newsmax له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد، ره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی پژاك رایگه‌یاند كه‌ گروپه‌كه‌ی له‌وه‌وپێش ئاگادار بوون كه‌ هێزه‌كانی ئێران به‌نیازبوون هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنه‌كه‌كانیان له‌نزیك چیای قه‌ندیل و ئه‌وانیش تاكتیكی گه‌ریلاییان به‌كارهێناوه‌ تاوه‌كو هێزه‌كانی ئێران بگه‌ڕێننه‌وه‌ دواوه‌ بۆ نێو خاكی ئێران.
له‌وباره‌یه‌وه‌ حاجی ئه‌حمه‌دی گوتی " ئێستاكه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه‌ پژاك چه‌ند به‌هێزه‌. بۆ كورد، قه‌ندیل وه‌كو مه‌ككه‌ی لێهاتووه‌ و له‌وێ ئێمه‌ به‌هێزی خۆمانمان سه‌لماند".
له‌ 16ی ته‌ممووزی رابردوو، هێزه‌كانی ئێران هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانی پژاك و زه‌ره‌رێكی زۆریان پێگه‌یاند و حاجی ئه‌حمه‌دیش دان به‌وه‌دا ده‌نێت و ده‌ڵێ " له‌ یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕه‌كه‌دا 8 چه‌كدارامان له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ له‌ده‌ستدانێكی گه‌وره‌ بوو".
سه‌ره‌ڕای ئه‌و زه‌ره‌رانه‌، چه‌كدارانی پژك توانیان هێزه‌كانی ئێران بگه‌ڕێننه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.
له‌ چه‌ند رۆژی دواتر، سه‌ربازانی ئێرانی چه‌ندین هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پیاده‌ بچنه‌ سه‌ر چیای قه‌ندیل به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه‌ سه‌ر بنه‌كانی پژاك.
له‌وباره‌یه‌وه‌ حاجی ئه‌حمه‌دی گوتی " شه‌ڕكردنه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ نزیك بوو، ئه‌وان نه‌یانده‌توانێ ته‌كنه‌لۆژیاكانیان دژی ئێمه‌ به‌كاربێنن".
له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا شه‌ڕه‌كه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ نێو خاكی ئێران و چه‌كدارانی پژاك ده‌ستیان كرد به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئێران و له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی پژاك گوتی " له‌ یه‌كێك له‌ هێرشه‌كاندا بۆ سه‌ر پاسدارانی ئێرانی، یه‌كێك له‌ گه‌ریلا ئافره‌ته‌كانمان به‌ته‌نیا 15 سه‌ربازی ئێرانی كوشتبوو، ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ جیهانی ئیسلامیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ نه‌ك ئافره‌ت به‌ یه‌كسان ته‌ماشا ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وان پاڵه‌وانیشن".
نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40ی گه‌ریلاكانی پژك ئافره‌تن، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی پارته‌ كورده‌ نه‌ریتخوازه‌كانی ئێران كه‌ له‌ چالاكییه‌كانیاندا ئافره‌تیان بێبه‌ش كردووه‌ و له‌مدوایه‌شدا سێ له‌ 16 كوژراوه‌كه‌ی پژاك، ئافره‌ت بوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئێران، چیرۆكی شه‌ڕه‌كه‌ زۆر جیاواز له‌وه‌ی پژاك ده‌گێڕنه‌وه‌، به‌ڵام رۆژنامه‌ی كه‌یهانی ئێرانی ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ 22ی ته‌ممووزی رابردوو ژه‌نه‌ڕاڵێك و پێنچ فه‌رمانده‌ی باڵاده‌ست كوژراون.
هه‌روه‌ها ئێران ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ناچار بووه‌ فه‌رمانده‌ی به‌ئه‌زموونی شه‌ڕی ئێران و عێراقی ساڵانی 1980كان بانگهێشت ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی زۆر له‌ ئه‌فسه‌ری له‌ده‌ستداوه‌ له‌میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی دژی پژاك.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكی پژاك ده‌ڵێ " ئه‌و له‌ده‌ستدانه‌ زۆره‌، وره‌یان رووخاندووه‌ و ده‌ستیانكردووه‌ به‌ هێنانی هێزی نوێ بۆ ناوچه‌كه‌".
ئه‌حمه‌دی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدان به‌وه‌ی بیسه‌لمێنتێت كه‌ توركیا هاوكاری ئێرانی كردووه‌ له‌م شه‌ڕانه‌ی ئه‌مدواییه‌دا و له‌وباره‌یه‌وه‌ ناوبراو گوتی " كه‌سانی ئێمه‌ چه‌ندین جار تانكی توركیا بینوویه‌ كه‌ له‌نێو سنووری ئێران و توركیادا رۆیشتن و یارمه‌تی هێزه‌كانی ئێرانیان داوه‌".
هه‌روه‌ها گوتیشی " توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌كاردێنێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا. ئه‌وان به‌ئاشكرا به‌ واشنتن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ لاواز بكه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ تاران پته‌وتر ده‌كه‌ین".
سوپای ئێرانی هه‌وڵیدا كورده‌كانی ئێران كۆبكاته‌وه‌ له‌دژی پژاك شه‌ڕ بكه‌ن و بڕی 1800 دۆلار به‌خشیووه‌ته‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ شه‌ڕ بكات.
هه‌روه‌ها ئێران چه‌كدارانی ئه‌نسار و ئیسلامیشی به‌كارهێنانه‌وه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا و سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی ئه‌و گروپه‌ توندڕه‌وه‌ش، حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێ " مه‌به‌ستی ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پژاك له‌ قه‌ندیل ده‌ربكات و له‌جێگه‌یان ئه‌نسار و ئیسلام و قاعیده‌ و حزبوڵڵا دابنێت و ئه‌گه‌ریش قه‌ندیل نه‌مێنێت، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئێرانه‌وه‌ و به‌مه‌ش ئێران ده‌توانێ كۆنتڕۆڵی سه‌رانسه‌ری عێراق بكات و ترسیشم لێنیشتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا نازانێت ئه‌مه‌ چه‌ند مه‌ترسیداره‌ و نه‌ك ته‌نیاش بۆ عێراق به‌ڵكو بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ وه‌كو سعوودیه‌".


له‌ ماڵپه‌ڕی Newsmax-ی ئه‌مریكی وه‌رگیراوه‌

http://rudaw.net/kurdish/index.php?news=7470


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر