Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مرداد ۱۶, یکشنبه

باهەموومان پشت و پەنانی پەژاك بین ـ ئادەم هەولێری.


باهەموومان پشت و پەنانی پەژاك بین ـ ئادەم هەولێری.
ئەوە بۆ ماوەی مانگێك دەچێت حكومەتی ئێران باشووری كوردستانی داوەتە بەر تۆپباران و بەوەش نەوەستا لە 16/7/2011دەستی كرد بەهێرشێكی زەمینی بەربڵاو و لەئەنجامدا بەدەیان پاسدار بریندار بوون و كوژران و 16گەریلاش شەهید بوون و خەڵكێكی زۆری گوندنیشینان ئاوارە بوون وتاكو ئێستاش جگە لەچەند رێكخراوێكی خێرخوازی، كەس بە هانایانەوە نەچووە. من لێرەوە داوا لەخەڵكی باشوور دەكەم كە چیتر داوا لەحكومەتی ئێراق و حكومەتی هەرێم نەكەن بۆ هاوكاری كردنی ئەو خەڵكە لێقەوماوە؛ چونكە ئەوانە لەگوێی گادا نووستون. دەبێت گەل خۆی چارەسەری ئەو كێشەیە بكات، چونكە دەبێت بەهەموو توانامانەوە یارمەتی ماددی و مەعنەوی پەژاك وئاوارەكانی قەندیل بین؛ چونكە ئەو بەڵێنەی كە پەژاك بەخەڵكی باشووریدا بوو كە پارێزەری دەستكەوتەكانی هەرێمە ئەو بەڵێنەی بەكردەوە سەلماند، ئەگەر بێت و پەژاك نەبووایە ئێستا لەناو شاری هەولێر یاعلی یا حسێن و یاحەسەن مان دەبیست؛ بەڵام ئەوە زۆر باش دەزانین كە ئامانجی ئێران پەژاك نییە، بەڵكو ئامانجی داگیركردنی هەرێمی كوردستانە، بۆیە داوا لەخەڵكی باشوور دەكەم كە بەهەموو شێوەیەك یارمەتی پەژاك بدەن یارمەتی دانیش بەس بەس ئەوە نییە كە چكی لەشان بكەین و بچینە چیا، بۆ نموونە ئێمە لەباشوور دەتوانین چی بكەین، بۆ شۆڕش كۆكردنەوەی داو دەرمان، خواردن وماددە، جل وبەرگ، فیشەك. ئەم جۆرە هاوكاریە واجبی، هەموو كوردێكی بەشەرەف؛ چونكە ئەمەش خۆی لەخۆیدا، شۆڕشێكە، چونكە شۆڕش كردن بەس چەك هەڵگرتن نییە؛ لێرەدا داوام لەخەڵكی باشوورە كە نەڵێن، پەژاك خەڵكی كوردستانی ئێرانن یا بەجۆرێكی تر بڵێین ئەم پارتە خەڵكی رۆژهەڵاتە؛ چونكە ئەو سەردەمەی بەسەر چوو كە جیاوازی بكەین لەنێوان بەشەكانی كوردستان. لەم شەڕەدا تاكو ئێستا 16شەهیدمان داوە كەخەڵكی هەرچواربەشی كوردستانی تێدایە. ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت كە یەكگرتنی كوردان زۆر نزیكە؛ چونكە ئەمڕۆ لەقەندیل گەریلای هەرچواربەشی كوردستان بەرگری لەدەستكەوتەكانی باشوور دەكەن كە بەخوێنی هەزاران شەهید هاتۆتە دی بۆ لەسەر هەموومان واجبە كە بەهەموو شێوەیەك بەرگری لێ بكەین و بیپارێزین. چونكە لەم رۆژگارەی ئەمڕۆماندا پیلانگێڕی زۆر مەزن لەلایەن داگیركەران بەرێوە دەچێت. لەسەركوردان بۆیە ئێمەش دەبێت لەحاڵەتی ئامادەباشی دابین بۆ پۆچەڵكردنەوەی ئەو پلانگێڕیە، ئەمەش چۆن دەكرێت دەبێت سەرەتا هەموو هێزولایەنەكان لەدەوری یەك كۆببنەوە وهاوكاری یەكتر بكەین، بێ بەرانبەرو دەبێت بەتەواوی پشت بەگەلی خۆمان ببەستین؛ چونكە لەمێژوودا هەر هێزو لایەنێك پشتی بەگەلی خۆی نەبەستبێت، ئەوە لەناوچووە، لەشۆڕشەكانی كورد نموونەمان زۆرە، بەڵام شۆڕشی نوێ گەلەكەمان، لەسەرەتای دروست بوونیەوە پشتی بەگەلی خۆی بەستووە، بۆیە رۆژدوای رۆژ سەركەوتن لەدوای سەركەوتن تۆمار دەكات. لەكۆتاییدا داوا لەخەڵكی باشوور دەكەم كە هەرتاكێكی ئەم كۆمەڵگایە بەگوێرەی توانای خۆی هاوكاری گەریلا بكات، بۆ ئەوەی بتوانین بەئازادی لەسەرخاكی خۆمان بژین. ئەگینا دوایی كە قەوما كەس كەس تۆمەتبار نەكات، پێش ئەوەی شتەكانمان لەدەست بچێ، با بۆخۆمان خەم لەخۆمان بخوێن؛ چونكە كەس دۆستی كورد نییە، تەنیا چیاكان پشت وپەنای كوردن، بۆیە داواكارم لەهەركەس ولەلای خۆی یارمەتی كۆبكاتەوە بۆ پەژاك وئاوارەكانی قەندیل كە ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی ونیشتمانییە.

----------------------------------
سه‌رۆکى پژاک: با به‌ره‌یه‌کى هاوبه‌شى سیاسى و نیزامى دروست بکه‌ین

که‌سایه‌تی هه‌فته‌

عه‌بدولڕه‌حمان حاجى ئه‌حمه‌دى سه‌رۆکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) له‌ دیمانه‌یه‌کى رۆژ (tv) له‌ به‌رنامه‌ى پێواژۆدا هێرشه‌کانى ئێرانى شرۆڤه‌ کرد و بانگى یه‌کگرتنى له‌ ته‌واوى هێزه‌ کوردستانییه‌کان کرد.
حاجى ئه‌حمه‌دى وتى: ده‌یانهه‌وێت قه‌ندیل بگرن و حکومه‌تى هه‌رێم بخه‌نه‌ ژێر فشار و وابه‌سته‌ به‌ خۆیانى بکه‌ن. ئه‌گه‌ر رۆژێک بتوانن قه‌ندیل بگرن ئه‌و کات قه‌ندیل ده‌بێته‌ هێلانه‌ و بنکه‌ى ئه‌نسارولئیسلام، ئه‌لقاعیده‌، حیزبولڵا، و هێزه‌کانى تورکیا و ئێرانیشیان له‌ پشت ده‌بێت ئه‌وکات سلێمانى و هه‌ولێریش ده‌بێته‌ فه‌لوجه‌ و رومادى. له‌باره‌ى دوو باڵوێزخانه‌ى ئێران له‌ وڵاتێکى وه‌ها بچوکدا وتى: دوو باڵوێزخانه‌ جگاى شک و گومانه‌. له‌باره‌ى یه‌کگرتنى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات وتى: ئه‌وه‌ باشترین هه‌له‌ بۆ یه‌کگرتن و ده‌ڵێت کات که‌مه‌. حاجى ئه‌حمه‌دى بانگه‌وازى له‌ هه‌موو حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات ده‌کات که‌ هێزێکى هاوبه‌ش پێکبێنن نه‌ک هه‌ر هێزێکى سیاسى با هێزێکى نیزامى پێکبێنین، به‌ یه‌کگرتنى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتیش پێکنایێت با یه‌کێتى پارچه‌کانى کوردستان پێکبێت. با بیر له‌ هێزێکى پاراستنى نیشتمانى بکه‌ینه‌وه‌. ئێستا شه‌ڕى کورد به‌ کوردیان پێ ناکرێت و بۆیه‌ هێرش بۆ سه‌ر گه‌لى کورد ده‌که‌ن ئه‌وه‌ هێرشێکى ساده‌ نییه‌، هێرشێکى به‌ سه‌رجه‌م گه‌لى کورد و ده‌ستکه‌وته‌کانى، بابه‌تى ماده‌ى (140) ده‌ستى ئێران و تورکیاى تێدایه‌، ئه‌گه‌رنا له‌ هیچ شوێنێکى دنیا نه‌بینراوه‌ په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر شتێک بدات و جێبه‌جێ نه‌کرێت. ئه‌وانه‌ى که‌ ده‌یانگوت ئێمه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ باشور دانیشتووین ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ مه‌ترسى دایه‌. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ی که‌ ئایا هه‌ڵویستى مه‌حکومکردن و سه‌رخۆشى به‌سه‌ بۆ ئه‌م هێرشانه‌ وتى: ئه‌وه‌ ئه‌رکه‌، ئه‌وه‌ به‌س نییه‌، هاوده‌ردى هیچ ده‌ردێک له‌ ده‌رد که‌م ناکات. هاوده‌ردى ئه‌وه‌یه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌ تا دنیا بزانێت له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش گه‌لى کورد یه‌کى گرتووه‌، سه‌ره‌خۆشى چى؟! سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان بکه‌ن و ئه‌وانه‌ براو رۆڵه‌ى ئێوه‌ن، رۆڵه‌ى کوردن، «من سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌وان ده‌که‌م». یه‌کێک له‌و شتانه‌ى که‌ ئێران بۆى قبوڵ ناکرێت کۆنفڕانسى نه‌ته‌وه‌ییه‌، ده‌بێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌یى پێکبێت.

-------------------------------------------
گۆڤاری ئا‌ڵته‌رناتیڤ: (386) که‌س به‌ ناوى په‌ژاک به‌کوژراوی راده‌ستى ئێران کراون

ئاماده‌کار: سه‌لاح مه‌حمود


چاپه‌مه‌نى ناوه‌ندى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان، له‌ هه‌فته‌نامه‌ى ئه‌ڵته‌رناتیڤى خۆیدا به‌ فراوانى پرۆژه‌ى «دژه‌په‌ژاک»ى خستۆته‌ڕوو. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ پرۆژه‌یه‌ک «دژى کۆمه‌ڵگاى کورد» ‌ناوبراوه‌ که‌ له‌ ره‌هه‌نده‌ جیاوازه‌کاندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌ر بوارێک چه‌ندین لق له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ به‌رفراوانى باسی له‌ سه‌ر کراوه‌ و نمونه‌ و به‌ڵگه‌ى بۆ هێنراوه‌ته‌وه‌ و کۆمه‌ڵێک که‌س له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا دانیان ناوه‌ به‌م کردارانه‌ى که‌ له‌ لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى پێیان کراوه‌.

له‌م پرۆژه‌یه‌دا که‌ به‌ دژه‌ په‌ژاک به‌ناو کراوه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ڵک له‌ جاشه‌کان و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى که‌ پێشووتر ئه‌ندامى حزبه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌کان بوون و خۆیان راده‌ستى کۆمارى ئیسلامى کردۆته‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. هه‌روه‌ها ئێران له‌ رێگاى حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى باشورى کوردستان به‌تایبه‌ت یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بۆ بێده‌نگکردنى ئه‌و حزبانه‌ى‌ له‌ باشوورى کوردستان ئۆردوگانشینن سودی وه‌رگرتووه‌ و نامه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى که‌ بۆ (سه‌حراروودى)‌ نێردراوه‌ خراوه‌ته‌وه‌ڕوو. په‌ژاک له‌و گۆڤاره‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت «حزبه‌ ئۆردوگانشینه‌کان کراونه‌ته‌ دارده‌ستێک دژ به‌ په‌ژاک تا له‌ گه‌شه‌کردنى په‌ژاک شوێنى خۆیان ون نه‌که‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر یه‌ک له‌ حزبى دیموکراتی کوردستان به‌ هه‌ر دوو باڵی مسته‌فا هیجرى و عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌، له‌ ناو ئه‌ندامانى خۆیان و له‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ده‌ره‌کییه‌کانى ئێرانى و ده‌نگى ئه‌مریکا و له‌ کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان، په‌ژاکیان به‌ پلانێکى کۆمارى ئیسلامى ناساندووه‌». گۆڤاره‌که‌ له‌و بابه‌ته‌دا وتی «ده‌نگى ئه‌مریکا له‌م بواره‌دا که‌وتووه‌ته‌ پروپاگه‌نده‌ دژ به‌ په‌ژاک و سه‌رچاوه‌کانى کۆمارى ئیسلامى له‌وباره‌یه‌وه‌ کردۆته‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى خۆى».

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکیتری گۆڤاره‌که‌ باس له‌وه‌ کراوه‌ عه‌بدوڵا موهته‌دى کاتێک که‌ فرۆکه‌کانى تورکیا هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر چاپه‌مه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان و شه‌ش له‌ ئه‌ندامانى چاپه‌مه‌نى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن موهته‌دی ده‌ڵێت: له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا له‌ ده‌ست شه‌ڕى په‌ژاک رزگارمان ده‌بێت.

ژماره‌ (9) ئه‌و گۆڤاره‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێت:‌ زۆر لایه‌نى کوردیش که‌وتوونه‌ته‌ خزمه‌ت ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى کۆمارى ئیسلامى و عیرفان قانعى فه‌رد وه‌ک لێکۆله‌ر له‌ بوارى راگه‌یاندن له‌و‌ پرۆژه‌یه‌ ده‌ورى ئه‌کتیڤى گێڕاوه‌، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ قانعى فه‌رد ده‌ستى له‌گه‌ڵ موحسێن ره‌زایى تێکه‌ڵ کردووه‌ که‌ یه‌کێک له‌ به‌رپرسانى باڵاى کۆمارى ئیسلامییه‌. گۆڤاره‌که‌ باس له‌ کۆمه‌ڵێک که‌س کراوه‌ که‌ داوایان کردووه‌ دژ به‌ په‌ژاک وێبلاک و فه‌یسبوک... دروست بکه‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ ناوه‌کانى «دژه‌په‌ژاک»و «زد پژاک و...» که‌وتوونه‌ته‌ خه‌باتى راگه‌یاندن و له‌م بواره‌شدا ناوى کۆمه‌ڵێک که‌س هاتووه‌ که‌ دانیان به‌وه‌ داناوه‌، له‌ لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى و ئیتڵاعات داوایان لێکراوه‌ ده‌ست بکه‌ن به‌ هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن دژ به‌ (pjak). گۆڤاره‌که‌ی په‌ژاک‌ باس له‌ ته‌قینه‌وه‌ و کۆمه‌ڵێک تیرۆر ده‌کات که‌ په‌ژاک لێى ئاگادار نییه‌ و دراوه‌ته‌ پاڵیان به‌ مه‌به‌ستى ره‌شکردنیان و شیمانه‌ کراوه‌ ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ندێک کرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بدات و بیداته‌ پاڵ ئه‌و حزبه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شى کرداریکردنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی که‌ به‌ «دژه‌په‌ژاک» به‌ناوی ده‌کات «هه‌ر یه‌ک له‌ ئه‌رگه‌نه‌کۆن وه‌ک به‌شێکى بچوکى پرۆژه‌که‌ و میتى تورکیا، ده‌وریان له‌ په‌روه‌رده‌ و ئاماده‌کردنى کادر له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا هه‌بووه‌ و تیمه‌کانى «دژه‌په‌ژاک» له‌ (جاشه‌ به‌ ئه‌زموونه‌کان و که‌سانى لات و لوت که‌سانى گیان فیدا) پێکهاتوون و به‌ هه‌موو شێوازێک وه‌ک بۆسه‌ دانان و ژه‌هر به‌کارهێنان که‌وتونه‌ته‌ کاره‌وه‌.

یه‌کێک له‌و تیمانه‌ به‌ ناوى «هیوا تاب» ناوى هاتووه‌، که‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کاریان کردووه‌ و چه‌که‌کانى ناتۆ به‌ تایبه‌ت (ئێم16) و دوربینى شه‌ویان به‌کار هێناوه‌ و ده‌وریان له‌ کوشتنى (386) که‌س هه‌بووه‌ و به‌ ناوى ئه‌ندامى په‌ژاک به‌ جلوبه‌رگى گه‌ریلاوه‌ راده‌ستى ئێران کراون و له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌و ته‌رمانه‌ (40) ملیۆن تمه‌نیان وه‌رگرتووه»‌. له‌ به‌شێک له‌ گۆڤاره‌که‌دا ئامارى کوشتنى کاسبکاران له‌ ساڵى (2010) خراوه‌ته‌ڕوو که‌ (66) کۆڵبه‌ر کوژراوه‌ و (31) که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و (76) که‌سیش بریندار کراون. ئه‌م گۆڤاره‌ که‌ له‌ (5/5/2011) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و له‌ کۆتایدا ده‌ڵێت به‌ رۆحى خۆڕاگرى «شیرین، عه‌لى، فه‌رهاد و فه‌رزاد» پرۆژه‌ى دژه‌ په‌ژاک شکست پێدێنین.

دوا به‌ دواى ئه‌وه‌ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند هه‌ندێک قسه‌ و قسه‌ڵۆکى بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌کارى دراوه‌ته‌ پاڵ عه‌بدوڵا موهته‌دى و ده‌ڵێت: سه‌ڵاح موهته‌دى، وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کى ناسراو جێگه‌ى متمانه‌ى گه‌له‌که‌مانه‌ به‌مجۆره‌ قسه‌ و بالۆرانه‌ خه‌وشێک له‌ داوێنی نانیشێ، ئێمه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ ئه‌م چه‌واشه‌کارییه‌ گه‌وره‌یه‌ی په‌ژاک له‌ به‌رده‌م بیروڕای گشتی به‌ درۆ ده‌خه‌ینه‌وه‌ و پێمانوایه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی له‌م چه‌شنه‌، دووره‌ له‌ ئه‌خلاقی سیاسی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شێرزاد که‌مانگه‌ر، ئه‌ندامى کوردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان، له‌ لێدوانێکی تایبه‌تدا به‌ (چه‌تر)ی وت: ئه‌مه‌ بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ى راى گشتى و کۆمه‌ڵگایه‌ که‌ ئاگادار و هۆشیار بێت، که‌ شه‌ڕێکى تایبه‌ت له‌ سه‌ر کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ده‌یانه‌وێت گه‌لى کورد و بزوتنه‌وه‌که‌ى بێ پاراستن و بێ رێکخستن بکه‌ن، ئه‌وه‌ هێرشکردن نییه‌، ئاشکراکردنى ئه‌و (شه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌) بۆ ئه‌وه‌یه‌ راى گشتى و گه‌لى کورد و هه‌موو کۆمه‌ڵگا له‌و شه‌ڕه‌ ئاگادار بێته‌وه.

که‌مانگه‌ر له‌ قسه‌کانیدا وتی: ئه‌وه‌ ئاشکراکردنى ئه‌و پیلانانه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌ستی گه‌لێک لایه‌ن دژ به‌ کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. حه‌وت ساڵه‌ به‌رده‌وام تا ئێستا هه‌ندێک که‌س هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئێمه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ هێرشمان نه‌کردۆته‌ سه‌ر که‌س و وه‌ڵامیشمان نه‌داوه‌ته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ى که‌
کۆمه‌ڵگا و راى گشتى بزانێت دژ به‌ گه‌لى کورد چ کۆنسێپتێک له‌ ئارادایه‌، ئه‌م شه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌مان ئاشکرا و شرۆڤه‌ کردووه‌.7

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر